که‌یسى چه‌ندین به‌نزینخانه له‌سلێمانى ده‌درێته داواکارى گشتى
توێژینەوەیەکی زانستی زیادەڕۆیی هەندێک لەبەنزینخانەکان بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان ئاشکرادەکات و پسپۆڕانی ژینگەش دەڵێن «بەرتیل» وەرگیراوە
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
بەپێی بەدواداچوونێکی هاوڵاتی و تووێژینەوەیەکی زانستی دەرکەوتووە زیادەڕۆیی ژمارەیەک لەبەنزینخانەکان بووەتە هۆی مەترسی بۆسەر ژیانی هاووڵاتیان بەهۆی زیادەڕۆییەکانیانەوە، پسپۆڕانی ژینگەش دەڵێن «بەرتیل» وەرگیراوە بۆ ئەوەی سەرپێچی بکەن.
له‌ناو شارى سلێمانى چه‌ندین به‌نزینخانه هه‌ن که رێگه‌پێدراو نین و ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات وه‌ک لایه‌نێکى چاودێریى ده‌یانده‌نه داواکارى گشتى.
که‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئاماژه به‌وه ده‌دات زۆر به‌نزینخانه له‌ناو شارى سلێمانیدا هه‌یه مۆڵه‌تى کردنه‌وه‌یان به‌ته‌واوى رێگه‌پێدراو نیه، یاخود له‌نزیک ماڵ و سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌وه کراونه‌ته‌وه‌و له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان وه‌ک لایه‌نى چاودێرىکردن بیانده‌نه داواکارى گشتى.
ناوبراو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «پێدانى مۆڵه‌تى به‌نزینخانه‌کان، پێویستى به‌مۆڵه‌تى زۆر شوێنى ئیدارى هه‌یه وه‌ک شاره‌وانى و ژینگه‌و ئاوى ژێرزه‌وى و زۆر لایه‌نى دیکه، که هه‌موویان پێکه‌وه مۆڵه‌ته‌که بۆ کردنه‌وه‌ى به‌نزینخانه‌که تۆمارده‌که‌ن».
هه‌رکه‌سێک یان بازرگانێک له‌کاتى کردنه‌وه‌ى به‌نزینخانه‌یه‌ک پێویستى به‌وه‌رگرتنى مۆڵه‌ته، ئه‌و مۆڵه‌ته پێویسته له‌هه‌ژده شوێنى ئیدارى ناو پارێزگاکان وه‌ربگرێت، هه‌ریه‌ک له‌و شوێنانه‌ش وه‌ک شاره‌وانى و ژینگه و ئاوى ژێرزه‌وى و سووته‌مه‌نى، که هه‌ریه‌که‌یان رێنمایى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
که‌ریم عه‌لى وتى «به‌داخه‌وه له‌ناو شارى سلێمانى هه‌ندێک له‌لایه‌نه‌کان ره‌چاوى ئه‌وه ناکه‌ن بۆ دروستکردنى به‌نزینخانه‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان مۆڵه‌تى کردنه‌وه‌شیان نیه له‌ناو سلێمانیدا».
ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد تائێستا زیاتر له شه‌ش ناوى به‌نزینخانه‌یان لایه که هه‌ریه‌که‌ى به‌هۆکارێک سه‌رپێچیان کردووه‌و وتى»به‌نزینخانه هه‌یه مۆڵه‌ته‌که‌ى بۆ دانانى یه‌ک په‌مپى به‌نزین و په‌مپێکى گاز له‌و شوێنه وه‌رگرتووه، دواتر وێستگه‌یه‌کى سووته‌مه‌نى ته‌واوى تێدا کردووەته‌وه«.
که‌ریم عه‌لى وتی «ئێمه تائێستا زۆرجار لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان ئاگادارکردووەته‌وه‌و ئێستاش له‌هه‌وڵداین به‌شێک له‌و به‌نزینخانانه له‌ڕێگه‌ى سکاڵاوه ببەینه لاى داواکارى گشتى».
وتیشی «ئه‌وانه‌ى ئێمه سکاڵایان له‌باره‌وه ده‌جوڵێنین جۆراوجۆرن، هه‌یانه مۆڵه‌تیان نیه، یان رێنمایى ئاوى پێشێلکردووه‌و یان ژینگه یاخود شاره‌وانى ره‌زامه‌ندى نه‌داوه، یان له‌نزیک ماڵانن و پێشێلى رێنماییه جۆراوجۆره‌کان کراوه«.
له‌کۆتایى ساڵى 2018وه پێدانى مۆڵه‌تى به‌نزینخانه به‌فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راگیراوه، بەڵام هیچ ریگرییەک نەکراوە لەسەر ئەو زیادەڕۆییانەی کە هەندێک لەنزینخانەکان دەیکەن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت «ئێمه یه‌که‌م شوێن که پرسى پێده‌که‌ین شاره‌وانییه، که ئه‌وان زانییان به‌پێى ماسته‌رپلان ئه‌و زه‌ویه ده‌شێت ببێت به به‌نزینخانه ئه‌وکات ره‌زامه‌ندیى لایه‌نه‌کانى دیکه وه‌رده‌گرێت که (18) شوێنه و ئه‌وکات ده‌توانێت ره‌زامه‌ندیى مۆڵه‌تى به‌نزینخانه وه‌ربگرێت».
وتیشی «ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ى ساڵێکه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رکات پابه‌ندى ئه‌و مه‌رجانه نه‌بوو به‌نزینخانه‌که‌ى دابخرێت».
بەبڕوای پسپۆڕێکی ژینگە ئەوەی وایکردووە ببێتە هۆی سەرپێچیکردنی هەندێک لەنزینخانەکان «وەرگرتنی بەرتیلە» لەلایەن هەندێک لەدەسەڵاتدارانەوە کە چاوپۆشی لە سەرپێچییەکان دەکەن ئەمە جگە لەوەی هەندێک لەو بەنزینخانانە هی بەرپرسەکانن.
دکتۆر ساڵح، پسپۆڕى ژینگه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «به‌داخه‌وه له‌ئێستادا بوونى هه‌ر پرۆژه‌یه‌کى وه‌به‌رهێنان و دروستکردنى بیناو کارگه‌یه‌ک به به‌رتیل و واسته کاره‌کانیان بۆ به‌ڕێده‌که‌ن و گوێ نادرێت به‌مه‌رجه ژینگه‌ییه‌کان که‌ئه‌مه‌یه هه‌را گه‌وره‌که‌ى بۆ پیسبوونى خاک و ئاو دروستکردووه«.
دکتۆر ساڵح وتی «ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌به‌نزینخانه‌یه‌ک ژینگه‌ى پێ پیسده‌کرێت، کاریگه‌ریه‌که‌ى بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌مێنێته‌وه، هه‌م بۆ خه‌ڵکه‌که‌ى و بۆ خاکه‌که‌شى، که چه‌نده‌ها مه‌تر زه‌وى و خاک پیسده‌کات و مادده خاکییه به‌سووده‌کانى تیدا ده‌کوژێت، که‌زۆربه‌یان دووباره زیندوو نابنه‌وه«.
له‌باره‌ى باشترین چاره‌سه‌ریه‌کانیشه‌وه پێشنیارى کرد دروستکردنى به‌نزینخانه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان و دووربن له‌سه‌رچاوه‌کانى ئاوه‌وه و پاشماوه‌کانیان خه‌زانى زۆر تایبه‌تیان بۆ ئاماده بکرێت که کاریگه‌رى بۆ خاک و ئاو نه‌بێت و له‌شوێنى تایبه‌تیدا هه‌ڵبگیرێت و زۆربه‌ى به‌کاربهێنرێته‌وه وتی «به‌داخه‌وه ئه‌مه زۆر که‌مه لاى ئێمه«.
هەروەها وتى «به‌داخه‌وه لاى ئێمه ته‌نیا سوود لهسهرچاوهى یه‌که‌م وه‌رده‌گیرێت و کارگه‌کانیشمان نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێک پاشماوه‌کان دووباره به‌کاربهێنرێنه‌وه، که ئه‌مه به‌شێکى زۆرى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات».
به‌پێى تووێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی خوێندکارێکی خوێندنی باڵا که ده‌ست هاوڵاتى که‌وتووه، دروستکردنى به‌نزینخانه له‌نزیک ماڵان و نزیک سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌وه زیانێکى زۆرى بۆ ئاووهه‌واى ئه‌و ناوچه‌یه‌و ئاوى ژێرزه‌وى و پیسکردنى ژینگه هه‌یه.
لە تووێژینەوەکەدا باسی ژمارەیەک بەنزینخانە کراوە کە چۆن لە نزیک ماڵان و شوێنی گشتی دروستکراوە بەجۆرێک زیانی تەندروستی بۆ سەر هاووڵاتیان دەبێت.
تەنانەت لە تووێژینەوەکەدا باسی بەنزینخانەیەکی کۆنی سلێمانی دەکات کە ئێستا شوێنەکەی کراوە بە مۆڵێکی بازگانی کە چۆن دوای دەیان ساڵ هێشتا زیانی بۆ ژینگەی دەوروبەری خۆی هەیە بەو پێیەی بەنزینخانەکان بۆ چەندین مەتر زیان بە زەوی و تەنانەت ئاوی ژێر زەویش دەگەیەنن.
تووێژینەوەکە چەند پیشنیارێکی کردووە بۆ ئەوەی بەنزینخانەکان نەبنە شوێنێک بۆ پیسکردنی ژینگەی دەوروبەری و زیانی تەندروستیان نەبێت لەسەر هاووڵاتیان.
پێشنیاره‌کان:
بۆ ئه‌وه‌ى کۆنترۆڵ و چاودێرى بڵاوبوونه‌وه‌ى پیسبوون بکرێت به‌هۆى وێستگه‌ى به‌نزینخانه و سووته‌مه‌نیه‌کان و کارگه‌ى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانه‌وه، پێویسته میکانیزمێکى یاسایى دابڕێژرێت، که پیسبوونى ژینگه‌یى به‌مادده‌ى هایدرۆکاربۆن رێکبخات و که‌مى بکاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت:
1.پێویسته یاسایه‌کى تایبه‌ت به‌دیزاینێکى گونجاوه‌وه دابنرێت، که‌تایبه‌ت بێت به‌هه‌ڵگرتنى سووته‌مه‌نى له‌به‌نزینخانه‌و گه‌نجینه‌ى تایبه‌تدا، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ڕێگرى بکات له‌ئه‌گه‌رى پیسبوونى خاک و ئاوى ژێرزه‌وى.
2.هه‌ڵبژاردنى گونجاوترین شوێن بۆ وێستگه‌ى به‌نزینخانه‌و پاڵاوگه‌ى نه‌وت، هه‌ر گه‌نجینه‌یه‌کى سووته‌مه‌نى، هه‌ر کارگه‌یه‌ک و شوێنى فڕێدانى خۆڵ و خاشاکیان هه‌ر شتێکى تر که ئه‌گه‌رى پیسبوون بۆ سه‌ر خاک و ئاوى ژێرزه‌وى دروست بکات، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مه‌ترسى ئەو پیسبوونه و ناوچه‌یه بکرێت به‌پێى ستاندارده جیهانىیهکان یان به‌سوودوه‌رگرتن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنى ناوچه‌که له‌ڕووى لاوازییان بۆ مادده پیسێنه‌ره‌کان
VULNERABILITY Assessment
به به‌کارهێنانى یه‌کێک له‌ڕێگه‌کانى لاوازى چینه‌کانى زه‌وى وه‌کو (DRADTIC (GIS) به‌به‌کارهێنانى (Method
3.هه‌موو خه‌زانێکى هه‌ڵگرتنى سووته‌مه‌نى پێویسته بخرێته ناو خه‌زانێکى تره‌وه، به‌مه‌رجێک خه‌زانى دووه‌م تواناى هه‌ڵگرتنى (110%)ى قه‌باره‌ى خه‌زانى یه‌که‌مى هه‌بێت.
4.خه‌زانێکى هه‌ڵگرتنى سووته‌مه‌نى پێویسته نزیک نه‌بێت یان نه‌که‌وێته سه‌ر خه‌زانى ئاوى ژێرزه‌وى له‌جۆرى درز‌و که‌لێنى، هه‌روه‌ها له‌حاڵه‌تى بوونى خه‌زانى ده‌نکۆڵه‌یى پێویسته دوورى ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى له‌ڕووى زه‌وییه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
5.پێویسته له‌و شوێنانه‌ى که خه‌زانى سووته‌مه‌نى لێیه، له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ئه‌و خه‌زانه‌وه رۆژانه تۆمارى بڕى هاتوو و ده‌رچووى سووته‌مه‌نى له‌و خه‌زانه‌دا تۆمار بکرێت به‌مه‌به‌ستى زانینى ئه‌گه‌رى لێچوونى سووته‌مه‌نى و چونه ناو خاک و ئاوى ژێرزه‌وییه‌وه.
6.نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پاشه‌ڕۆ نه‌وتییه‌کان بڕژێنرێته ناو سیسته‌مى ئاوه‌رۆى شاره‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌خه‌زانى تایبه‌تدا کۆبکرێته‌وه و له‌شوێنى تایبه‌تدا هه‌ڵبگیرێت پاشان به‌کاربهێنرێته‌وه.
7.پێشنیار ده‌که‌ین که‌خه‌زانى سووته‌مه‌نى له‌م ناوچه مه‌ترسیدارانه‌دا دانه‌نرێت:
* له‌دوورى (250)م له‌کانى و کارێزو بیرى ئاوه‌وه.
*له‌دورى (500)م له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاوه‌وه.