ٌڕێباز حەملان: نابێ لە جنێوی فەیسبوک و سەرشەقام بترسین

3 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بۆ کاروباری دارایی، رایگەیاند نابێ حزبەکان لە "جنێوی فەیسبوک و سەرشەقام بترسن" و دەبێت کاری خۆیان بکەن. راشیگەیاند تورکیا زەرەری کردوە لە رێکەوتنی 50 سالەی نەوت.

ڕێباز حەملان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی روداو وتی "خەلک لە فەسبوک و سەرشەقام جنیو دەدەن تۆ نابێ لەمە بترسیت و دەبێت بەردەوامبیت لەسەر کارەکانی خۆت".

ئەم چاوپێکەوتنەکەی ڕێباز حەملان لەکاتێکدایە دوو مانگە مووچە دواکەوتوەو حکومەت بە لێبڕینەوە دابەشی دەکات و مووچەخۆرانیش تورەبوون و چوارشەەممە رژانە سەر شەقام.

ڕێباز حەملان سەبارەت بە رێکەوتنی 50 ساڵەی نێوان تورکیاو ھەرێم وتی ئەوە رێکەوتنێکی "گرنگە" ئەگەر ئەو رێکەوتنە نەبوایە ھەرێمی کوردستان نەیدەتوانی نەوت بفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە 17/5/ 2012 گفتۆگۆی رێکەوتنەکە کراوەو لە 25/3/2013 و دوبارە گفتوگۆی لەسەر کراوەو لە 27/11/2013 واژۆکراوە بۆ ئەوەی نەوت لە رێگەی بۆریەوە ھەناردە بکرێت.

ھەروەھا وتی "رێکەوتنەکە زۆر ستراتیژی و گرنگە"، وتیشی "ئێمە لە رێکەوتنەکە زەرەرمان نەکردوە، بەڵکو تورکیا زەرەری کردووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار