دوو په‌رله‌مانتارى گۆڕان‌و یه‌کێتى باسى خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



ماردین نورهدین

دوو پهرلهمانتارى گۆڕان و یهکێتى باسى خۆپیشاندان دهکهن لهههولێرو یهکتر تۆمهتبار دەکەن که خۆپیشاندان پێویسته لهههولێر ئهنجامبدرێت.

پهرلهمانتارهکهى گۆڕان دهڵێت:" ههر کهسێک خۆپیشاندان بکات لهههولێر لهگهڵیاندا دهبین» و پهرلهمانتارهکهى یهکێتیش دهڵێت:» داوامان کردووه پهرلهمانتاران خۆپیشاندان بکهن لهبهردهم بیناى حکومهتى ههرێمدا، ئهگهر یهکێتى بیهوێت خۆپیشاندان بکات لهههولێر حکومهت دهلهرزێنین".

 

دابان محهمهد پهرلهمانتارى گۆڕان

 ئێمه لهماوهى رابردوو (37) پهرلهمانتار بووین لهکۆتا کۆبوونهوه داواى جهلسهیهکى پهرلهمانمان کرد بۆ قوت و بژێویى و موچهى خهڵک بێت، سهربارى ئهوهى ئهوکاته تازه خۆپیشاندانهکان دهستىپێکردبوو ئهویش بۆ راگرتنى ئهو توندوتیژیهى که لەلایهن هێزه ئهمنییهکان دژى خۆپیشاندهران بهکاردههات.

دواتر ئهوان کۆبوونهوهى پهرلهمانیان نهکرد، ئێمه داوامان کرد که (37) واژو کۆبکرێتهوه بۆ ئهوهى ژمارهى تهواوى ئهندامان، بۆ ئهوهى دانیشتنهکه ئهنجامبدرێت، بۆ ئهوهش ئێمه مانمان گرت قهرار بوو ههریهک لهیهکێتى نیشتیمانى کوردستان و نهوهى نوێ لهگهڵمان بن، بهو حسابهى سهرۆکى پهرلهمان لاى یهکێتیه نههاتن، نهوهى نوێش ئاماده نهبوون، لهدواى ئهوه ئهم دوو هێزه کهمپینێکى زۆر ناشرینیان لهناو خهڵک دهستپێکرد کهگوایه ئێمه لهناو هۆڵى پهرلهمانداین و نایهینه ناو خۆپیشاندهران.

 ئێمه بۆ کۆتا جار داوامان لێکردنهوه کهواژۆکان بکهن بۆ ئهوهى کۆبوونهوهکهى پهرلهمان بکرێت بۆ ئهو فشارهى کهئێستا لهسلێمانى ههیه، ئهو خوێنڕشتنهى کهئێستا ههیه مایهى قبوڵکردن نییه، له17ی شوباتدا بهسێ مانگ چهند کهسێک شههیدبوون، بهڵام مهنتقى تیا نیه لهماوهى سێ رۆژدا ئهو ههموو خهڵکه بکوژرێ و زیاتر له (120) کهس بریندار بکرێت و سهدان کهس دهستگیربکرێت کهههمووشى مافى خۆیهتى بۆ داواکردنى موچهى خۆى هاتۆته سهر شهقام.

دواتر ئهو خۆپیشاندانانهى سلێمانى بوو، ئێمه بۆ ئهوهى توندوتیژى نهبێت پاڵپشتى خۆپیشاندهران و دهنگى ناڕازیى و بهرگرى لهخوێن و مافى خهڵک بکهین بهرهو سلێمانى هاتینهوه لهبازگهکه رێگریمان لێکرا نهیانهێشت بێینهوه، فهرمانیان پێکرابوو ئێمهش گهڕاینهوه بۆ ههولێر، لهدواى ئهوه کهمپینێکى تریان دهستپێکرد کهگوایه بۆچى ئێمه لهههولێر خۆپیشاندان ناکهین، لهسلێمانى خوێن رژاوه هاتووین بهرگرى لێبکهین، لهههولێریش بێت، لهدهۆکیش بێت بهرگرى لێدهکهین.

لهههمووى بێماناتر و خراپتر قسهى چهند پهرلهمانتارێکى یهکێتى نیشتیمانى کوردستانه دهڵێ پۆلیسێ بهپهرلهمانتارهکانى وتووه بڕۆن لهههولێر خۆپیشاندان بکهن، راستى هیچ جیاوازى لهنێوان ئهم دوو هێزهدا نیه، یهکێتى کاتێ تۆى قبوڵه بهگژى پارتیدا بچێتهوه، پارتى کاتێ تۆى قبوڵه بهگژى یهکێتیدا بچیتهوه، ئێستا خهڵک موچهى خۆى دهوێت، ئهمهش پهیوهندى بهداهاتى ناوخۆو مهلهفى نهوت و رێکهوتن لهگهڵ بهغدا ههیه.

ههر کهس خۆپیشاندان لهههولێر بکات ئێمه پشتیوانى لێدهکهین، خۆپیشاندانى سلێمانى ئێمه نهمانکردووه، ئێمه لهشوێنێک خۆپیشاندانمان نهکردووه تا بڵێین لهههولێریش دهیکهین، ئهوه قسهى هێزێکى وهک یهکێتیه، پهرلهمان لهههولێره، حکومهت لهههولێره، سهرۆکایهتى ههرێم لهههولێره، بهڵام تۆ لهسلێمانى فیشهک بهخهڵکهوه دهنێیت کوڕى خهڵک دهکوژى توندوتیژى دهکهی.

یهکێتى (21) پهرلهمانتارى ههیه لهپهرلهمانى کوردستان، ههمووى سهحب کردۆتهوه بۆ سلێمانى، حهوت واژۆ ناکهن بۆ ئهوهى جموجۆڵ بکهوێته پهرلهمان و پهرلهمان کارا بکرێتهوه، سهرۆکى پهرلهمان لاى ئهوه، لایهنى کهم ئاکتیڤى بکاتهوه ئهوکاته خۆپیشاندان لهههولێریش دهکرێت، یهکێتى با پێشمان بکهون ئێمهش پشتگیرییان دهکهین.

 

هاورێ مهلا ستار. پهرلهمانتارى یهکێتى

 

ئێمه لهپهرلهمانى کوردستان (37) پهرلهمهنتار کهناومان لێنرا بهرهى ناڕازیى، ئهم بهرهیه کۆمهڵێ بیرۆکهمان تاووتوێ کرد کهچۆن رێکبکهوین و ههوڵبدهین لهگهڵ شهقامدا بهشدار بین لهخۆپیشاندان و ناڕهزایهتییهکان، ئێمه پهرلهمانتارین، نوێنهرى خهڵکین کهڕووداوێکى لهم جۆره دروست دهبێت، پێویسته پهرلهمانتاران ههڵوێستیان ههبێت.

باسى ئهوهمان کرد نزیکهى (10) ساڵه خۆپیشاندان لهسلێمانى و گهرمیان و ههڵهبجهو راپهڕین تاقىکراوهتهوه بهچهمچهماڵیشهوه، هیچ دهرهنجامێک و دهستکهوتێکى نهبووه بۆ خهڵک، پێشنیارمان کرد بۆ ههڤاڵهکانمان پهرلهمانتارهکان با لهپێش ئهنجومهنى وهزیران مانگرتن بکهین و خێمه ههڵبدهین لهههولێرو خۆپیشاندان بکهین، دڵنیاین لهوێ کاریگهرى زیاتره وهک لهوهى لهشوێنێکى دیکه بکرێت، ههولێر چهقى ململانێکان و سیاسهتکردن و یهکلایکردنهوهى دۆخى دارایى خهڵکه، حکومهتى مهرکهزى ههرێمى کوردستان لهوێیه، بڕیارهکان لهوێ دهرهچێت.

 ئهمه دوو بهشه بهشێکیان ئهگهر خۆپیشاندانێکى خۆڕسک خۆى دروست دهبێت، بهدڵنیاییهوه ئێمه پشتیوانیان دهبین، بهڵام ئهگهر کاتێک دێتهسهر ئهوهى ئێمه خۆمان خۆپیشاندان بکهین ئهمه مهوزوعێکى تره.

ههرکات بێته ئهوهى ئێمه خۆمان خۆپیشاندان بکهین ئهگهر لهههولێر بێت یان لهبادینان رهنگه بۆ ئێمه زۆر بهئاسانى بتوانین ههر خۆپیشاندانێکى سهرتاسهریش دروستبکهین، بهڵام واقیعهکه ئێستا جیاوازه، هاوسهرۆکانى یهکێتى لهبهغدا بوون، ئهم چهندڕۆژه وهفدى ههرێمى کوردستان لهبهغدایه، چاوهڕوانى دهرهنجامى ئهم سهردانانه ببین بزانین دهرهنجامهکهى چى دهبێت، ئهگهر بگاته ئهوهى ئێمه بڕیار بدهین لهههولێر خۆپیشاندان بکهین بهدڵنیاییهوه خۆپیشاندان دهکهین و بهئاسانیش دهتوانین ئهو حکومهته بلهرزێنین.

ئهو پهرلهمانتارانهى کهگهڕاونهتهوه ئهو پێشمهرگه بهڕێزه یان ئهو ئاسایش و پۆلیسه کهڕێگرییان کردووه ئهمهیان پێوتووه، وتویانه ئێوه لهههولێرن ئهگهر نوێنهرى ئێمهو خهڵکن لهههولێر دهبێت خۆپیشاندانمان بۆ بکهن، نهک ههولێر جێبهێڵن و بێنه سلێمانى، لهکاتێکدا ئهمه بڕواى ئێمهشه، دهبوو ئهو برادهرانه ههولێر جێنههێڵن بێنهوه بۆ سلێمانى، دهبوو لهههولێر خۆپیشاندان بکرایه بابگیرانایه، ئهگهر بڕوایان وایه کهئهترسن ههستهکهن مهترسى لهسهر ژیانیان ههیه.

ههرچهنده ئیدانهى ئهو مهوزوعهم کرد، دژى ههر رێگریهکین که لهههر پهرلهمانتارێک بکرێت، بهڵام ههندێ جار پاساو ههیه، پاساوهکانیش ئهوهبوو کهپارێزگار بڕیارى دهرکردبوو، ئهو پێشهمهرگهیەش پێیانى وتبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار