رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق سبه‌ینێ راده‌گه‌یه‌ندرێت
"نێچیرڤان بارزانى و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق به‌شدارده‌بن تێیدا"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له سه‌رۆکایه‌تى کۆماه‌وه ده‌ستى که‌وتووه، سبه‌ینێ به‌ئاماده‌بونى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ریرێککه‌وتنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
هه‌ر ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌به‌غداوه به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئیجابى زۆر باش له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران کراوه‌و له‌ناو کۆبونه‌وه‌که‌وه په‌یوه‌ندى به چه‌ند به‌رپرسێکى په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ى لێکتێگه‌شتن بۆ رێکه‌وتنى هه‌رێم و عێراق کراوه و سبه‌ینێ کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان ئه‌نجام ده‌درێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌ئاماده‌بونى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماڵى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ى هه‌بوون و یه‌ک خراون و بریارى له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ کۆتایى هێنان به‌گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌رهه‌م ساڵح رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بووه بۆ یه‌کخستنى پرۆژه‌و پێشنیازه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا،" رێککه‌وتن ده‌کرێت و کۆتایى دێت و راده‌گه‌یه‌ندرێت".