بەهۆی شه‌ڕى په‌که‌که‌و تورکیاوە 275 گوند چۆڵ دەکرێت

ساڵانه‌ به‌هۆى بوونى شه‌ڕى په‌که‌که‌و تورکیا ژماره‌یه‌ک گوند له‌سنوورى پارێزگاى دهۆک چوڵ ده‌کرێن جگه‌ له‌مه‌ش زیانى گیانى و ماددى

4 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز _ دهۆک

لهشکرکێشییهکانى تورکیا بۆ سەر خاکى ههرێمى کوردستان و بهردهوامى بۆردومانهکانى لهناوچهکانى پارێزگاى دهۆک و دهوروبهرى و بوونى شهڕ لهنێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه)، زیانى گیانى و ماددى لێککهوتووهتهوهو دهیان گوند چۆڵکراون.

ئیسماعیل خورشید،خهڵکى گوندى کافیاییه لهسنورى ناحیهى دینارته، بهڵام بههۆى بهردهوامیى بۆردوومانى فرۆکه جهنگییهکانى تورکیا بۆ سهر ناوچهکه، ئێستا لهسهنتهرى قهزاى ئاکرێ دادهنیشێت به هاوڵاتى وت « زیاتر له (30) ساڵ بوو لهگوندهکهى خۆمان بهبێ هیچ کێشهیەک ژیانمان بهڕێدهکرد، بهڵام پێش دوو ساڵ گوندهکهى خۆمان بهجێهێشتووهو ئێستا لهسهنتهرى شارى ئاکرێ دهژین.

ئیسماعیل ئاماژهى بهوهشدا «لهگوندهکهى خۆمان خانووى خۆمان ههبوو، لهگهڵ دوو باخى ههنجیرو ترێ و سماق، ساڵانه بهبەهاى (2 تا 3) ملیۆن دینارمان دەستدهکهوت، ئێستا ئهوه نهماوه، چونکه ناتوانین جارێکى تر بچینهوە گوندهکهى خۆمان، هیچ کهس لهخهمى ئێمهدا نیه، بهرپرسهکان لهسهر شاشهى تیڤییهکان دهڵێن قهرهبووتان دهکهینەوەو هیچ دیارنیه«.

ئهندامێکى ئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک بۆ هاوڵاتى ئاماژه بهوهدهدات له (29) ساڵى رابردوودا تائێستا (275) گوند چۆڵکراون بههۆى بۆردومانهکانى تورکیاو پێکدانانى نێوان تورکیاو پهکهکهوه.

  رزگار سدقى، ئهندامى ئهنجۆمهنى پارێزگاى دهۆک به‌‌هاوڵاتى وت «ههر لهدواى ساڵى 1991 تاوهکو ئێستا لهسنورى پارێزگاى دهۆک زیاتر له (275) گوند چۆڵکراون، ئهوهش بههۆى بوونى بارهگاکانى پهکهکه لهناوچهکهو بۆردوومانى بهردهوامى فڕۆکه جهنگییهکانى تورکیا بۆ سهر ناوچهکه«.

ههروهها باسى لهوهشکرد ئهو گوندانهى چوڵکراون بهم شێوهیهن: (212) گوند لهسنورى قهزاى ئامێدى، (24) گوند لهسنورى قهزاى ئاکرێ، زیاتر له (35) گوند لهسنورى قهزاى زاخۆ».

لهبارهى زیانه گیانى و ماددییهکانهوه، ئهو ئهندامهى ئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک وتى «لهماوهى چوار ساڵى رابردوو  و تائێستا (34) هاووڵاتى سڤیل شههیدکراون و سهدان کهسى تر بریندار بوونه، کهههندێکیان برینهکانیان زۆر سهخت بووهو بهشێکى تریان کەمئەندامبوونه ئهوهش بههۆى لهدهستدانى دهستى یان قاچێکی، زیانه ماددییەکان زیاتر لهحهوت ملیار دینار بووه، جگه لهمهش زیاتر له شەش ههزار دۆنم زهوى چاندن سووتاون و پرۆژهکانى کێڵگه پهلهوهرییهکان وهکو مریشک و ماسى و دهیان پرۆژهى تر زیانى پێکهوتووه «.

لهبارهى قهرهبووکردنهوهى هاووڵاتیان، رزگار سدقى هێماى بۆ ئهوهکرد لهئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک سێ لیژنهیان دروستکردووه، که ئهویش بۆ قهزاکانى ئامێدى، ئاکرێ، زاخۆ، بهشێوهیهکى مهیدانى سهردانى ئهو قهزایانهیان کردووهو ههموو ئامارێکیان وهرگرتووه، تهواوى زانیارییهکان و داتاکانیان پێشکهشى کارگێڕى پارێزگاى دهۆک و حکومهتى ههرێمى کوردستان کردووه، بهڵام» تائێستا یهک هاووڵاتیش قهرهبوو نهکراوهتهوه«.

قائیمقامى قهزاى ئاکرێ، دهڵێت لهسنورى ناحیهى دینارته (24) گوند چۆڵکراون بههۆى بۆردومانهکانى تورکیاوه.

مازن موحهمهد سهعید، قائیمقامى قهزاى ئاکرێ به‌‌هاوڵاتى وت « لهسنورى ناحیهى دینارتهى سهر بهقهزاى ئاکرێ، (24) گوند چوڵکراون و پارساڵ بههۆى بۆردوومانى فرۆکه جهنگییهکانى تورکیا کهسێک شههید بووهو چهند کهسێکى تر برینداربوون، زیانه ماددییەکان یهکجار زۆرن، بهڵام ناتوانین ئاماژه بههیچ ژمارهیهک بکهین، چونکه لیژنهکانى ئێمه ناتوانن سهردانى ئهو گوندانه بکهن کهزیانیان بهرکهوتووه«.

مازن ئهوهشى روونکردهوه کهپێش ماوهیهک گرژى و ئاڵۆزى لهنێوان هێزهکانى پێشمهرگهو پهکهکه روویاندا، بهڵام دواتر هێزێکى پێشمهرگه لهو ناوچانه جێگرکران، ههربۆیه لهئێستادا دۆخهکه ئارامهو هیچ مهترسى لهسهر ناوچهکه نیه، وتیشى: «بۆ قهرهبوکردنهوهى هاووڵاتیانیش پێش ماوهیهک لیژنهیهکى پهرلهمانى کوردستان سهردانى قائیمقامیهى قهزاى ئاکرێیان کردو لهگهڵ لیژنهکه کۆبووینهوه، گفتوگۆمان کرد لهبارهى چۆنیهتى قهرهبوکردنهوهى هاووڵاتیان و بهخۆشحاڵییهوه لیژنهکه راپۆرتى خۆیان ئاراستهى سهرۆکایهتى پهرلهمانى کوردستان دهکهن تا لهپهرلهمانى کوردستان دانیشتنێکى تایبهت لهمبارهیهوه ئهنجامبدات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار