به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا: ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى «سارس»مان نییه
4 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی، شاناز حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا رایگەیاند ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى سارسیان نییه‌و ئەو هەواڵەش کە بڵاویانکردۆتەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەسلێمانی «به‌په‌له« بووەو هیچ تووشبوویەکی ئەو ڤایرۆسەیان نیە.
چالاک قه‌شانى، به‌ڕێوەبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا تایبه‌ت به‌کۆرۆنا، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «پشکنین بۆ سامپڵى هه‌ندێک له‌و نه‌خۆشخانه کرا کهگومانى کۆرۆنایان لێکرابوو، له‌پشکنینه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه که‌کۆرۆنا نیه به‌ڵام ڤایرۆسێکى دیکه‌یه، به‌ڵام دڵنیا نه‌کراوه‌ته‌وه که کۆرۆنا نیه‌و سارسه، واته هه‌واڵه‌که به‌په‌له بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و هیچ نه‌خۆشێک کهتووشبووى سارس بێت، لێره تۆمار نه‌کراوه«.
وتیشى» گروپى تر‌ى ڤایرۆس هه‌ن که‌سه‌ر به‌گروپى کۆرۆنان و ئه‌وانه‌ى ئێستا هه‌ر ئه‌و جۆره ڤایرۆسانه‌ن و یان ئه‌نفلۆنزاى وه‌رزین که له‌م وه‌رزانه‌دا زیاتر بڵاوده‌کرێنه‌وه«.
ئەو پزیشەکە وتی نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌کانى دیکه‌و ڤایرۆسى سارس-یش، زۆر له‌یه‌که‌وه نزیکن و هاوشێوه‌ى یه‌کترن، چونکه هه‌موویان سه‌ر به‌و گروپه‌ن، بۆیه خۆپاراستن له‌کۆرۆنا وه‌ک خۆپاراستنه له‌هه‌موو ڤایرۆسه‌کانى دیکه.
چه‌ند ساڵێکه ڤایرۆسى سارس نه‌ماوه له‌هیچ وڵاتێک‌دا و به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تۆمار نه‌کراوه.
دکتۆر چالاک وتیشى» مه‌ترسى مردن به‌ڤایرۆسى سارس زۆر زیاتره لهکۆرۆناو ڤایرۆسه‌کانى دیکه«.
نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا که تایبه‌ته به تووشبووانى کۆرۆنا له‌ئێستادا (48) نه‌خۆشى تێدایه‌و هه‌موویان له‌ژێر ئۆکسجیندان و (12) نه‌خۆشیان له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردان و بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر جه‌خت له‌وه ده‌کرایه‌وه، که له‌وه‌رزى گه‌رمادا ڤایرۆسى کۆرۆنا که‌مده‌بێته‌وه‌و به‌هاتنى وه‌رزى سه‌رما ژماره‌ى تووشبوون زیاد ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا ئه‌وه‌شى وت «به‌پێى هاتنى وه‌رزى سه‌رما که‌پێشبینى ده‌کرا بارودۆخه‌که زۆر خراپتر بێت، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا تووشبوون به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌چێت».
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى سارس SARS که‌گوایە له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له‌شارى سلێمانى ده‌ستنیشانکراوه، وتی « تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى په‌سندکراو نییه بۆ بوونى ڤایرۆسى سارس له‌سلێمانی».
ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند «به‌پێویستى ده‌زانین بۆ به‌رچاوى هاووڵاتیان روونبکه‌ینه‌وه تائێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک و به‌ڵگه‌یه‌کى په‌سندکراو نیه بۆ بوونى ئه‌م ڤایرۆسه، چونکه پڕۆسه‌ى پشکنینى تاقیگه بۆ چه‌ندین جۆرى ڤایرۆس ئه‌نجامده‌درێت و چه‌ندین جۆرى ڤایرۆسى سارس هه‌یه که له‌گه‌ڵ جۆره‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ڤایرۆسه‌کانى ئه‌نفله‌وه‌نزا له‌هه‌مان خێزان ئه‌ژمار ده‌کرێت».
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هاووڵاتیان دڵنیاده‌که‌نه‌وه که‌پێویست به‌شڵه‌ژان ناکات و تیمى پسپۆڕیى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ تیمه‌کانى ته‌ندروستی، به‌دواداچوونى زیاتر بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌م گومانه ده‌کات و ته‌نها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تاکه سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى راگه‌یاندن ده‌بێت.
دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد «له‌تاقیگه‌ى مۆلیکوله‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسـا لهپشکنینه نوێکاندا بۆ گومان‌لێکراوان به‌په‌تاى کۆرۆنا، بۆمان ده‌رکه‌وتووه که له‌ئێستادا جگه له‌ڤایرۆسى کۆرۆنـا، ڤایرۆسى سارس که به Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوه له‌ناو هاووڵاتیاندا بڵاو بووەته‌وه«.
راگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردبوو، کەدەبێت به‌شێوازێکى گونجاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڤایرۆسه بکرێت و جیابکرێته‌وه له SARS-Cov2 که به‌کۆڤید ناسراوه.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى گومانى کارمه‌ندێک له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌ک هه‌ڵایه‌کى گه‌وره دروستکرا، که به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س له‌بوارى پزیشکى به‌بێ هۆ که‌وتنه په‌لامارى شه‌خسى و ناوهێنان و تانه‌دان له‌خۆمان و ده‌زگاکه‌مان.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه له‌نووسینێکدا به‌ناونیشانى (په‌لامارى که‌سایه‌تیمان بۆ؟ ) ده‌ڵێت ”ئێمه له‌شه‌ڕى داعش سه‌رمه‌شق و له‌شه‌ڕى کۆرۆناش که‌جگه لههاوکارى هاوسه‌رۆکان و یه‌کێتى و هه‌ڤاڵ قوباد‌و خێرخوازان هیچ بودجه‌یه‌کى کۆرۆنامان بۆ نه‌هاتووه‌و به‌شێک له‌بودجه‌ى ئاسایشمان بڕاوه‌و هه‌ر کۆڵمان نه‌داو سه‌رمه‌شق بووین .
راشیگه‌یاندووه، ئێمه خه‌ڵکى کوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ى نه‌خۆشخانه‌کانى ده‌زگاى ته‌ندروستى لێیه ده‌که‌ینه حاکم و شایه‌د، له‌پاى ئه‌وه‌ى بێ به‌رامبه‌ر و بێ مه‌به‌ست خزمه‌ت ده‌که‌ین، که ماڵ نیه که‌سێکى یا خزمێکى لاى ئێمه بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌ت نه‌کرابێت و خه‌ڵک ئه‌و شاهیدیهمان بۆ ده‌دات.