وەبەرھێنان لە دھۆک 400 ملیۆن دۆلاری لەمساڵدا تێپەڕاند

زیاتر له‌ 23 پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری له‌ پارێزگای دهۆك پاره‌ یان بۆ خه‌رجكراوه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



عه‌مار عه‌زیز، دهۆك

قەبارەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە پاریێزگای دھۆک لەمساڵدا400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند کە زیاتر له‌ 23 پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری پاره‌ یان بۆ خه‌رجكراوه‌. به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌كاتی ستراتیژی وه‌كۆ ته‌واو كردنی فرۆكخانه‌ی دهۆك و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ هێشتا ته‌واو نه‌كراون.

كوردو ئیحسان ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ هاوڵاتی وت "ئێمه‌ ئامارێكمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگی كانونی دووه‌می 2019 وه‌ تاوه‌كۆ كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2020 پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌ بهای چوارسه‌د و چوارده‌ ملیون و پێنج سه‌دو سیهو دوو ملیون دولار بۆ، هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا 22 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ سنوری پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ كراون و ئێستا له‌ قوناغی كۆتایی دان ، پرۆژه‌كان جۆرا و جۆرن زیاتریان پرۆژه‌كانی پێشه‌سازی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵی نه".

به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی دروستكردنی پرۆژه‌ له‌ 25 بازرگان وەرگیراوەتەوە، بەھۆی دواکەوتی جیبەجیکردنی پڕۆژەکانیان.

كوردو ئیحسان وتی "رێگه‌مان نه‌داوه‌ ده‌ست بکەن به‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانیان، ئێمه‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ چونیه‌تی جێبه‌جێ كردنی هه‌موو پرۆژه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ربازرگانێك به‌پیێ مه‌رجه‌كانمان پرۆژه‌كه‌ی خۆی ته‌واو نه‌كات سزا ده‌ده‌ین "

به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له‌ پارێزگای دهۆك وتیشی " بۆ ساڵی 2021 پلانێكی زۆر باش و ورد مان داناوه‌، به‌نیازین پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌موو قه‌زایه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك به‌بێ جیاوازی جێبه‌جێ بكه‌ین، پرۆژه‌كانیش جورا جۆرن ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر پێویستی قه‌زایه‌كان چونكه‌ هه‌موو قه‌زایه‌ك وه‌كۆ یه‌ك نیه‌ بۆ نموونه‌ قه‌زای به‌رده‌ره‌ش و ئامێدی، به‌رده‌ره‌ش ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی یه‌ زیاتر پێویستی به‌ هه‌ندێك پرۆژه‌ی چاندن هه‌یه‌ به‌ڵام قه‌زای ئامێدی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گه‌شتیاری مان ده‌بێت بۆئه‌و قه‌زایه‌" .

كوردو ئيسحان به‌هاوڵاتی وتیشی "ڕاسته‌له‌ رابوردودا نه‌یه‌كسانیه‌كی زۆر هه‌بوو له‌نێوان قه‌زایه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك بۆ پرۆژه‌كانی وه‌رهێنان زیاتر بازرگانه‌كان پرۆژه‌كانی خۆیان له‌ سه‌نته‌ری دهۆك یان ئه‌نجام ده‌دا به‌ڵام زیاترئه‌مه‌ قبول ناكه‌ین "

سه‌باح عه‌لی شه‌ریف ، ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگای دهۆك به‌ هاوڵاتی وت "ئێمه‌ ئاگاداری ئه‌و بڕه‌ پاره‌ یه‌ نین كه له‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگۆزاری، ڕاسته‌ له‌ساڵی 2020 ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ ته‌واوكراون به‌ڵام به‌ گشتی پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كان وه‌كۆ فرۆكخانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌وار هاتن نه‌خۆشخانه‌ی 100 ته‌ختی له‌ قه‌زای به‌ڕده‌ره‌ش و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی تر كه‌هێشتا ته‌واو نه‌كراون "

سه‌باح وتیشی " ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ سنوری پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێن له‌ ئاست ئه‌و قوربانیه‌ی خه‌ڵكی دهۆك نیه‌، پارێزگای دهۆك زۆرترین شه‌هیدى داوه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش ،ده‌یان پرۆژه‌ی گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی دروست كراون به‌ڵام له‌ دهۆك نه‌كراون چه‌ندین جار داوامان كردوه‌ سایلویه‌ك دروست بكرێت چونكه‌ ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ زه‌نگینه‌ له‌ رووی چاندنه‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌كراوه‌"

رۆژنامه‌ی هاوڵاتی په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند لێپرسراوێكی پارێزگای دهۆك كرد تاوه‌كۆ چه‌ند ئامارێك ده‌ست بكه‌وێت به‌ڵام سه‌رجه‌میان وتیان زانیاریمان نیه‌، به‌پیێ ئه‌و به‌دواداچوونه‌ ئێمه‌ كردومانه‌ پرۆژه‌كانی خزمه‌تگۆزاری له‌ مانگی 1ی 2020 تا ئێستا زیاتر له‌ 23 پرۆژه‌ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك پاره‌یان بۆ خه‌رج كراوه‌ جێبه‌جێ كراون.

مانگی كانونی دووه‌م

به‌ گۆژمه‌ی زیاتر له‌ چوار ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌ت گۆزاری له‌ ناحیه‌ی فه‌یدیه‌ كرانه‌وه‌

مانگی شوبات

رێگای گرشین، سحێلا به‌ درێژای 20 كم به‌ بهای 53 ملیون و 648 هه‌زار دولار كرایه‌وه‌

مانگی ئادار

به‌ردی بناغه‌ بۆ دوو پرۆژه‌ی كاره‌با له‌ سنوری قه‌زای زاخۆ به‌ بهای 259 ملیون دولار

مانگی نیسان

كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ توشبووانی كۆرۆنا به‌ ملیونێك و 800 هزار دولار

مانگی ته‌موز

1_به‌ردی بناغه‌ بۆ دروستكردنی پرۆژی كۆمه‌ڵگای پێشه‌سازی تايبه‌ب به‌ كه‌ل و په‌لی خواردن به‌ كۆژمه‌ی70 ملیار دینار

2_23 پرۆژه‌ی جۆرا جۆر له‌ سنوری قه‌زایه‌كانی ئامێدی، ئاكرێ، به‌ڕده‌ره‌ش، زاخۆ به‌ كۆژمه‌ی 3 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن

3_ پرۆژی ئه‌نده‌ر پاسه‌كانی ناو سه‌نته‌ری شاری دهۆك به‌ كۆژمه‌ی 103 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن

 

مانگی ئه‌یلول

به‌كۆژمه‌ی 80 ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ل سنوری قه‌زای ئامێدی جێبه‌جێ ده‌كرێن _1

كردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێك له‌ سنوری قه‌زای زاخۆ به‌ كۆژمه‌ی 322 ملیار دینار _ 2

به‌ردی بناغه‌ بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 ته‌ختی له‌ قه‌زای ئامێدی به‌ كۆژمه‌ی 43 ملیار دینار _3

مانگی تشرینی یه‌كه‌م

به‌ كۆژمه‌ی 84ملیون دولار رێگای سه‌ره‌كی نێو ده‌وڵه‌تی گۆپال كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ولێر و دهۆك كرایه‌وه‌ _ 1

2_پرۆژه‌ی قێركردنی رێگای نیوده‌وله‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ كۆژمه‌ی زیاتر له‌ 36ملیار دینار

مانگی تشرینی یه‌كه‌م

1_به‌ كۆژمه‌ی 84ملیون دولار رێگای سه‌ره‌كی نێو ده‌وڵه‌تی گۆپال كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ولێر و دهۆك كرایه‌وه‌

2_ پرۆژه‌ی قێركردنی رێگای نیوده‌وله‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ كۆژمه‌ی زیاتر له‌ 36ملیار دینار

مانگی تشرینی دووه‌م

1_ بڕی 144 ملیون دینار بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی سندوقی سولینه‌كانی ناحیه‌ی شیلادزێ ، هه‌روه‌ها 168 ملیون دینار بۆدروستكردنی كارگه‌یه‌كی ئوكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هێڤی تایبه‌ت به‌ منداڵان ، پرۆژه‌ی قێركردنی رێگه‌كانی ناوخۆی شێلادزێ له‌گه‌ل ئاوی سولینه‌كان به‌ كۆژمه‌ی 589و مليون دينارو383 هزار دينار

2_بڕی 18ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند رێگایه‌كی سنوری قه‌زای ئاكرێ

3_ پرۆژه‌ی ڕاكێشانی كاره‌با له‌ناوچه‌ی كواشێ بۆ تلكه‌به‌ر به‌ كۆژمه‌ی 6،9 مليون دولار

4_ به‌كۆژمه‌ی ملیارێك و سێ سه‌د ملیون دینار بۆ پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگه‌ی دۆمیز

مانگی كانونی یه‌كه‌م

1_ بڕی 33 ملیون دولار پرۆژه‌ی دروست كردنی ئاوی ناحیه‌ی فه‌یدی

2_ بڕی 15 ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری له‌ سنوری قه‌زای زاخۆ

3_ بڕی 22 ملیون دینار بۆ دروستكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگۆزاری له‌ سنوری قه‌زای زاخۆ .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار