هاوڵاتى ورده‌کارى رێکه‌وتنى هه‌رێم و عێراق ئاشکرا ده‌کات
"به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه که ئه‌مشه‌و یا سبه‌ینێ رێکه‌وتن رابگه‌یه‌ندرێت"

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه که ئه‌مشه‌و یا سبه‌ینێ رێکه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم رابگه‌یه‌ندرێت و چاوه‌روان ده‌کرێت نێچیرڤان بارزانیش به‌م زوانه سه‌ردانى به‌غدا بکات.
له دوو سه‌رچاوه‌ى جیاوازه‌وه هاوڵاتى ئه‌و هه‌واڵه پشت راستده‌کاته‌وه که له میدیا عێراقییه‌کانه‌وه ئاماژه به‌وه کرا که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمى کۆببنه‌وه بۆ ئاماده‌کاریى راگه‌یاندنى رێککه‌وتنێک بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى به‌غداو هه‌ولێر.
میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه که ئه‌مشه‌و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رفراوان رێکده‌خه‌ن به به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى نه‌وت و دارایى عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له به‌غداوه که ئاگادارى دانوساندنى نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقه به‌هاوڵاتى وت:"تا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم باسیان له‌وه کردووه که ته‌نها داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زائیده‌ن له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان ده‌ده‌ینه به‌غدا، به‌ڵام عێراق به‌وه رازى نه‌بووه‌و پێیانى راگه‌یاندووه نه‌وتى ده‌وێت نه‌ک داهاته‌که‌ى".
هه‌روه‌ها وتیشى:" سینارۆیه‌کى دیکه هه‌یه‌و به‌غدا داواى هه‌موو نه‌وتى هه‌رێم ده‌کات بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى، چونکه لایه‌نى عێراقى وه‌کو شتێکى سیادى سه‌یرى فرۆشتنى نه‌وت ده‌کات، ئیتر 250 هه‌زار به‌رمیل بێت یا هه‌موو نه‌وته‌که بده‌نه سۆمۆ بودجه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه زیادو که‌م ده‌کات".
هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد بڕیاره سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات.
ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى میدیاکانى عێراق له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ راگه‌یاندنى رێکه‌وتن ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره وتى:" راسته، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌مشه‌و رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵکو ده‌که‌وێته سبه‌ینێ شه‌ممه ئه‌وه‌ش که‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌زامه‌ندى ته‌واو نیشاند بدات بۆ ته‌سلیمکردنى نه‌وت نه‌ک داهاتى نه‌وت".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که تا ئێستا به‌فه‌رمى باسى هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌ک نه‌کراوه له‌نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆک کۆمار به‌ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم له‌به‌غدا"هه‌ر رێککه‌وتنێک ئه‌نجام بدرێت راده‌گه‌یه‌ندرێت".
وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم داوایان کردووه له‌به‌رانبه‌ر نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان پێویستیان به ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار هه‌یه بۆ دابینکردنى موچه‌و پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان، وه‌فدى حکومه‌تى عێراق ته‌نها پێیان راگه‌یاندوون له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌سه‌دا 12.67 پشکى هه‌رێم ده‌بێت.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه بۆ رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، به‌غداو هه‌ولێریش چاوه‌رێى سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌ن که رۆڵ ببینێت بۆ ئه‌وه‌ى کێشه داراییه‌کان له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه چاره‌سه‌ر ببێت.
هاوکات، حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" چاوه‌روان بن ئینشائه‌ڵا رێککه‌وتن ده‌کرێت".
