مامۆستایان دەڵێن دەستگیرکردنەکان نایانوەستێنێت لەخۆپیشاندان
چالاکوانانى مه‌ده‌نى و مامۆستایانی ناڕازیی دەڵێن کار بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌که‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
مامۆستایه‌کى ناڕازیى و چالاکوانى مه‌ده‌نى ئاماژه به‌وه ده‌دات کارده‌که‌ن بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى و پلانى ورد داده‌ڕێژن بۆ خه‌باتى مه‌ده‌نى له‌هه‌رێمى کوردستان.
ماوه‌ى چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایانى ناڕازیى بەڕێوەدەچێت، لەدوو رۆژی خۆپیشاندانی سەرەتادا لەسلێمانی گرژیی تێکەوت، دواتر ژمارەیەک مامۆستای سەرپەڕسیتاری خۆپیشاندانەکە دەستگیرکران و دوای دوو رۆژ ئازادکران.
مامۆستایان دەڵێن دەستگیرکردنەکان نایانوەستێنێت و بەردەوام دەبن لەخۆپیشاندان، دەشڵێن خۆپیشاندانەکە تەنها دەربڕینی پەیامی ناڕەزایەتی بووە بەڵکو کاردەکەن بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری.
عوسمان گوڵپى، چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت « ئه‌و دوو رۆژه ته‌نیا ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى بووه، به‌ڵام بۆ داهاتوو کار بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌که‌ین کهپێویستى به‌پلانه، له‌مه‌ودوا به‌پلان کارده‌که‌ین پلانێکى تۆکمه‌ترو فراوانتر داده‌نێین».
هەروەها وتی «خۆپیشاندانه‌کانى رۆژانی رابردوو ده‌نگى ناڕه‌زایى موچه‌خۆران و هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان بوو، نه‌ک ته‌نیا چین و تووێژێک، کێشه‌کان هى هه‌موومان و قه‌یرانه‌کان بۆ هه‌موو خه‌ڵکه، بۆیه پێکه‌وه ناڕه‌زاییه‌کان ده‌رده‌بڕین و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین».
عوسمان گوڵپى، داوای لەهاووڵاتیان و خۆپیشاندەران کرد کەبێهیوا نەبن و وتی «بێهیوا بوون به‌قازانجى ده‌سه‌ڵاته‌و پێویسته پێمان وابێت ته‌نیا چاره‌سه‌ر خه‌باتى مه‌ده‌نییه، بۆیه هیچ شتێک نابێت ساردمان بکاته‌وه‌و دواجار هه‌ر خه‌باتى مه‌ده‌نى پێویسته سه‌ربکه‌وێت و ببێته رزگارکه‌رى ئه‌م میلله‌ته«.
ئه‌نجومه‌نى ناڕازى مامۆستایان (5) ساڵه دامه‌زراوه‌و تائێستا زیاتر له (60) جار خۆپیشاندانیان کردووه‌و هیچ کات موڵه‌تیان بۆ خۆپیشاندانه‌کان وه‌رنه‌گرتووه.
پێشنیوه‌ڕۆى پێنجشه‌ممه 3-12-2020 خۆپیشاندان لهسهراى سلێمانى ده‌ستیپێکرد، دواتر هێزێکى ئه‌منى زۆر لهسهراى سلێمانى بۆ کۆنترۆڵى خۆپیشاندانه‌کان بڵاوه‌یان پێکراو گازى فرمێسک‌ڕێژ به‌کارهێنراو زیاتر له (43) مامۆستا‌و موچه‌خۆر ده‌ستگیرکران.
ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تیه‌کان تا به‌ڵێنى یه‌کلاکه‌ره‌وه وه‌رده‌گرن.
مامۆستا عادل حه‌سه‌ن، مامۆستاى ناڕازیى له‌پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌ن کۆده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوێستى خۆمان له‌سه‌ر هه‌موو رووداوه‌کان و کارى داهاتوومان راده‌گه‌یه‌نین».
ئه‌م مامۆستایه خۆى یه‌کێک بووه له‌و گیراوانه‌ى که له‌به‌رده‌رکى سه‌راى سلێمانى گیراوه‌و وتى «ئه‌و (43) که‌سه‌ى که گیرابووین، (30) که‌سیان مامۆستا بوون، بۆیه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندان مامۆستان و دواى ئه‌وانیش موچه‌خۆرو خه‌ڵکى گشتین».
هه‌روه‌ها وتیشى «خۆپیشاندانه‌کان به‌کارتى فشار ده‌زانین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چونکه حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات وایان له‌خه‌ڵکى نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى گه‌یاندووه ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ى بۆ خه‌ڵکیان خوڵقاندووه، پێیان وایه‌و ده‌ڵێن خه‌ڵک رازییه، بۆیه ئه‌مه کارتێکى فشاره بۆ ئه‌و درۆیه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران که‌دەڵێن خه‌ڵک رازییه، به‌ڵکو خه‌ڵک زۆر ناڕازییه«.
وتیشى «جاران سه‌رکوتکردن ته‌نیا له‌ده‌ڤه‌رى زه‌رد هه‌بوو، ئێستا گوازراوه‌ته‌وه ده‌ڤه‌رى سه‌وز، بۆیه ئێستا هیچ جۆره جیاوازییه‌ک له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى و ده‌ڤه‌رى سه‌وز و زه‌رد نیه، هه‌موویان به‌یه‌ک جۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادى راده‌ربڕین ده‌که‌ن».
زیاتر وتی «یه‌کێتى نه‌یتوانى لهپارتى جیاواز بێت و کرده‌وه‌کانى پارتى دووباره کرده‌وه، بۆیه پارتى نه‌بوایه خه‌ڵک به‌گشتى ده‌هاته سه‌ر شه‌قام».
سه‌باره‌ت بهبهشداریکردنى خه‌ڵک و موچه‌خۆران له‌خۆپیشاندانه‌کاندا وتى «پارتى و یه‌کێتى و هێزه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو حزبه، دۆخێکى نائومێدییان خوڵقاندووه، خیانه‌ت و درۆیان له‌گه‌ڵ ئومێدى خه‌ڵک کردووه، ئومێدى خه‌ڵکیان خسته خزمه‌تى گه‌نده‌ڵییه‌کانى ده‌سه‌ڵات، بۆیه ئومێد زۆر که‌مبووه به‌خۆپیشاندان و به‌هه‌موو هه‌وڵه‌کان».
ئه‌م ئه‌ندامەى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایان، وتیشی «ئێمه شەش ساڵه مۆڵه‌تمان وه‌رنه‌گرتووه بۆ هیچ خۆپیشاندانێک، بۆیه زوڵمه به‌و درۆیانه خۆپپیشانده‌رو ده‌نگى ناڕه‌زایى کپ بکه‌ن».
بەپێی یاسای خۆپیشاندانەکان کە پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کرد، دەبێت پێش خۆپیشاندان مۆڵەت وەربگیرێت، بەڵام مامۆستایان پابەند نابن بەمۆڵەتەوە.
عادل حه‌سه‌ن وتی «به به‌رپرسه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر کوردستان ئه‌منه و ئاسایشه، بۆچى (62) هه‌زار پۆلیسى پاسه‌وانمان هه‌یه؟ بۆیه پێویسته خۆیان وه‌ڵامى ئه‌وه بده‌نه‌وه‌و کار بۆ ئه‌منیه‌تى هه‌رێم بکه‌ن».
دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی سلێمانی، خۆپیشاندان لەچەند شار‌و شارۆچکەیەکی تر بەڕێوەچوو، شەوی رابردووش بارەگای یەکێتی لەپیرەمەگروون سووتێنرا.
شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌شارى رانیه‌ش خۆپیشاندانى هاووڵاتیان و موچه‌خۆران ده‌ستیپێکردوو داوایان له‌حکومه‌تى هه‌رێم کرد دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان باش بکات و موچه له‌کاتى خۆیدا بدات و چیتر له‌وه زیاتر دوانه‌خرێت.
فه‌تاح عه‌بدولکه‌ریم، هاووڵاتیه‌کى موچه‌خۆرى شارى رانیه‌یه‌و جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه بارودۆخیان زۆر خراپه‌و خه‌ڵک گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى ته‌نیا خۆپیشاندان و خه‌بات دژى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌توانێت ببێته فشارێکى به‌هێز له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم.
فه‌تاح عه‌بدولکه‌ریم، ته‌مه‌ن (43) ساڵه و خێزانداره، فه‌رمانبه‌ره له‌یه‌کێک له‌فه‌رمانگه‌کان و ته‌نیا بژێویى له‌سه‌ر موچه‌که‌یه‌تى، وتى»ئه‌مه ژیان نیه، چاوبه‌ره‌و ژێرى لاى ماڵ و منداڵیان کردووین».
ئه‌م پیاوه یه‌کێک بوو له‌خۆپیشانده‌ران، خاوه‌نى (5) منداڵە، ته‌نیا بژێوی له‌سه‌ر موچه‌که‌یه‌تی، وتی «بۆیه ئه‌وه زوڵمه نه‌توانم مانگى جارێک موچه‌که‌م وه‌ربگرم و ماڵ و منداڵەکه‌مى پێ بژیه‌نم».
فه‌تاح عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌وه‌شى باسکرد که‌زۆربه‌ى خه‌ڵکى رانیه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کاندان و وتى «له‌ئێستاوه کارده‌که‌ین بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى و گه‌یاندنى ناڕه‌زاییه‌کانى خه‌ڵک به‌حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات».
لەبەرامبەردا دوێنێ لیژنەی باڵای ئەمنی رایگەیاند هیزه ئەمنیەکان دەستکراوه کراون «بەشێوازیکی یاسایی» بەئەرکی خویان هەڵبسن.
لە راگەیانراوێکی لیژنەی باڵای ئەمنیدا هاتووە:
١-لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکەی ئەمڕۆی شارۆچکەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێکەوتەوە، بەداخەوە لەناو خۆپیشاندەرەکانەوە تەقە بەئاڕاستەی هێزەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنیەکان کراو لەئەنجامدا ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب بەفیشەک بریندارکراو لەمەرگ گەڕایەوە.
٢- لێرەوە داوا لەهەموو لایەک دەکەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونکە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەکان و دامودەزگاکانی حکومەت مافەڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵک دەستەبەرناکات .
٣-هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی کاسبی و ژیانی خەڵک تێکبدرێت و پاراستنی دامودەزگا حکومییەکان و بارەگا حزبیەکان لەئەرکه فەرمیەکانی هێزه ئەمنیەکانه و بۆ ئەم مەبەسته دەستکراوه کراون بەشیوازێکی یاسایی بەئەرکی خویان هەڵبستن.