بەرپرسانی هه‌رێم مژدەی ‌ساڵى زێڕینى دارایى دەدەن

مانگانه‌ یه‌ک تریلیۆن دینار ده‌گاته‌ هه‌رێم به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت‌و نیوه‌ى داهاته‌ فیدراڵییه‌کان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

ئارا ئیبراهیم

 

حکومهتى ههرێم و عێراق گهیشتونهته لێکتێگهشتنێک بۆ رێککهوتن لهسهر پڕۆژه بودجهى 2021 و بڕیاره 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهو لهسهدا 50% داهاته فیدراڵییهکان بدرێته بهغدا و لهبهرانبهردا نزیکهى تریلۆنێک دینارى مانگانه رهوانه بکرێت.

پڕۆژه بودجهى 2021ى عێراق بڕهکهى 153 تریاۆن دینارهو 45 تریلۆن کورتهێنانى ههیه که دهکاته لهسهدا 30%ى کۆى گشتى بودجهکه و نرخى یهک بهرمیل نهوتى خاو به 42 دۆلار بۆ ههر بهرمیلێک جێگیر دهکرێت.

ههفتهى رابردوو وهفدێکى تهنکیکى حکومهتى ههرێم بهسهرۆکایهتى ئاوات شێخ جهناب وهزیرى دارایى حکومهتى ههرێم سهردانى عێراقیان کردو گفتوگۆیان لهگهڵ کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و وهزیرى دارایى عێراقدا کردووهو گهیشتونهته لێکتێگهشتنێک لهسهر پڕۆژه بودجهى ساڵى داهاتوو که له دوو پێشنیار پێکهاتووه:

1.حکومهتى ههرێمى کوردستان ئامادهیه رۆژانه داهاتى 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهى ههرێم لهگهڵ نیوهى داهاتى دهروازه سنورییه فیدراڵییهکان تهسلیمى بهغدا بکات، لهبهرانبهردا حکومهتى ههرێم شایسته داراییهکانى پێبگات و خۆى بهرپرس دهبێت لهپێدانى شایسته داراییهکانى کۆمپانیاکانى نهوت که لهههرێمى کوردستان کار دهکهن.

2.حکومهتى ههرێم ئامادهیه داهاتى 450 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه تهسلیمى بهغدا بکات، بهڵام دهبێت عێراق شایسته داراییهکانى کۆمپانیا نهوتییهکان بدات، ههروهها نیوهى داهاتى دهروازه فیدراڵییهکان و لهبهرانبهردا شایسته داراییهکانى حکومهتى ههرێم مانگانه رهوانهى ههولێر بکرێت.

ئهو رهشنووسهى که لهنێوان ههرێم و بهغداوه له دوو رۆژى رابردوودا پهسهندکراوه، ههمان ئهو رێککهوتنهیه که له یاسایى بودجهى 2019ى عێراقدا هاتووه، بهڵام ههندێک دهستکارى کراوه.

وهفدى حکومهتى ههرێم، کۆپییهکى راپۆرتى کۆمپانیاى ( دیلۆیت ) که وردبینیکردن له پرۆسهى  نهوتى ههرێم دا ئهنجام دهدات، داوهته وهفدى حکومهتى عێراق، که له دوا راگهیاندنیدا ئاشکرایکرد که بهرههمهێنانى رۆژانهى نهوتى ههرێم 460 ههزار بهرمیله، لهو بڕه بهرههمهێنراوه 430 ههزار بهرمیلى دهفرۆشرێت، 30 ههزار بهرمیلیشى بۆ بهکارهێنانى ناوخۆى ههرێمى کوردستانه.

بڕیاره ئهمرۆ دووشهممه مستهفا کازمى لهسهر کۆى پرۆژه یاساى بودجه لهگهڵ لایهنه سهرهکییهکانى عێراق له بهغدا کۆبێتهوه، رۆژى سێ شهممهش ئهنجومهنى وهزیرانى عێراق لهسهر دوا دهستکارى پرۆژه یاساکه کۆدهبێتهوهو دواتر رادهستى پهرلهمان بکرێت.

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتى که لهدوو سهرچاوهى ئاگادار تاکیدى کردووهتهوه، حکومهتى عێراق رهزامهندى لهسهر پێشنیارى یهکهم دهربڕیووه که رۆژانه 250 ههزار بهرمیل نهوتى پێبکات لهگهڵ لهسهدا 50%ى داهاتى دهروازه سنورییهکان.

یهکێک لهو سهرچاوانه که ئاگادارى کۆبونهوهى نێوان حکومهتى ههرێم و عێراق بووه به‌‌هاوڵاتى وت:» حکومهتى ههرێم نییهتى جدى ههیه بۆ گهیشتن به رێککهوتن لهگهڵ حکومهتى عێراق، ئهو دوو پێشنیارهش تاوتوێکراوه ئینجا دراوهته بهرپرسانى عێراق».

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد:» ههناردهى نهوت ههر لهرێگهى بۆرى ههرێمى کوردستان رهوانهى دهرهوه دهکرێت و راستهوخۆ داهاتى 250 ههزار بهرمیل نهوت تهسلیمى کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق دهکرێت لهگهڵ لهسهدا 50 داهاتى دهروازه سنورییهکان، حکومهتى عێراقیش لهسهدا 12.67ى پشکى ههرێم رهوانه دهکات که نزیکهى 12 تریلۆن دیناره بۆ ماوهى ساڵێک» که پشکى پێشمهرگهشى تێدایه«.

هاوکات، سهرچاوهکهى هاوڵاتى، جهختى لهوهکردهوه له کۆبونهوهى وهفدى تهکنیکى ههرێم و سهرۆکى حکومهت و جێگرهکهیدا و بهشداربوانى کابینهی نۆیهم به (پارتى، یهکێتى، گۆڕان)هوه، ئهم لێکتێگهشتنهیان بهلاوه پهسهندهو ئهگهر له پهرلهمانى عێراق بڕیارى لهسهر بدرێت، ههرێم پابهند دهبێت بهتهواوى رێککهوتنهکهوه لهگهڵ حکومهتى عێراق.

سهرچاوهیهکى دیکهى ئاگادار له حکومهتى ههرێم ئهوهى بۆ هاوڵاتى دووپاتکردهوه که لهئێستادا رۆژانه 460 ههزار بهرمیل نهوت بهرههم دههێندرێت و 430 ههزار بهرمیل لهرێگهى بۆرى رهوانهى دهرهوه دهکات و 30 ههزار بهرمیل بۆ بهکارهێنانى ناوخۆ دانراوه، وتیشى:» ئهو 430 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهیه پشکى کۆمپانیاکانى نهوتى تێدایهو تهنها 265 ههزار بهرمیل نهوت دهمێنێتهوهو حکومهتى عێراقیش ئاگاداره«.

دهربارهى ناردنى 320 ملیار دینارى مانگى 10 ئهمساڵ، ئهو بهرپرسهى حکومهتى ههرێم ئهوهى ئاشکرا کرد تا ئێستا حکومهتى عێراق رهزامهندى نهداوه لهسهر ناردنى 320 ملیار دینارهکه بۆ ههرێم.

ئهندامێکى لیژنهى دارایى له پهرلهمانى عێراق دهڵێت:»حکومهتى ههرێم و عێراق رێکبکهون و لهبودجهدا جێگیر بکرێت و مانگانه نزیکهى تریلۆنێک دینار بۆ ههرێم رهوانه بکرێت سهرجهم کێشه داراییهکان چارهسهر دهبێت».

شیروان میرزا ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى لهلیژنهى دارایى پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» دوو پێشنیار دراوهته حکومهتى عێراق، حکومهتى ههرێم ههر پێشنیارێکیان بێت بهرادهستکردنى 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه بێت یان 450 ههزار بهرمیل نهوت و بهغدا خۆى تهحهمولى تێچووى کۆمپانیاکانى نهوت بکات باشترین رێگاهیه بۆ چارهسهرکردنى دۆخى دارایى».

ناوبراو وتیشى:»رێکهوتن بکرێت مانگانه نزیکهى تریلۆنێک دینار رهوانهى حکومهتى ههرێم دەکرێت لهگهڵ داهاته ناوخۆییهکان که بۆ ههرێم دهمێنێتهوه، ئهوکاته دهگهرێینهوه سهردهمى زێرینى حکومهتى ههرێم لهرووى داراییهوه که کێشهى موچهو وهبهرهێنان و پڕۆژهکان بهتهواوى چارهسهر دهبێت واتا دهگهرێینهوه ساڵى 2011 و 2012 لهرووى داراییهوه«.

دهربارهى ئهرکى فراکسیۆنه کوردییهکان تا دانوساندن لهگهڵ فراکسیۆنه شیعى و سونییهکاندا بکهن، شیروان میرزا وتى:» دهبێت جوڵهى سیاسى لهلایهن حزبه سیاسییه کوردییهکان بکرێت لهگهڵیدا ئێمهش گفتوگۆ لهگهڵ فراکسیۆن و ئهندامانى شیعهو سونه بکهین تا لهکاتى گفتوگۆ لهسهر پرۆژه بودجهى 2021 قهناعهت بکهن و پهسهند بکرێت».

« ئهرکى ئێمهیه وهک فراکسیۆنه کوردییهکان دابنیشن لهگهڵ فراکسیۆنهکانى سونهو شیعهدا، بهڵام پێویسته دڵنیایی وهربگرین له حکومهتى ههرێم که پێوهى پابهند بێت تا متمانه بگهرێتهوه«.

سهرهراى گفتوگۆى وهفدى حکومهتى ههرێم لهگهڵ حکومهتى عێراق بۆ گهیشتن به رێککهوتن لهسهر پرۆژه بودجهى 2021ى ساڵى داهاتوو، بهڵام جوڵهى سیاسى حزبه سیاسییه کوردییهکان لهگهڵ لایهنهکانى شیعهو سونه دهچێته خزمهتى پهسهندکردنى پرۆژه بودجهى عێراقهوه که مافهکانى کورد بهپێى دهستور فهراههم بکرێت.

شوان تهها، بهرپرسى لقى 5ى پارتى له بهغدا لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:»کێشهکان لهنێوان حکومهتى ههرێم و عێراقدایه، بهڵام دهتوانین تهرجهمهى بکهین که کێشهکان سیاسیین، پهرلهمانى عێراق بۆ خۆى کێشهیه و پێویستمان به لێکتێگهشتنى تهواو ههیه لهگهڵ لایهنه سیاسییهکاندا».

بهرپرسى لقى 5ى پارتى له بهغدا، ئهوهشى دووپاتکردهوه عێراق بهردهر نییه لههاوکێشه ئیقلیمییهکان که پهیوهندییهکانى نێوان ههرێم و عێراق و تهنانهت کێشهى لهنێوان هێزه سیاسییهکان و پارێزگاکانى عێراقیشدا تێکداوه، وتیشى:» سهرجهم لایهنه کوردییهکان بهتایبهت پارتى که ئهو حهقهمان ههیه وا بڵێن، زۆر جدین له چارهسهرکردنى کێشهکان و ههوڵدهدهین به پهیوهندیکردنمان و گفتوگۆکانمان لهگهڵ لایهنه سیاسییهکانى بهغدا کێشهکانى نێوان حکومهتى عێراق و ههرێم چارهسهر بکهین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار