«تائێستا نازانرێت چى له‌و بڕه‌ پاره‌ زۆرە‌ کردووه‌«

سلێمان هه‌ڵشۆیى له‌ پشده‌ر 30 ملیۆن دۆلارى سەدان که‌س ده‌بات‌و مایه‌پووچبوونى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت

سلێمان هه‌ڵشۆیى فۆتۆ: سۆشیال میدیا

4 ساڵ لەمەوپێش



صابر عهبدوڵا

سلێمان ههڵشۆیى هاووڵاتییهکى دانیشتووى شارى قهڵادزێ،  زیاتر لهشهش مانگه بهناوى مامهڵهوه بهبههاى )30( ملیۆن دۆلار پارهو کهلوپهلى لهپێنج ههزار کهس وهردهگرێت و سهرهتاى ئهم ههفتهیه مایهپووچبوونى خۆى راگهیاندو ئامۆزاکهى زانیارى لهسهر کهسێتى و چۆنیەتى مامهڵهکانى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا دهکات.

سلێمان ههڵشۆیى دواى کهمتر لهساڵێک بهناوى مامهڵهو کڕین و فرۆشتنهوه بهبههاى (30) ملیۆن دۆلار پارهو کهلوپهلى لهخهڵک وهرگرتووه و دواى ئهوهى رایگهیاند که مایهپووچ بووه، رۆژى شهممهى رابردوو دهیان کهس دهورى ماڵهکهیان و پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل و موڵکهکانیانداو لهلایهن هێزهکانى ئاسایشى قهڵادزێ   دهستگیرکراو رادهستى پۆلیسى راپهرین کرا.

سلێمان ههڵشۆیى پسوڵهیهکى بۆ ئهو کهسانه کردووهو به رێککهوتنى «پشدهریانه« ناوى بردووهو لهو رێگهیهوه سهدان کهسى فریوداوه.

محەمەد خدر، دانیشتووى سنورى ناحیهى سهنگهسهر لهگهڵ ژمارهیهکى دیکه لهو کهسانهى پارهیان داوهته (سلێمان ههڵشۆیى) لهدهربهندى رانیه گردبوونهتهوهو داواى چارهنووسى پارهکانیان دهکرد.

محەمەد خدر به‌‌هاوڵاتى وت «من سهرو ماڵم  (30) سهر مهڕ بوو، که بهقهرزى چوار مانگ دام بهسلێمان ههڵشۆیى و جووتى به (800) ههزار دینار، بهڵام ئێستا سهرو ماڵم تێداچووه«.

دیارى یهکێکى تره لهو کهسانهو به‌‌هاوڵاتى وت: «ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان پیکابم بهقیستى چوار مانگ داوهته سلێمان ههڵشۆیى و ئۆتۆمبێلهکه نرخى نزیکهى دهفتهرێک دۆلار بوو، بهڵام چونکه بهشێوهى قیست پێم فرۆشتووه به (170) گهڵا لێمى کڕى، بڕیاربوو ئهم چهند رۆژه پارهکهم بداتهوه، بهڵام ئێستا دهڵێ ئیفلاسم کردووه«.

ژمارهیهکى زۆر لهسنورى ئیدارهى راپهڕین بهشێوهى جیاجیا (پاره، زێر، موڵک، ئۆتۆمبێل، مهڕوماڵات، چهک)یان بهشێوهى قیست داوه بهسلێمان ههڵشۆیى کهسهدان کهس دهبن.

پهیامنێرهکهى هاوڵاتى سهردانى ماڵى سلێمان ههڵشۆیی کردووه، بهڵام بهشێک لهخزم و کهسوکارهکهى ماڵیان چۆڵ کردووه، ئامۆزایهکى زانیارى ورد لهسهر کهسێتى و چۆنییەتى وهرگرتنى ئهو پارهو کهلوپهلانه بۆ هاوڵاتى ئاشکرادهکات و دهڵێت: «خهڵک خۆیان وازیان لێنههێناوهو کهتهلهفونى وهڵام نەدەدایهوه دههاتن بۆ ماڵه خزمهکانى تاوهڵامیان بداتهوهو پارهیان لێوهربگرێت».  مستهفا محەمەد ئامۆزاى سلێمان ههڵشۆیى به‌‌هاوڵاتى وت «ئهو خهڵکانهى پارهو موڵک یا ههر کهلوپهلێکى تریان پێداوه، پێى وتوون کههیچ زهمانێکتان ناکهم و بۆى ههیه رۆژێک پارهکهتان بڕوات یاخود ئیفلاس بکهم، بهڵام خهڵک خۆى وازیان لێ نهدههێنا، تهنانهت کهخۆى جوابى پهیوهندیى نهدایەتەوه خهڵک دههاته ماڵى خزم و ناسیاوهکانى و تهکلیفیان دهکرد تا پاره یا ئۆتۆمبێلهکهیان لێوهربگرێت».

ههروهها وتیشى: «سلێمان بهشێک لهو پارانهى وهریگرتووه مامهڵهى دراوى ئهلیکترۆنى پێوه کردووه، بهڵام وهکو بنهماڵهى سلێمان گومانمان ههیه ئهو ههموو پارهیه وا بهئاسانى بووبێته زهرهر، چونکه کاتێک لهههولێر گهڕایهوه نه ئۆتۆمبیل و نه پاره و نه هیچ شتێکى پێنهمابوو، وهک بڵێى هیچ هۆشى لهخۆى نهبوو پێڵاوهکانى و لهشى قوڕاوى بوون، برایهکى بهدوایدا چوو  هێنایهوه بۆ ماڵ، وهک بڵێى ههڕهشهیان لێکردووه که هیچ شتێک نهدرکێنێت، بۆیه هیچ قسهى نهدهکرد».

ئامۆزاکهى سلێمان ههڵشۆیى ئهوهى دووپاتکردهوهو داواى لههێزه ئهمنییهکان کرد گیانى پارێزراو بێت و وتى: «دهزگا ئهمنییهکان گرنتى ژیانى بکهن دڵنیام ههموو شتێک ئاشکرا دهکات، چونکه تائێستاش پێشمهرگه بووه  لههێزهکانى (70)و رۆژانهش خهریکى کهسابهتى خۆى بووهو خێزاندارهو خاوهنى سێ منداڵه«.

ئامۆزاکهى ئهوهشى روونکردهوه کهساڵێک لهمهوبهر لهڕێگهى هاوڕێیهکیهوه لهگهڵ ئهو مامهڵهیه تێکهڵ بووهو لهمامهڵەکردن بهکڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلهوه دهستیپێکردووهو وتى:» بهدیاریکراوى لههاوینى ئهمساڵهوه بهقوڵى چۆته ناو ئهو مامهڵهیهوە، تا ئهوهى رۆژێک بهر لهوهى واى بهسهر بێت هیچ عهیبى نهبووه«.

شۆڕش ئیسماعیل وتهبێژى پۆلیسى راپهڕین به‌‌هاوڵاتى وت « سلێمان ههڵشۆیى بهپێى ماددهى (456) لهیاساى سزادانى عێراقى  لهسهر سکاڵاى (100) کهس دهستگیرکراوه«.

ناوهرۆکى ماددهى (456) لهیاساى سزادانى عێراقى دهڵێت: «ههموو ئهو کهسانه زیندانى دهکرێن که بهفرتوفێڵ پارهو کهلوپهل لاى خۆیان گل دهدهنهوهو بهکاریدههێنن بۆ خۆیان یا بۆ خهڵکى دیکهو دهستى بهسهردا دهگرن لهژێر ناوێکى خوازراو یان پیشهیهکى دیاریکراو».

وتهبێژى پۆلیسى راپهڕین، ئهوهى دووپاتکردهوه کهئێستا روون نهبووەتهوه ئهو پارهیهى لهو خهڵکهى وهرگرتووه چى لێکردووه، بهڵام» لهڕۆژانى داهاتوو زانیارى زیاتر لهسهر ئهو دۆسیهیه بڵاودهکهینهوه«.

هاوکات ئاسایشى راپهڕین راگهیهندراوێکیان بڵاوکردۆتهوه، کهتیایدا هاتووه «ئهوه یهکهم جار نییه هاووڵاتیانى راپهڕین بهناوى جیا جیاوه فێڵیان لێدهکرێت و پارهو سهروهت و سامانیان دهبرێت، پێویسته هاووڵاتیان هۆشیارترو چاو کراوهتربن و نهکهونه داوى کهسانى فێڵبازهوه«.

ئاسایشى راپه‌ڕین ئه‌وه‌ روونده‌که‌نه‌وه‌ که‌ «فێڵکردن له‌خه‌ڵک و بردنى پاره‌کانیان بۆته‌هۆى دروستبوونى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و زه‌ڕبه‌یه‌کى زۆرى له‌ بازاڕو ژێرخانى ناوچه‌که‌ داوه‌«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار