پۆلیس هێشتا بەشوێن «شێرەکەی بازیان»ـەوەیە

پۆلیسی دارستان دەڵێت دڵنیانین لەڕاست‌و دروستیی ڤیدیۆی سەگێک کە لەتۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوبووەتەوەو شێوەی لەشێر دەچێت

وێنەی پڵنگێک لە شاخی پیرەمەگر

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی، لاڤین مەحمود

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند دوو هەفتە دوای دەنگۆی دەرکەوتنی شێرێک لە بازیان تاکو ئێستاش لە پەیوەندیان لەگەڵ هاوڵاتیانی ناوچەکە ئەگەر لەهەر شوێنێکدا کە ببینرێت ئاگاداریان بکەنەوە. راشیگەیاند دڵنیا نین لە راست و درووستی ڤیدیۆیەی سەگێک کە چەند ڕۆژێکە بڵاوبۆتەوە و دەوترێت کە ئەوە هەمان ئەو گیاندارەیە کە لە بازیان بینراوە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە لێداوانێکیدا بەهاوڵاتی وت «تاوەکو ئێستا مەفرەزەکانمان بەدواداچونیان هەیە تەنسیقمان لەگەڵ هاوڵاتیانیش هەیە لەهەر شوێنێکدا کە ببینرێت ئاگادارمان کەن بەڵام تاوەکو ئێستا نە تیمی فڕۆکە نەتیمی مەفرەزەکاننمان نەهەواڵمان پێدراوە زانرابێت نەهەواڵیش هەیە کەسی تر بینیبێتی».

دوو هەفتە لەمەوبەر پیاوێکی بەتەمەن لەگەڵ هاوژینەکەی لە گوندی چاڵەڕەشی سنوری شارۆچکەی بازیان وتیان شێرێکیان بینیوەو هەرزوو پۆلیسی دارستانی لێئاگادار کردەوە، دواتر پۆلیسی دارستان لە ڕێگەی فڕۆکەوە گەران بەدوایداو ماوەی چەند ڕۆژێک بووە باسی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان.

لەچەند رۆژی رابگروودا گرتەیکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە. کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی سەگێکی گرتووە کە جەستەیەکی گەورەو کلکێکی چەماوەی هەیە. ئەو کەسەی کە ڤیدیۆکەی گرتوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەوە «شیرەکەی بازیان»ە.

هێمن کەمەرخان وتی کە هیشتا دڵنیا نین لەوەی کە ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبۆتەوە هەمان ئەو گیاندارەیە کە ژن و پیاوەکەی بازیان بینیویانە یان نا.

وتیشی «تاوەکو ئێستا وەکو تیمەکانی ئێمە هیچ هەواڵێکمان پێنەگەیشتوە، ئاگاداری هاوڵاتیانمان کردۆتەوە لەهەر شوێنێک زانیاریەکیان لەسەر ئەو شێرە هەبێت ئاگادارمان بکەنەوە، بۆئەوەی بەپەلە بتوانین تەنسیقمان لەگەڵ تیمی فڕۆکەوانی هەبێت و وە مەفرەزەکانی خۆشمان بتوانین بگەینە شوێنی مەبەست، بەڵام هەتاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک نەببوە»

هێمن کەمەرخان پێشتر بەهاوڵاتی وتبوو ئەگەری هەیە «شێرەکە» هی سەرمایەدارێک بووبێت لە باخەکەی هەڵهاتبێت، ئەوەش لەکاتێکدابوو ڤیدیۆەی سەگە کڵک چەماوەکە بڵاو نەبوویەوە.

باسی لەوەشکردبوو کە ئاگادارن لە سنوری دهۆک و سلێمانی سەرمایەدار هەیە کە باخی هەیە و پێدەچێت ئاژەڵی پلنگ یان شێریان کڕیبێت بۆ بەخێوکردن.

جگە لەو پیاوە جوتیارەی کە دەڵیت لە نزیک بازیان بینیویەتی بەپێی وتەی پۆلیس دارستان رۆژێک دواتر کەسێکی تر لە گوندەکانی نزیک تەیناڵ لە رۆژئاوای سلێمانی گوێی لە نەڕەی بووە. ئەوە تەنها دوو بەڵگەیە کە پۆلیس پشتی پێ دەبەستێت.

هێمن کەمەرخان وتی «تاوەکو ئێستا لە گەڕانداین مەفرەزەکانمان بەدوایدا دەگەڕێن، دوبارە بە کۆپتەرەکە خۆم جارێکی تر بەدوایدا دەگەرێم، ئێمە بەردەوام کێوماڵی ئەو شوێنانە ئەکەین کە ئەگەری هەیە شێرەکەی لێبێت».

ئەگەرچی هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی شاخاوییە بەڵام کەمتر گیانداری دڕەندەی لێیە بەوپێیەی خەڵکی هەمیشە لەناوچەکاندا نیشتەجێبوون، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا پڵنگ دەرکەوتوون.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 پڵنگێکی دەگمەن لەو کامێرایانەدا دەرکەوت کە ڕێکخراوی سروشتی عێراق ڕیکۆردی کردبوو، دوایی گەڕانێکی زۆر لە ڕێگەی کامێرای جێگیرکراو بۆ دۆزینەوەی ئاژەڵی کێوی لە چیاکانی کوردستان، دوای چەند ساڵێک یەکێ لەو پڵنگانە بە کوژراوی لە ناوچەی چیای پیرەمەگروون دۆزرانەوە، کە بەوتەی پۆلیس کەسێک ژەهری رژاندوە بەهۆی ئەوەی درەندەکان ئاژەلەکانیان خواردوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار