«نه‌وت ته‌سلیم نه‌کرێت به‌غدا یه‌ک دینار نانێرێت»

مانگانه‌ ترلیۆنێک دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت به‌ته‌سلیمکردنى نه‌وت و داهاته‌ فیدراڵییه‌کان

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

وهفدى ههرێمى کوردستان دوانزه رۆژه لهبهغدا ماونهتهوهو چاوهرێى پهسهندکردنى پرۆژهیاسای بودجهى عێراق دهکهن و گفتوگۆکان بهردهوامه بۆ جێگیرکردنى شایسته داراییهکانى ههرێم، لهئێستادا قوباد تاڵهبانى بهتهنها ماوهتهوه بۆ چارهسهرکردنى کێشهکان.

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، وهفدى حکومهتى ههرێم لهکۆبوونهوهى چڕو گفتوگۆى بهردهوامدان لهبهغدا لهگهڵ لایهنه سیاسییهکان بهتایبهت ئهوانهى قورسایی گهورهیان لهپهرلهمانى عێراقدا ههیه تا بهگهیشتنى پرۆژهیاسای بودجهى 2021 کێشه بۆ پشکى ههرێم دروست نهکرێت.

پڕۆژهیاسای بودجهى 2021ى عێراق پێکهاتووه له (150) ترلیۆن و (50) ملیار دینار، زیاتر له (58) ترلیۆن دینارى کورتهێنانى بودجهى ههیه، دواى لێدهرکردنى بودجهى حاکیمهو سیادى پشکى ههرێم لهسهدا (12.67) دهبێت، که بڕهکهى بۆ ماوهى ساڵهکه (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار دهبێت.

بهپێى پڕۆژه بودجهکه، حکومهتى ههرێمى کوردستان پابهند دهبێت به رادهستکردنى تێکڕا (250) ههزار بهرمیل نهوتى خاوى رۆژانه لهنهوتى خاوى بهرههمهاتووى کێڵگهکانى و فرۆشتنى لهڕێگهى کۆمپانیاى بهبازاڕکردنى نهوت (سۆمۆ)، پێویسته داهاتى نهوتى و نانهوتى تهنیا رادهستى گهنجینهى گشتى دهوڵهت بکرێت، بهڵام ئهگهر ههرێمى کوردستان پابهند نهبێت داهاتى فیدراڵى رادهستى گهنجینهى عێراق بکات، ئهوا هیچ بڕه پارهیهکى بۆ رهوانه ناکرێت.

شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:»هێشتا پڕۆژهیاساى بودجه لهلایهن حکومهتى عێراقهوه رهوانهى پهرلهمان نهکراوه، ههرکاتێک گهیشت ئهوکاته بهپێى بهرژهوهندییهکانى ههرێم گفتوگۆى لهسهر دهکهین».

لهبارهى ئهوهى (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار وهک پشکى ههرێم دیارى کراوه لهبهرانبهر تهسلیمکردنى (250) ههزار بهرمیل نهوت و داهاته فیدراڵییهکان، شیروان میرزا وتى: «حکومهتى ههرێم پێویسته رێککهوتن لهگهڵ بهغدا بکات بۆ چارهسهرکردنى کێشه داراییهکانى بهتایبهت مووچه«.

لەم هەفتەیەدا پڕۆژهیاساى بودجهی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، هەرێمیش دەیەوێت لەڕێگەی دانوستاندنەکانەوە پشکی هەرێم مسۆگەر بکات

هاوڵاتى، لەچهند سهرچاوهیهکى جیاوازهوه زانیارى دهستکهوتووه کهوهفدى ههرێم بهفهرمى تهنها یهک وهڵامیان وهرگرتووه که«ئهگهر نهوت رادهستى بهغدا دهکهن فهرموون رێککهوتن دهکهین، ئهگهر باسى تهنها داهاتى نهوت دهکهن با بۆخۆتان بێت و پێویست بهڕێککهوتن لهسهر ناکات».

ههروهها بهغدا بهوهفدى حکومهتى ههرێمیان راگهیاندووه کهپێویسته سهرجهم داهاته فیدراڵییهکان بگهڕێتهوه بۆ خهزێنهى فیدراڵى عێراق و دیوانى چاودێرى دارایى رهوانهى دهروازه سنورییهکان دهکهین تا بهدواداچوون بۆ داهاتى خاڵه سنورییهکان بکهن، بهڵام وهفدى ههرێم پێیان وتوون داهات چهند بێت لهسهدا (50)ى دهدهینه عێراق، وتیشى:»هیچ متمانهیهک لهنێوان حکومهتى ههرێم و عێراقدا نییه«.

هاوکات، بهرپرسێکى دیکهى ئاگادار لهدانوستاندنهکانى نێوان ههرێم و عێراق بهڕاشکاوى وتى: »لهئێستادا فراکسیۆنه کوردییهکان بوونهته دوو بهشهوه، فراکسیۆنى پارتى خۆى دوور دهگرێت و فراکسیۆنى یهکێتى و گروپى (15) لهههوڵدانى تهواودان تاداواکارییهکانى ههرێم لهپرۆژه بودجهدا پێش گهیشتنى بهپهرلهمان لهلایهن حکومهتى عێراقهوه جێگیر بکرێت».

ههروهها ئهوهشى دووپاتکردهوه کهوهفدى ههرێم چاوهڕێى پهسهندکردنى پرۆژه بودجهن لهلایهن حکومهتى عێراقهوه دواتر دهگهڕێنهوه بۆ ههرێمى کوردستان، وتیشى:»وهفدى ههرێم لهگفتوگۆکانیان بهردهوامن تا (320) ملیار دینار لهگهڵ خۆیاندا لهبهغدا بهێننهوه، بهڵام سهرکهوتوو نهبوون و بهغدا هیچ بهڵێنێکى پێ نهداون بهبێ تهسلیمکردنى نهوت».

هاوکات، جهختى لهوهشکردهوه کهبهغدا کاتێک بودجه بۆ ههرێمى کوردستان رهوانه دهکات که لهسهرهتاى ساڵى داهاتوو ههرێمى کوردستان رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت رادهستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات و لهکۆتایى ههموو مانگێگدا شایسته داراییهکانى بۆ رهوانه دهکرێت ئهوهش دواى لێدهرکردنى داهاته فیدراڵییهکان کهبهغدا خهمڵاندوویهتى بهمانگانهى (150) ملیار دینار.

دهربارهى ئهوهى که نزیکبوون له رێککهوتن لهکۆتایى ههفتهى رابردوودا، ئهو سهرچاوهیه جهختى لهوهکردهوه کهپێشنیارێک ههبووه داهاتى (430) ههزار بهرمیل بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ زائیدهن نیوهى داهاتى دهروازه سنورییهکان، بهڵام دوایین جار بهغدا ئهوهى رهتکردووهتهوهو پێى راگهیاندوون رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت تهسلیم بکهن و داهاتهکهیان ناوێت.

ئهندامێکى دیکهى فراکسیۆنى یهکێتى ئاماژه بهکۆبوونهوهیهکى وهفدى ههرێم لهگهڵ پهرلهمانتاره کوردهکان دهدات که رۆژى چوارشهممهى رابردوو لههۆڵى دهستورى پهرلهمانى عێراق میواندارى کراون.

مهریوان نادر، ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» رۆژى چوارشهممهى ههفتهى رابردوو میواندارى وهفدى حکومهتى ههرێممان کردو پهرلهمانتاره کوردهکان ئامادهبوون، پرسیارمان ئاراستهى وهفده کرد لهبارهى دانوستاندنهکانهوه«.

ناوبراو وتیشى:» هاتنى وهفدى ههرێم بۆ بهغدا بۆ ئهوهبووه کهپابهندى حکومهتى ههرێم بهبهغدا بگهیهنن بهیاساى کورتهێنانى دارایى (یاساى قهرز) بهتایبهت ئهوهى لهبڕگهى حهوتهمدا ئاماژهى پێکراوه، وهفدى ههرێمیش ههوڵ و گفتوگۆى زۆرباشیان ئهنجامداوه تابگهن بهڕێککهوتن».

مهریوان نادر باسى لهوهشکرد، تائێستا نهگهشتوون به رێککهوتن، بهڵام ئومێد ههیه بگهنه رێککهوتن و لهئێستادا تهنها قوباد تاڵهبانى سهرۆکى وهفدهکه لهبهغدا ماوهتهوهو چاوهڕوان دهکرێت وهفدى هاوڕێى لهدوو رۆژى داهاتوودا بگهڕێنهوه بۆ بهغدا، وتیشى:» لهئێستادا جیاوازى ههیه لهو شایسته داراییانهى کهوهزیرى دارایى بۆ پشکى ههرێم دیارى دهکات بهتایبهت لهمیکانزمهکهیدا».

هاوکات، ئهو پهرلهمانتاره ئهوهشى دووپاتکردهوه که قوباد تاڵهبانى جهختى لهوهکردووهتهوه کهدهسهڵاتى رادهستکردنى (250) ههزار بهرمیل نهوتیان ههیه بهبهغدا، وتیشى:» حکومهتى ههرێم ههموو ئامادهییهکى نیشانداوه بۆ گهیشتن به رێککهوتن، بهڵام بهشێک لهلایهنهکان دهیانهوێت ههموو مهلهفى ههرێم و سهرجهم داهاته فیدراڵییهکان بگهرێتهوه بۆ بهغداو بکهوێته ژێر رکێفیانهوهو ههرێمییش ئهمهى قبوڵ نییه که لهسیادهى ههرێم بدرێت».

مهریوان نادر پێشیوابوو بهشێک لهلایهنهکان و تهنانهت شهقامى عێراقیان وا تێگهیاندووه کهههرێم نهوت تهسلیم ناکات و ئهوه بووهته هۆى ئهوهى دۆخى دارایى بهو شێوهیه بێت لهکاتێکدا لهسهدا (87)ى بودجه بۆ (15) پارێزگاکهى عێراق بووهو خزمهتگوزارییهکان وهک پێویست نهبووه لهعێراقدا» ئهى ئهو ههموو بودجهیه لهچیدا خهرج کراوه«.

لهلایهکى دیکهوه، هاوژین عومهر، راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:»بهو حوکمهى بهرهو ههڵبژاردنى پێشوهخت دهچین هیچ لایهنێکى سیاسى نایهوێت خۆى بکات بهسورى بهرلهشکر بۆ رێککهوتن لهگهڵ حکومهتى ههرێمدا، چونکه دهزانن لهسهریان دهکهوێت ئهگهر ههرێم تهنها داهاتى نهوت تهسلیم بکات».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد که لێدوانهکانى وهفدى ههرێم باسى رادهستکردنى داهاتى نهوت دهکهن نهک نهوت، ئهمهش بۆ گهیشتن به رێککهوتن لهگهڵ بهغدا قورسه، وتیشى:» متمانه لهنێوان ههرێم و عێراق لاوازه و ئهوهش کاریگهرى نهرێنى ههیه لهسهر گفتوگۆکان».

هاوکات، جهختى لهوهشکردهوه که بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق لهههوڵهکانى بهردهوام بووه بۆ لێک نزیککردنهوهى بۆچوونهکان بۆ گهشتن بهڕێککهوتن.

عهلى عهللاوى وهزیرى دارایى عێراق رۆژى شهممهى رابردوو رایگهیاند که لهگهڵ وهفدى ههرێم گهیشتوون به رێککهوتن و داواکارییهکانیان لهپرۆژهیاسای بودجهى 2021دا جێگهى کراوهتهوهو لهپهرلهمان گفتوگۆى لهسهر دهکرێت.

دوێنێ مهسرور بارزانى، سهرۆکى حکومهتى ههرێمى کوردستان رایگهیاند کهحکومهتى ههرێم هیچ بیانوییهکى بۆ بهغدا نههێشتووهتهوه.

مهسرور بارزانى لهکۆبوونهوهى لهگهڵ جنین پلاسخارت، نوێنهرى نهتهوهیهکگرتووهکان لهعێراق ئاماژهى بهگفتوگۆکانى ههرێم و عێراق کرد که«ههرێم هیچ بیانوویهکى بۆ بهغدا نههێشتووهتهوە بۆ چارهسهرکردنى کێشهکان و گهیشتن به رێککهوتن لهسهر بنهماى دهستور».

ههروهها داوا لهنهتهوهیهکگرتووهکان دهکات رۆڵى کاراى خۆیان بگێڕێت لهگهیشتن به رێککهوتن و دابینکردنى ماف و شایسته داراییهکانى ههرێمى کوردستان بهپێى دهستور.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار