نادیه‌ موراد ره‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ى بێبه‌شکراوه‌ له‌مه‌راسیمى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕى که‌سوکاره‌که‌ى

«گۆڕى دایکان»ى ئێزیدى له‌شه‌نگال ته‌رمى 78 ژنى ئێزیدى تێدایه‌، له‌نێویاندا دایکى نادیه‌ موراد

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

تیمهکانى عێراق و نهتهوه یهکگرتوهکان به هاوکارى ههرێمى کوردستان (24 تشرینى یهکهم) دهستیانکرد به ههڵدانهوهى گۆڕێکى بهکۆمهڵ له قهزاى شهنگال که پاشماوهى ژنانى ئێزیدیی بهتهمهن و ئهو منداڵانهى تێدایه که لهلایهن رێکخراوى «دهوڵهتى ئیسلامی» (داعش)هوه کوژران له 2014.

‹گۆڕى دایکان›ى ئێزیدى له شهنگال تهرمى 78 ژنى ئێزیدى تێدایه، لهنێویاندا دایکى چالاکوانى ئێزیدى و باڵیۆزى نیازپاکى نهتهوه یهکگرتوهکان نادیه موراد. نادیه موراد رهخنه لهوه دهگرێت لهکاتى ههڵدانهوهى گۆڕى کهسوکارهکى بانگهێشت نهکراوه.

نادیه موراد چالاکوانى ئێزدی، لهگهڵ دکتۆرى کۆنگۆیی، دێنیس موکوێگى خهڵاتى نۆبڵى ئاشتى 2018یان بۆ کارکردنیان لهدژى توندوتیژیى سێسکى له جیهان و لهکاتى شهڕدا، بردهوه. نادیه موراد، 25 ساڵ، یهکهم عێراقییه خهڵاتى نۆبڵى ئاشتى بباتهوه.

نادیه موراد پێشتر ژیانێکى ئارام دهژیا. له گوندى کۆچۆى شهنگال له باکورى عێراق. بهڵام کاتێک رێکخراوى «دهوڵهتى ئیسلامى له عێراق و سوریا» (داعش) له 2014 ناوچهکهى داگیرکرد، لهلایهن گروپهکهوه رفێندرا و چارهنوسى بۆ ههمیشه گۆڕا.

بهڕێوهبهرى رێکخراوى ئێزیدى له هۆڵهندا، حهسو هورهمى وتى تیمێکى عێراقى لهلایهن حکومهت و حکومهتى ههرێمى کوردستانهوه نێردران بۆ ههڵدانهوهى گۆڕهکه به پشتیوانیى نهتهوه یهکگرتوهکان و تایبهتمهندانى کۆمسیۆنى نێودهوڵهتى ونبووان.

بهڕێوهبهرى رێکخراوهکه وتى «گۆڕهکه، که ناسراوه به گۆڕى دایکانى ئێزیدی، پاشماوهى 78 ژنى ئێزیدى تێدایه.» دهوترێت نزیکهى ههموو ژنهکان که لهوێ نێژراون، ناو و تهمهنیان دهستنیشانکراوه، جگه له حهوت کهسیان که هێشتا به نهناسراوى ماونهتهوه.

ئهو 71 ژنهى دهستنیشانکراون، ههموویان دانیشتووى گوندى کۆجۆى ئێزیدى بوون. لهنێویاندا شهمى ساڵح ئهمان ههیه، دایکى چالاکوانى ئێزیدى و باڵیۆزى نیازپاکى نهتهوه یهکگرتوهکان نادیه موراد.

نادیه موراد له پۆستێکى تویتهردا شهممه وتى «بۆ ماوهى شهش ساڵ، من و رزگاربووانى دیکه، نکۆڵى مافى ناشتنى کهرامهتمهندانهى خۆشهویستانمان لێکرا.»

وتیشى «ئهمڕۆ، زۆر ههستم وروژاوه بهوهى، گۆڕه به کۆمهڵهکهى ئهوهى تێدا نێژراوه لهگهڵ ژنانى دیکهى ئێزیدى، دواجار ههڵدهدرێتهوه

گۆڕهکه ئێسک  و پروسکى 12 منداڵى دیکهى نێوان تهمهنى 13 بۆ 16 ساڵى تێدایه، که ناسنامهیان به نادیارى ماوهتهوه.

«قوربانییه مێینهکان زۆربهیان له تهمهندا پیرن و لهنێویاندا قوربانییهکى 27 ساڵ ههیه که ئهوکاتهى لهلایهن تیرۆریستانهوه کوژرا سکپڕ بوو.

له 16 ئاب 2014، داعش هێرشیکرده سهر قهزاى شهنگال، که ژنانیان له مێردهکانیان و منداڵهکانیان جیاکردهوه و بردیانن بۆ ناوچهیهک، نزیک به چیاى شهنگال بهناوى سۆلاغ، کوشتیانن و دواتر لهو شوێنه ناشتیانن.

هۆرهمى وتى «شمهکى کهسهکان لهنێو گۆڕهکاندا دۆزرانهوه، لهنێویاندا چاویلکه و گۆچانى رێکردن».

رێکخراوى ئێزیدى، چوار ساڵ لهمهوبهر سهردانێکى شوێنى گۆڕهکهى کرد لهگهڵ ئهندامانى رێکخراوى نیودهوڵهتى لێکۆڵهرانى جینۆساید تا زانیارى تۆماربکات و قسهى شایهتهکان به بهڵگه بکات و روماڵێکى چڕوپڕى دیمهنى تاوانهکه بکات.

وا دانرابوو گۆڕهکه مانگى ئازار بکرێتهوه، بهڵام کارهکان بۆ دهرهێنانهوهى پاشماوهکانى قوربانیان دواخران بههۆى پهتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوه (کۆڤید-19).

هۆرهمى وتى «ئهمڕۆ بهشێوهیهکى خێرا کارهکان بهردهوامه، بهتایبهتى دواى ئهوهى کارى ئهرکى نهتهوه یهکگرتوهکانى بهرپرس له پشتیوانیکردنى ههوڵه نیشتمانیهکان بۆ ههڵدانهوهى گۆڕهکانى قوربانیهکانى داعش، درێژرکرایهوه تا ئهیلولى 2021.»

ئاماژهیکرد بهوهى 17 گۆڕى قوربانیانى ئێزیدى له ئازارى 2019وه ههڵدراونهتهوه، لهنێو 81 گۆڕى بهکۆمهڵدا که له شهنگال و دهوروبهرهکهى دۆزراونهتهوه.

ههروهها وتى «دهرهێنانهوهى ههموو پاشماوهکانى گۆڕى بهکۆمهڵ بهردهوامبێت. ههرکات پشکنینى دى ئێن ئهى گهیشته ئامانج و ههموو قوربانییهکان دهستنیشانکران، دووباره له بۆنهیهکى فهرمیدا دهنێژرێنهوه«.

نادهیه موراد لهتهمهنێکى کهمدا، لهلایهن خێزانێکى عهرهبى سونهوه،  له موسڵهوه هاوکارى کراوه که لهدهست داعش رزگارى بێت.

نادهیه موراد له کتێبێکدا باس لهوهدهکات که دوا بهدواى کۆمهڵکوژییهکهى شهنگال، بهخێرهاتنى ئێزیدیهکان دهکرا بۆ کوردستان و حکومهتهکهى کۆمهکى دهکرد بهههوڵهکانى دامهزراندنى کهمپ بۆ ئاوارهکان.

ههندێک ئێزیدى گومانیان لههۆکار و پاڵنهرهکانى پشت ئهو جوڵهیهى حکومهتى ههرێمى کوردستان دهکرد. “کوردهکان دهیانهوێت ئێمه لهوه لێیان خۆشبین که دهستبهردارمان بوون.”

ئهو ئێزیدیانه دهیانووت. “ئهوه لهپێناو خۆلادانه لهمیدیا و ههواڵى نهرێنی.”

ههندێکى تر پێیان وابوو کهحکومهتى ههرێم، دهیویست ئێزیدیهکان لهناو کوردستاندا نیشتهجێبن، له جیاتى ئهوهى یارمهتیان بدهن شهنگال بگرنهوه، بهو نیازهى ژمارهى دانیشتوانى خۆیان زیاد بکات و کۆمهکیان بکات له ههوڵیان بۆ سهربهخۆبوون له عێراق.

نادهیه دهڵێت، هۆکاره پاڵنهرهکانیان ههرچیهک بووبن، لهم کاتهدا ئێزیدییهکان پێویستیان بهحکومهتى کوردى ههبوو. حکومهتى ههرێم کامپى تایبهتى بۆ ئێزیدییهکان لهنزیک دهۆک دامهزراند و پارتى دیموکراتى کوردستان، نوسینگهیهکى دامهزراندبوو که تهرخانکرابوو بۆ ئازادکردنى سهبایاى ئێزیدى وهکو من.

هێدى هێدى حکومهتى ههرێم، پهیوهندییهکانى لهگهڵ ئێزیدیهکان تازه دهکردهوه و سهرلهنوێ متمانهى ئێمهیان بهدهست دههێنایهوه، بهو هیوایهیان که ئێمه جارێکى تر بهخۆمان بڵێین کورد و ئارهزوو بکهینهوه، ببین بهبهشێک لهکوردستان.”بهڵام ئهو رۆژه من ئاماده نهبووم لێیان ببورم.”

من نهم دهویست بهڕێگهپێدانیان بهمن که بێمه ناوهوه ئهوان ههست بکهن رزگارم دهکهن

دواى ههڵهاتنى لهدهستى داعش و گهشتنى بهبازگهى پێشمهرگه لهکهرکوک، ناسر (ئهو کوڕه عهرهبهى رزگارى کرد) رووى لهنادیه کردوهو وتوویهتی:”نادیه، تۆ دهتوانیت بچیت و پێیان بڵێیت کهتۆ ئێزیدیت. پێیانبڵێ تۆ کێیت و من کێم. بهکوردى قسهیان لهگهڵ بکه.”

نادهیه دهڵێت» من سهرم راوهشاوهشاند و وتم نهخێر. کاتێک پێشمهرگهکانم لهجلى خاکیدا بینی، لهخاڵى پشکنینى کهرکوکدا سهرقاڵى ئهرک و کارى خۆیان بوون، ههستم بهتووڕهیى کرد. ئهوان دهستبهردارى کهرکوک نهبوون ئهى بۆ دهستبهردارى ئێمهبوون؟ـــ “تۆ دهزانى چهند کهس لهوجۆره پیاوانه لهشهنگال ئێمهیان بهجێ هێشت؟” بهناسرم وت. ههموو ئهو ئێزیدیانهم هاتهوه یاد کهلهترسى نزیکبووونهوهى چهکدارانى داعش ههوڵیان دهدا ئاودیو بن بۆ کوردستان، بهڵام ڕهتکرانهوه.

نادهیه دهڵێت «بههۆى ئهوانهوه ههزارهها کهس کوژران، ڕفێندران یان ئاواره کران.”پێیان ناڵێم من ئێزیدیم و بهکوردى قسهیان لهگهڵ ناکهم،”

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار