بۆچی ده‌بێت کازمی بانگهێشتکردنه‌که‌ی ئه‌ردۆغان ره‌ت بکاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
نووسینی:
مایکڵ ڕوبین (ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی)
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزیه‌وه: ئه‌رخه‌وان فتاح
له 15 ی ئۆکتۆبه‌ری 2020 دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بانگهێشتی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی کرد بۆ وڵاته‌که‌ی. گه‌رچی تا ئێستا هیچ به‌روارێک دیاری نه‌کراوه بۆ سه‌ردانی کردنه‌که به‌ڵام وادهرهکهویت که کازمی حه‌ز بکات ئه‌و سه‌ردانیه ئه‌نجام بدات .
به‌رپرسه عێراقیه‌کان به هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه به میوانه‌کانی عێراق ده‌ڵێن که ئاسایش و داهاتووی عێراق که‌وتوه‌ته سه‌ر بێلایه‌نی به‌غداد و په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ ته‌واوی دراوسێکانی، جا چ عه‌ره‌ب بێت یان فارس یان تورک. ئه‌مه‌ش به هیوای ئه‌وه‌ی که عێراق بتوانیت له ده‌ره‌وه‌ی ململانێکانی هه‌رێمه‌که‌دا بیت و ببێت به وڵاتی عوممانی دووه‌م.
ئه‌مه بیرۆکه‌یه‌کی نایابه به‌ڵام تا ئه‌وکاته‌ی دراوسێکانی عێراق سه‌رقاڵی ده‌ستێوه‌ردان بن له کاروباری ناوخۆیی عێراق ئه‌مه ته‌نها وه‌ک خه‌ونیک ده‌بێت. عێراقیه‌کان له‌وانه‌یه شیوه‌نی ئه‌وه‌یان بێت که حیزبه جۆراوجۆره‌کانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مریکا وڵاته‌که‌یان کردووه به مه‌یدانیکی جه‌نگی و ململانێی خۆیان له‌وێدا یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه و هیچ خه‌می عێراقیان نییه، به‌ڵام به ته‌نها ئیدیعا کردنی بێلایه‌نی به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که ڕزگار بکات له میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مریکا و نه‌یانکات به قوربانی شه‌ڕی نێوانیان. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له‌ڕیگه‌ی بێلایه‌نییه‌وه عێراق بتوانێت وه‌ک عوممانی لێبێت ئه‌وه کاتیک ده‌بێت که شکست به‌و هێزانه بهێنرێت که له سه‌ر خاکی عێراقن و له‌لایه‌ن وڵاتانی بییانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن.
تیمه‌که‌ی کازمی له‌سه‌ر هه‌قن که ئه‌وه عورفی هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانێکه که سه‌ردانی ئێران و ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ئه‌رده‌ن و تورکیا بکه‌ن. پاش نزیکبونهوهکهی نێوان عێراق و سعودیه له کاتی کابینه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا ئه‌و وڵاته‌ش خرایه لیستی سهردانیهکانهوه. پاش شه‌ش مانگ له ده‌ست به‌کاربوونی کازمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی لیسته‌که کردووه جگه له تورکیا نه‌بێت.
به‌هه‌رحاڵ زیادکردنی تورکیا بۆ لیسته‌که له ئێسته‌دا هه‌ڵه‌یه. کازمی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانیکی کار به‌ڕێکه‌ر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان عێراق تا ئه‌وکاته‌ی عێراق له‌ڕێێ یاساوه بۆ هه‌ڵبژاردنی تازه ئاماده ده‌بێت. ئه‌وه ته‌نها شه‌رعیه‌تێکه که پێی به‌خشراوه. بێگومان ناکرێت چاوپۆشی له قه‌یرانه‌کانی دیکه‌ی عێراق بکات تا ئه‌و کاته‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه. کازمی له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی له عێراق گرته ده‌ست که وڵاته له دوو لایه‌نه‌وه توشی قه‌یرانی دارایی هات که یه‌که‌میان به‌هۆی په‌تای کۆڤید 19 و ئه‌وی تریش به‌هۆی دابه‌زینی خێرا له نرخی نه‌وته‌وه بوو.
عێراقیه‌کان زۆرجار ته‌حه‌دای پێشبینیه‌کانی لایه‌نه دره‌کییه‌کان ده‌که‌ن به‌ڵام خه‌ریکه په‌تی ته‌حه‌موول باریک ده‌بێته‌وه. وه‌زیری دارایی عه‌لی عه‌لاوی ڕاپۆرتێکی خستووه‌ته ڕوو که تیایدا داواکاری بۆ چه‌ند چاکسازییه‌کی پێویست له خۆی ده‌گرێت به‌ڵام ڕوون نییه که ئایا په‌رله‌مان توانای پێشبینی یاخود ئیراده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه که درک به‌وه بکات که ئه‌و چاکسازیانه‌ی له لیسته‌که‌دا هه‌یه به فیعلی پێویستن یاخود ته‌نها لیستێکه و به هه‌ره‌مه‌کی بۆیان ئاماده کراوه.
له‌کاتیکدا که ئابوری عێراق خه‌ریکه داده‌روخێت زۆرێک له عێراقیه‌کان تیناگه‌ن که بۆچی ده‌بێت کازمی سه‌فه‌ر بکات و گومانیش له‌وه ده‌که‌ن که سه‌ردانه‌کانی هیچ به‌رهه‌مێکی هه‌بیت. نه‌یاره‌کانی به‌رداوام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و سه‌ردانانه هیچ به‌رهه‌میکیان نابێت و پێیانوایه که کازمی ته‌نها بۆ به دهستهێنانای پاڵپشتی خۆی ئه‌و سه‌ردانانه ده‌کات چونکه له ناوخۆدا پاڵپشتی ناکرێت بۆیه پیویستی به پاڵپشتی سیاسی ده‌ره‌کی هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی. ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وانه له‌وانه‌یه دادپه‌روه‌رانه نه‌بیت . چونکه چ بۆ پاڵپیشتی خۆی بێت یان ده‌رفه‌تی ئابوری یاخود پاڵپشتی ئه‌منی، سه‌ردانه‌کانی کازمی بۆ ده‌ره‌وه تا ئێستا به‌رهه‌می خۆی هه‌ر هه‌بووه. به‌ڵام سه‌ردانی کردنی تورکیا شتێکی جیاواز ده‌بێت.
له‌کاتی تێکشکانی داعشه‌وه که ئه‌میش بۆنه‌یه‌که که کازمی ڕۆلێکی به‌رچاو و به‌رفراوانی تیدا نواندووه له‌وکاته‌وه عێراقیه‌کان تا ئیستا له ماوه‌یه‌کی دوور له ململانێی تائیفی ژیاون. چل له سه‌دی عێراقیه‌کان له پاش روخانی سه‌دام حوسێن له‌دایک بوونه و سهبریکی که‌میان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر پارته تائیفیه‌کان و ئه‌و وێرانکارییه‌ی که به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا هێناویانه. هه‌ندیک له وڵاتانی وه‌ک سعودیه و ئه‌رده‌ن که پێشتر له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی تائیفه‌گه‌ری بوون به‌تایبه‌ت له‌پاش وه‌زعی 2003 ه‌وه له ئێستادا ئه‌و وڵاتانه کراونه نیشان ده‌ده‌ن به‌ڕووی هه‌مه‌جۆری له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و درک به‌وه ده‌که‌ن که شه‌ره تایفیه‌کان له عێراقدا له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌دا نین. به‌ڵام هیچ یه‌ک له ئێران و تورکیا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان بۆ دروست نه‌بوه، بۆیه ئه‌جیندای تایفی‌یان به‌رده‌وامه له هه‌ره‌شه‌کردن له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق.
به‌هه‌رحاڵ کێشه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی تورکیا گه‌وره‌تره. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌هۆی سیاسه‌تی تائیفهگهرێتی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووه‌وه بوبێت هه‌ڵه‌یه. ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌کان زۆرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تورکیا یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و گروپه بووه و به‌بێ یارمه‌تی تورکیا ئه‌وان نه‌یانده‌توانی ده‌سه‌ڵات بگرن به‌سه‌ر باکوری عێراقدا به‌تایبه‌ت له ڕووی گواستنه‌وه‌ی چه‌کداره بیانیه‌کانه‌وه بۆ نێو خاکی عێراق ،تورکیا هاوکاری زۆری ئه‌و گروپه‌ی کردووه.
ئه‌م کێشه‌یه ئاوا به ساده‌یی پشتگوێ نا‌خرێت. تورکیا نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بێت که به‌شێک له ناوچه‌کانی عێراقی داگیر کردووه به‌ڵکو ئیدیعای خاوه‌نداری به‌شێک له ناوچه‌کانی باکوری عێراقیش ده‌کات. به بیرهینانه‌وه‌ی داگیرکاری 46 ساڵه‌ی تورکیا بۆ باکوری قوبرس ئه‌مه نیگه‌رانی به‌غداد زیاتر ده‌کات له‌وه‌ی که ئامانجه‌کانی تورکیا له عێراقدا ته‌نها له سنووری به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆردا ناوه‌ستیت و به‌ڵکو شتی دیکه‌ش له پشته‌وه هه‌یه.
چه‌ندین سوکایه‌تی دیکه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق ئه‌نجام دراوه. چالاکوانه یه‌زیدیه‌کان که سه‌رقاڵی گه‌راندنه‌وه ئه‌و خیزانه یه‌زیدیانه‌ن که له‌لایه‌ن داعشه‌وه برابوون ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یان لایه که کچه یه‌زیدیه‌کانی عێراق هێشتا له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا له سوریا و ناوخۆی تورکیادا ده‌ستبه‌سه‌رکراون. له 11ی ئابی 2020 دا فرۆکه‌یه‌کی بێ فرۆکه‌وانی تورکی له ناو خاکی عێراقدا فه‌رمانده‌یکی عێراقی کوشت. ئەردۆغان نه داوای لێبوردنی کرد نه قه‌ره‌بووی ئه‌و کاره‌ی کرده‌وه. له‌و دۆخه‌دا سه‌فه‌ر کردن بۆ تورکیا خه‌ڵاتکردنی ئەردۆغانه بۆ ئه‌و دوژمنکاریه‌ی. ده‌بێ کازمی ئه‌وه بخاته ڕوو که ئه‌وکاته‌ی سه‌ربازانی تورک له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی مابنه‌وه ئه‌و سه‌ردانی تورکیا ناکات هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕوداوه‌که‌ی مانگی ئابیش یه‌کلایی بکرێته‌وه. به‌مجۆره لاواز ده‌رناکه‌ویت و له‌هه‌مان کاتدا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی عێراقیه‌کان زیاتر به‌لای خۆیدا به‌رفراوانتر ده‌کات، به‌مه‌ش ده‌توانیت ڕوبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگه ده‌ره‌کیانه بێته‌وه که به‌هۆی ئێران و ئه‌مریکاوه ڕووبه‌ڕوی سه‌روه‌ی عێراق کراونه‌ته‌وه.
به‌دڵنیاییه‌وه ڕیگه‌ی دبلۆماسی تر هه‌یه که کازمی ده‌توانیت له‌وڕێگه‌یه‌وه مامه‌له له‌گه‌ڵ تورکیادا بکات. بڕیاردان سه‌باره‌ت به ڕیکه‌وتنه نه‌وتیه تایبه‌ته‌کانی نێوان کوردستانی عێراق و تورکیا و سه‌رپێچی ڕێکه‌وتنی ساڵی 1973 ی هێله نه‌وتیه‌کانی نیوان عێراق و تورکیا خه‌ریکن کۆتایی پێ بێت. له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که و ملیاره‌ها دۆلار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئه‌مه له چه‌ندین به‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی گفتوگۆکانی عێراق به‌هێزتر ده‌که‌ن. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش کاری تیمی یاسایی و دیبلۆماتکاره سه‌ره‌کیه‌کانی عێراق بێت. سه‌فه‌ر کردنی کازمی بۆ تورکیا له‌کاتێکدا عێراق باڵا ده‌ستی یاسایی هه‌یه و به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئەردۆغاندا به ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی نه‌گه‌یشتوون، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه که له یاری پۆکه‌ردا به کارتی براوه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕکابه‌رێکدا بکشێیته‌وه که کارته‌کانی ده‌ستی دۆڕاوه‌ن.
کازمی پێویست ناکات به ره‌تکردنه‌وه‌ی هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌ک سوکایه‌تی به ئەردۆغان بکات. به‌ڵام له‌جێی ئه‌وه‌ی که خۆی به‌غداد جێبێڵێت با سه‌ره‌تا جه‌خت له‌وه بکاته‌وه که ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ردانی ئه‌و بێته عێراق. به‌غداد به‌م جۆره ژیرانه مامه‌ڵه ده‌کات و هه‌روه‌ها ده‌توانریت له هه‌مان کاتدا داوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له نه‌جه‌ف بکرێن که ئەردۆغانیش ناچار بکریت له‌وێدا روبه‌ڕووی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و ئه‌و ڕاستیه ببێته‌وه که‌وا ده‌رکه‌وتنی هه‌ر سه‌رکردایه‌تیه‌ک له جیهانی ئیسلامی‌دا که شیعه‌گه‌ری و هه‌مه‌چه‌شنی ئیسلام پشتگوی بخات ئه‌وا ئه‌و کاره به شکست کۆتایی دێت.
ئەردۆغان به شێوه‌یه‌کی ڕاستهوخۆبهشداری ئه‌و جۆره کۆبونه‌وانه له عێراق ڕه‌ت ده‌کاته‌وه چونکه کاره‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ناشکیته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بیته نیشانه‌ی لاوازیی ئه‌و. ئه‌وه‌ی که ئه‌ردۆغان پیشوه‌خت بیر له‌و کاره بکاته‌وه ته‌نها ئه‌وه ده‌ره‌خات که کازمی ناتوانێت خۆی له‌و پێگه‌یه‌ی دوور بخاته‌وه، گه‌رچی سه‌ێرێکی که‌میشی هه‌بیت بۆ ئه‌و کاره. به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستدرێژیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عێراق له ئێسته‌دا باشترین هه‌نگاو بریتیه له خۆ دورگرتن له هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کازمی ئه‌مه‌ی به پێویست زانی ئه‌وا کاتی ئه‌وه هاتووه که وڵاتێکی دیکه هه‌ڵبژێریت بۆ ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی تیدا ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه:
https://1001iraqithoughts.com/2020/11/02/why-kadhimi-should-decline-erdogans-invitation/