گــۆڕســتــانــى دایــکــان!

هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕێکى ترى به‌کۆمه‌ڵى ژنانى ئێزدى له‌شنگال له‌کۆى 83 گۆڕ ده‌ستیپێکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

بهدواداچوون:

نوورى بێخاڵى – کهویارى شههید عومهر

 

یهکهم گۆڕى بهکۆمهڵى ژنان!

پرۆسهى ههڵدانهوهى گۆڕێکى به کۆمهڵى ژنانى ئێزدى له شنگال، ڕووفاتى نزیکهى ٨٠ ژنى کوردى ئێزدى تێدایه. ڕۆژى شهممه ٢٤ى ئۆکتۆبهرى ٢٠٢٠، ههڵدرایهوه. تهواوى قوربانییهکان خهڵکى گوندى (کۆجۆ)ن و تهمهنیان له سهروو ٤٠ ساڵانهوهیه.

ئهم گۆڕه به کۆمهڵه، یهکێکه له کۆى ٨٣ گۆڕى به کۆمهڵى ئێزدییهکان، که تا ئێستا ١٧یان ههڵدراونهتهوه و ڕووفاتى ٣٤٥ کهس دهرهێندراون و پشکنینى (دى ئێن ئهی)ان بۆ کراوه.

ههڵدانهوهى گۆڕهکه، له ڕێوڕهسمێکدا بوو به ئامادهبوونى نوێنهرى سهرۆکوهزیرانى عێراق، نوێنهرى وهزارهتى شههیدان و ئهنفالکراوانى ههرێمى کوردستان، نوێنهرى دهستهى لێکۆڵینهوه له بهڵگهنامهکانى تاوانى شنگال له ههرێمى کوردستان و ژمارهیهک له کهسوکارى قوربانیان.

لههۆڵهنداوه بۆ شنگال

حوسێن قاسم (ڕاوێژکارى ئهنجوومهنى ڕۆحانى و میرى ئێزدیان)، که دانیشتووى هۆڵهندایه و شارهزایى و ئهزموونێکى زۆرى لهگهڵ کهیسى کۆمهڵکوژییهکان ههیه و ماوهیهکى زۆر له دادگاى نێودهوڵهتیى تاوانهکان له لاهاى کارى کردووه، ئهو ساتهوهخته له ناو جهرگهى ڕووداوهکان بووه و بۆ ماوهى ههشت ڕۆژ له چیاى شنگال به برسێتى و تینوێتیى ماوهتهوه. ئهو باس لهوه دهکات که ڕۆژى ١٣ى ئابى ٢٠١٤ له باڵهخانهى پارێزگاى دهۆک، به سهرپهرشتیى نێچیرڤان بارزانى (سهرۆکى پێشووى حکوومهت)، کۆبوونهوهیهکى فراوان، به ئامادهبوونى سهرۆک عهشیرهت و کهسایهتییه ئایینى و کۆمهڵایهتییه دیارهکانى ئێزدى بهڕێوه چوو و ئهویش تیایدا ئاماده بووه و لهوێ پهرۆشى و خهمخۆرى و جیددییهتى سهرۆکى ئهو کاتى حکوومهتى بۆ خاوهندارێتی کردن له ئێش و ئازارى ئێزدییهکان بینیوه و دهڵێت: «به ئامانجى بهجیهانیکردنى دۆسییهکه، بهپێى ستاندارده نێودهوڵهتییهکان، داواى کرد بهپهله لیژنهیهک پێکبهێنرێت».

قاسم ئاماژه بهوه دهکات، به هۆى سووربوونى سهرۆکى کابینهى ههشتهمى حکوومهتى ههرێمى کوردستان، ههر چوار ڕۆژ دواى کۆبوونهوهکه، واته له ١٧ى ئاب و به مهبهستى بهدواداچوونى دۆسییهکه، لیژنهکه پێکهێنراوه و ناوى نراوه (لیژنهى باڵاى بهجینۆساید ناساندنى ئێزدى و پێکهاتهکان).

وهزیرى کاروبارى شههیدان و ئهنفالکراوان سهرپهرشتى لیژنهکهى کردووه و وهزیرى کار و کاروبارى کۆمهڵایهتى و سێ کهسى تر، وهک ئهندامى لیژنهکه دیاریکراون، که بۆ خۆیشى وهک پسپۆڕى تاوانى نێودهوڵهتی، یهکێک بووه له ئهندامهکان و هاوکات بووهته وتهبێژى لیژنهکه.

ههنگاوهکان خێراتر دهکرێن

لیژنهکه ههر زوو دهست به کارهکانى دهکات و ڕێوشوێنى پێویست دهگرێتهبهر، بۆ ئهمهش لهسهر ڕاسپاردهى سهرۆکى حکوومهت، سهنتهرێک بۆ لێکۆڵینهوه و بهدواداچوون و کۆکردنهوهى بهڵگهکان له دهۆک پێک دێنێت، بهو پێیهى پارێزگاکه له شوێنى تاوان نزیک بووه و ئهوکاتهش زیاتر له ٣٥٠ ههزار ئاوارهى شنگال و دهوروبهری، ڕوویان لهوێ کردبوو. لهو سهنتهرهدا که دادوهر، داواکارى گشتی، تیمى لێکۆڵینهوه ههبوون، دهست به تۆمارکردنى سکاڵا و ئیفادهى قوربانییهکانى (شنگال، بهعشیقه و بهحزانێ) و ژمارهیهکى زۆرى شایهتحاڵهکانى ئهو تاوانه دژه مرۆییه کرا، بهمهش ههزاران دۆسییه به بهڵگه و دۆکیۆمێنتهوه بۆ دادگا ئاماده کران.

لیژنهکه دهچێته لاهای

دواى کۆکردنهوهى بهڵگهکان، لهسهر ڕاسپارده و به پاڵپشتى تهواوى سهرۆکى کابینهى ههشتهم، لیژنهکه ڕۆژى ٢٠ى ئۆکتۆبهرى ٢٠١٤ سهردانى دادگاى تاوانى نێودهوڵهتییان له لاهاى کرد. لهو سهردانهیاندا چوار کۆنووسى لێکۆڵینهوه، ههگبهیهکى پڕ له بهڵگه، دۆکیۆمێنت، ڤیدیۆ و فۆتۆى شایهتحاڵهکانیان برد و قسهیان لهگهڵ بهرپرسانى دادگاکه کرد. دواى ئهوه لیژنهکه له بهلجیکا لهگهڵ ههر یهک له وهزارهتى دهرهوهى ئهو وڵاته و پهرلهمانى ئهوڕوپا کۆبوونهوه و له سویسراش سهردانى نهتهوهیهکگرتووهکان و ڕێکخراوى مافهکانى مرۆڤیان کرد و نموونهى بهڵگهکانیان پێدان.

هورمز له بارهى ئهنجامى ئهو سهردانانهیان ڕوونى دهکاتهوه، بۆ ههر شوێنێک که چوون، ههگبهى بهڵگهکانیان داونهتێ و گفتوگۆى تێروتهسهلیان لهسهر وردهکاریى جینۆسایدهکه کردووه و داواى پشتیوانییان لێکردوون، بۆ ئهوهى کهیسهکه به نێودهوڵهتى بکرێت، بهڵام کاردانهوهکان جیا بوونه و وتى «دادگاى لاهاى له وهڵامى داواکهى ئێمهدا گوتیان، ئێمه ناتوانین کهیسهکه وهربگرین، چونکه عێراق لهو دادگا نێودهوڵهتییهدا ئهندام نییه، له حاڵهتێکدا کار لهسهر ئهو کهیسه دهکهین، ئهگهر عێراق بۆ خۆى و بهشێوهیهکى فهرمى ئهو داوایهمان لێ بکات».

عێراق ڕێگر بوو، نههاته ژێر بار

دواى بهدواداچوونى لیژنهکه و وهرگرتنهوهى وهڵامى نێوهنده نێودهوڵهتییهکان، سهرۆکى حکوومهت هورمز ڕادهسپێرێت نامهیهکى فهرمى به زمانى عهرهبی، به تهواوى وردهکارییهکان و به ناوى لیژنهکه ئاراستهى (حهیدهر عهبادی، سهرۆکى پێشووى حکوومهتى عێراق) بکات و جهختیشى لهسهر ئهوه کردووهتهوه، که ههموو ههوڵێک لهگهڵ عێراق دهدهن بۆ ئهوهى لهم ڕووهوه کارئاسانى و هاوکارى لیژنهکه بکات و نامهیهکى فهرمى ئاراستهى دادگاى لاهاى بکات. کهچى حکوومهتى عێراق بهپیر نامهکهوه نههاتووه.

دواجار له میانى گفتوگۆ و کۆبوونهوهى لیژنهکه لهگهڵ باڵیۆزانى عێراق له هۆڵهندا و سویسرا، گهیشتوونهته ئهو ئهنجامهی، که عێراق خۆى نایهوێت جینۆسایدى ئێزدییهکان وهک تاوانى نێودهوڵهتى بناسێندرێت، بهڵکو ویستوویهتى وهک تاوانێکى ناوخۆ و به گوێرهى یاساى تیرۆر مامهڵهى لهگهڵدا بکرێت. هورمز لهم ڕووهوه دهڵێت: «به ههموو پێوهره یاساییه نێودهوڵهتییهکان، تهنانهت بهپێى ههموو بهڵگه دۆکیۆمێنتهکانى لیژنهکهمان، که به ستانداردى نێودهوڵهتى ئامادا کرابوون، ئهوهى دهرههق به ئێزدییهکان کرا، جینۆسایده. کهچى چونکه عێراق ئهندامى دادگاى لاهاى نییه، ههروهرها ئهو تاوانهى دژى ئێزدییهکان کرا له یاساکانى سزادانى عێراقى جێى نابێتهوه، ئاستهنگ بۆ کارهکانمان دروست بوو. ئهوان دهیانویست وهک تاوانهکهى (سهربازگهى سپایکهر) مامهڵه لهگهڵ کهیسى ئێزدییهکان بکرێت، بهڵام ئهمه دوو شتى جیاوازن. بهوپێیهى هیچ کردهیهکى تیرۆریستى ناچێته خانهى جینۆساید، بهڵام تیرۆر بهشێکى ناو ههموو پرۆسهکانى جینۆسایدکردنه، کهواته ناکرێ جینۆسایدى ئێزدییهکان و ڕووداوه تیرۆرستییهکانى دیکهى داعش له عێراق، بخرێنه تاى یهک تهرازوو».

پێشتریش ههرێمى کوردستان، کێشهى لهگهڵ دادگاکانى عێراق و جینۆسایدکردنى کورد لهسهر دهستى حکوومهتهکانى عێراق ههبوو و سهرۆکى ئهوکاتى حکوومهتى ههرێم پێی وابوو دادگاى باڵاى تاوانهکانى عێراق، بهگوێرهى ستاندارده نێودهوڵهتییهکان کار ناکات. بۆیه ئهگهرچى ئهنفال و کۆمهڵکوژیى بارزانییهکانى وهک جینۆساید ناساند، بهڵام کهسوکارى قوربانییهکان هیچ سوودێکیان لهم بڕیاره نهبینی، بهتایبهتى له خاڵى قهرهبووکردنهوهى کهسوکارى ئهنفالکراوهکان، که هێشتا حکوومهتى عێراق نهچووهته ژێر بارى ههڵگرتنى ئهو بهرپرسیارێتییه یاسایى و ئهخلاقییه، بهوپێیهى میراتگرى حکوومهتهکانى پێش خۆیهتی، چونکه ئهوهى له عێراقدا دژى کورد کراوه، دهوڵهت کردوویهتی، نهک حکوومهت. بۆیه ئهو حکوومهته و بۆ ئاییندهش ههر دهکهوێته ژێر بارى ئهو بهرپرسیارێتییه. بهتایبهتى که تاوانه نێودهوڵهتییهکان و بهتایبهتى جینۆساید به تێپهڕینى کات و گۆڕانى حکوومهتهکان بهسهر ناچێت و کهیسێکى ههمیشه کراوهیه، تا کاتى چارهسهرکردنی. هورمز دهڵێت: «لهم ڕوانگهیهوه، ئێستاشى لهگهڵدا بێت، سهرۆکى ههرێم سووره لهسهر ئهوهى که بهپێى ستاندارده نێودهوڵهتییهکانى پهیوهست به کهیسهکانى جینۆساید، پێویسته حکوومهتى عێراقى داواى لێبووردنى فهرمى له کهسوکارى قوربانییهکان بکات، قهرهبووى ماددى و مهعنهویان بکاتهوه و ناوچه زیان لێکهوتووهکانیان ئاوهدان بکاتهوه«.

گۆڕستانى دایکان!

دواى ڕزگارکردنى شنگال لهسهر دهستى هێزى پێشمهرگهى کوردستان، له تهک کارى ئهندامێتى و وتهبێژیى (لیژنهى باڵاى بهجینۆساید ناساندنى ئێزدى و پێکهاتهکان)، هورمز کراوهته سهرپهرشتیارى دۆسیهى گۆڕه به کۆمهڵهکان. ههر لهگهڵ ڕزگارکردنى شنگال خۆى و تیمهکهى به ههماههنگى لیژنهى ناوبراو سهردانى ناوچهکهیان کردووه و لهسهر بنهماى لێدوانى شایهتحاڵهکان، سۆراخى گۆڕه به کۆمهڵهکانیان کردووه و ڕوونى دهکاتهوه، که گۆڕى به کۆمهڵى ئهو ژنه ئێزدییانه، ئهوهى به (گۆڕستانى دایکان) ناسرا، یهکهم گۆڕى به کۆمهڵ بووه که دۆزیویانهتهوه. واته ئهو گۆڕهى ئێستا کار له ههڵدانهوهى دهکرێت، له سهرهتاى گهڕان و پشکنینهکانیان دۆزیویانهتهوه.

 له بارهى گۆڕه به کۆمهڵهکهوه سهرنجێکى ورد دهخاته ڕوو و دهڵێت «تهمهنى ئهو قوربانییانه نا، بهڵکوو ژمارهکانیان گرنگه، چونکه پێش ههر شتێک ئهوان مرۆڤن. کۆمهڵکوژکردنى ئهو ژنانه، لووتکهى دڕندهیى داعشمان بۆ دهردهخات، بهوپێیهى تیرۆریستانى داعش بهبیانووى ئهوهى نهیانتوانیوه وهک کاڵایهکى سێکسى مامهڵه لهگهڵ ئهو ژنه به تهمهنانهوه بکهن و وهک کهنیزه و کۆیله له بازاڕهکاندا بازرگانیان پێوه بکهن، بۆیه کوشتویانن، که بهمهش هێندهى تر نیازى دوژمنکارى و دڕندانهى خۆیان سهلماند، بهوهى به ههر جۆرێک بێت، ئێزدییهکان قڕ بکرێن، ئیدى بۆ ئهوان ڕهنگ و ڕهگهز و تهمهن گرنگ نهبووه«.

ههر لهگهڵ دهست بهکاربوونى وهک سهرپهرشتى دۆسیهى گۆڕه به کۆمهڵهکان، لهسهر ڕاسپارده و به چاودێریى ڕاستهوخۆى سهرۆکى کابینهى ههشتهمى حکوومهت، هورمز پهیوهندى به (لیژنهى باڵاى کاروبارى ونبووهکان – ICNP) دهکات و ڕێککهوتنیان لهگهڵ دهکات بۆ ئهوهى کاریان لهگهڵدا بکهن. ICNP لیژنهیهکى نێودهوڵهتیى پڕۆفیشناڵى بوارى ههڵدانهوهى گۆڕه به کۆمهڵهکانه و ئهرکى ههڵدانهوهى گۆڕه به کۆمهڵهکانى یوگوسلافیاش ئهوان جێبهجێیان کرد. ناوبراو بایهخى بهشدارى پێکردنى ئهو لیژنهیه له پرۆسهکهدا بۆ ئهوه دهگهڕێنێتهوه، که جگه له لایهنى ئهزموون و پڕۆفیشناڵی، ههر گۆڕێکى به کۆمهڵ ئهو لیژنهیه کارى تێدا بکات، دادگاى نێودهوڵهتیى تاوانهکان ددان به کارهکانیدا دهنێت.

ئهو پسپۆرهى گۆڕه بهکۆمهڵ و تاوانه نێودهوڵهتییهکان جهخت دهکاتهوه، که ههموو ئهو کارانهى لهم ڕووهوه کراون و دهکرێن، ههر له ڕێککهوتن لهگهڵ ئهو لیژنه نێودهوڵهتییه، تا هاتنیان و دابینکردنى پێداویستییهکانى مانهوه و کارهکانیان، تهنانهت پرۆسهکانى به دۆکیۆمێنتکردنى ئهو گۆڕه به کۆمهڵانه، که لهسهر نهخشهى جوگرافى (جى پى ئێس)هکانیان دیاریکراوه و بۆ ناسینهوهى شوێنهکانیان پێویستییان به شایهتحاڵى ڕزگاربوو ههبوو.

سهرپهرشتیارى دۆسیهى گۆڕه به کۆمهڵهکانى ئێزدییهکان ئاماژه بهوه دهکات، که دواى ئهوهى هیچ ههوڵێک نهما لهگهڵ بهغدا و ICC  و ئهنجوومهنى ئاسایشى جیهانى نهیدات. نهخشهڕێگایهکى بۆ مامهڵهیهکى جیاواز لهگهڵ دۆسییهکه دانا و خستیه بهر دهستى لیژنهکهمان، بهوهى مامهڵهى بهردهوام لهگهڵICC  بکهین و ئهگهریش ئهو دادگایه ئهرکهکهى نهگرته ئهستۆ، ئهوا کار بۆ دروستکردنى دادگایهکى تێکهڵى نێودهوڵهتى بکرێت.

دواجار و له ئهنجامى ئهو ههوڵانه، تیمى تایبهتى نێودهوڵهتیى شارهزایانى جینۆساید، ئهوانهى ئهزموونیان لهگهڵ دۆسییهکانى ڕواندا و یوگوسلافیا ههبوو، هاتنه ههرێمى کوردستان و لهگهڵ تیمهکانى ئێمه سهردانى گۆڕهکانیان کرد و ئهوهى پێویست بوو کرا. دواتریش ههر به هۆى ئهم ڕژدبوون و پێداگرییهى ئهو و لهسهر داواى عێراق، ئهنجوومهنى ئاسایش بڕیارى ٢٣٧٩ى له ساڵى ٢٠١٧ ى دهرکرد، که تایبهت بوو به پێکهێنانى لیژنهى (تیمى باڵاى لێکۆڵینهوهى نێودهوڵهتى بۆ یارمهتیدانى کۆکردنهوهى بهڵگه و دادگاییکردنى داعش) به سهرپهرشتیى (کهریم ئهسعهد خان - ڕاوێژکارى ئهمیندارى گشتى نهتهوه یهکگرتووهکان).

ئه‌رکى ئه‌و تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ که‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانى داعش، بریتییه‌ له‌ کارکردن له‌سه‌ر تاوانه‌کانى جه‌نگ، جینۆساید و تاوانه‌کانى دژى مرۆڤایه‌تی. تیمه‌که‌، که‌ به‌ هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌ر یه‌که‌ له‌ (CNP، ده‌زگاى شه‌هیدانى حکوومه‌تى عێراقی، وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان) ده‌ستى به‌ کاره‌کانى کردووه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار