حکومه‌ت قازانج دهکاتو داهاتى زیاد ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
دابه‌زینى خێراى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار وه‌ک پسپۆڕانى ئابوورى ده‌ڵێن کاڵاو پێداویستییه‌کان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) به‌رزده‌کاته‌وه و هاووڵاتیانیش زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وتدا.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌فه‌رمى دابه‌زینى به‌هاى دینارى به‌رانبه‌ر به‌دۆلار راگه‌یاند، که هه‌ر (100) دۆلارێک به‌رانبه‌ر به (145) هه‌زار دینارى عێراقى ده‌بێت و (100) دۆلار به (146) هه‌زار دینار له‌سه‌ر بانکه بازرگانییه‌کان و به (147) هه‌زار دیناریش له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌که‌وێت.
وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى، ده‌ڵێت:» له‌م دوو رۆژه‌دا رۆژانه دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌ته بۆرسه‌که‌وه، که ده‌توانین بڵێین به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه«.
جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دابه‌زینى به‌هاى دینار له‌گه‌ڵ دۆلارى ئه‌مریکى هه‌ڵاوسان دروستده‌کات، چونکه ئێمه وه‌ک هه‌رێم و عێراقیش وڵاتێکى هاورده‌ین، کاڵاو شوتمه‌ک به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر هاورده ده‌که‌ین، زۆربه‌ى زۆریشى به‌دۆلار ده‌کڕێت، بۆیه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌که‌ى کاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌ک هه‌یه بۆ ده‌ستى کاسبکارو دواجار بۆ هاووڵاتیان».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌م دوو رۆژه‌ى رابردوودا نزیکه‌ى دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌تە بۆرسه‌که‌وه، که به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه، به‌تایبه‌تى هاونیشتیمانى که سه‌رمایه‌یه‌کى نه‌ختینه‌یان هه‌بووه و گۆڕیویانه‌ته‌وه.
جه‌بار گۆران، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌دابه‌زینى به‌هاى دینار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر کۆى موچه‌خۆران هه‌یه که نرخى موچه‌کانیان داده‌به‌زێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌کیش واده‌کات دووجار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر موچه‌خۆران هه‌بێت، بارگرانیه‌که دوو هێنده بێت، «تووشى زه‌ره‌رو زیان ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 33%، چونکه به‌هاى دینار به‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه«.
وته‌بێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، کۆى گشتى خه‌ڵکى بازاڕه‌که تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون، چونکه ته‌نیا رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020 «چه‌ندین که‌س چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان ده‌کرد بڕیاره‌که بگۆڕێت و دۆلاره‌کانیان کردبوو به‌دینار، ئێستا تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون و لایه‌نێکى دیکه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه، دیناریان هه‌بووه و کردوویانه به‌دۆلار ئه‌وه سودمه‌ند ده‌بن».
له‌و به‌رهه‌مانه‌ى که‌ڕاسته‌وخۆ رۆژانه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێن و زۆربه‌ى نرخه‌کانیش به‌دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، خوارده‌مه‌نیه و له‌ناویشیاندا خواردهمهنى سه‌وزه‌و میوه، که باس له‌وه ده‌کرێت به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو نرخه‌کان گران بوون و رێژه‌ى به‌کارهێنان له‌نیوه که‌متر بووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌له‌وى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، عه‌لوه‌ى سلێمانى ته‌واو چۆڵى پێوه دیار بووه‌و نرخه‌کان زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر کڕینى سه‌وزه‌و میوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه.
سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» نرخه‌کان هه‌مووى به‌رزبۆته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ى که‌نرخى هه‌ر به‌روبوومێک بۆ یه‌ک کیلۆ (250) یا (300) تا (400) دینارى عێراقى چۆته‌سه‌ر».
هه‌روه‌ها پێشیوابوو ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه وایکردووه عه‌لوه‌ى سلێمانى زۆر زۆر چۆڵ ببێت و ئه‌گه‌ر به‌قاڵێک لهکۆڵانهکانى شارى سلێمانى سه‌وزه‌و میوه ده‌فرۆشێت رۆژانه (40) کیلۆى له‌میوه له‌عه‌لوه کڕیبێت، ئه‌مڕۆ (15) کیلۆى کڕیوه، چونکه ساغبوونه‌وه‌ى که‌مبووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«خه‌ڵکى موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه که شته‌که‌ش گران بێت نایکڕێت یان به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنێت».
خاوه‌نى یه‌کێک له‌سۆپه‌رمارکێته‌کانى ناو شارى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، خه‌ڵکى له‌م دوو رۆژه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر سه‌ردانیان کردوون بۆ کڕینى پێداویستییه‌کانى رۆژانه‌یان.
جه‌مال مو‌سا، خاوه‌نى سۆپه‌رمارکێتى شار، له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌کى هه‌وارى شار له‌لێدوانیکدا به‌هاوڵاتى وت»دوو رۆژه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره‌وه خه‌ڵکى به‌لێشاو رووده‌که‌نه مارکێته‌کان بۆ کڕینى به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان، له‌ناویشیاندا برنج و رۆن و به‌رهه‌مى وشکه، چونکه ترسیان له‌گرانبوونى نرخه‌کان هه‌یه«.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که«ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى هاووڵاتیان ترسمان له‌گرانبوونى نرخى به‌رهه‌مه‌کان هه‌یه«، چونکه نرخى دۆلار زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و هه‌موو که‌ره‌سته‌کان که‌ده‌یهێنین به‌دۆلار ده‌یکڕن، بۆیه به‌ناچارى نرخه‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه تاتووشى زیانى ماددى نه‌بنه‌وه.
جه‌مال مو‌سا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «خه‌ڵکى ناهه‌قى نیه بترسێت و زه‌خیره له‌ماڵه‌کانیاندا عه‌مار بکه‌ن، چونکه ئێمه هه‌موو که‌ره‌سته‌کانمان له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنین و به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلاره‌که‌ش زۆره«.
سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى دابه‌زینى به‌هاى دینار چاودێرى وردى بازاڕه‌کان ده‌که‌ن و رێگه‌ناده‌ن نرخه‌کان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادبکات.
له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه دوو رۆژه له‌به‌یانییه‌وه تائێواره له‌بازاڕین، چاودێریى ده‌که‌ین، بۆیه نرخه‌کان به‌دۆلار به‌رز نه‌بۆته‌وه و ده‌توانین رێگرى لێبکه‌ین».
سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، وتیشى «کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ى که به‌دۆلار ده‌کڕدرێن و به‌دینار ده‌فرۆشرێنه‌وه له‌ده‌ست ئێمه‌دا نیه، چونکه به‌نرخى رۆژ ئاڵوگۆڕه‌که ده‌کرێت».
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌سه‌دا (90) داهاتى له‌فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت که به‌دۆلار مامه‌ڵه ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى له‌ڕێگه‌ى داهاتى گومرگ و باجه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت، به‌دینار وه‌ریده‌گرێت.
شاره‌زایه‌کى بوارى ئابوورى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 25% زیانى ماددى بۆ هاووڵاتیان ده‌بێت و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه.
بیلال ره‌ئوف، پسپۆرى ئابورى مامۆستاى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بانکى مه‌رکه‌زى و سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یى عێراق ده‌یه‌وێت له‌دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه به‌چه‌ند ئامانجێک بگات که‌پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه«.
له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 عێراق که‌بڕه‌که‌ى (150) تریلۆن و (50) ملیار دیناره، بڕى (58) تریلۆن دینارى کورتهێنانى هه‌یه.
بیلال ره‌ئوف ده‌ڵێت:» به‌رزى نرخى دینار له‌ڕابردوو و دابه‌زینى نرخى دراوه‌کانى دیکه‌ى وڵاتان، بووه جێى سه‌رنج و زیاتر هاورده‌کردنى کاڵاو شمه‌کى ده‌ره‌کى بۆ ناو عێراق زیادى کرد، ئه‌مه‌ش جۆرێک له‌هاندان ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆیى و په‌ره‌پێدانیان».
ئه‌م پسپۆره ئابوورییه کاریگه‌رییه‌کانى دابه‌زینى نرخى دینارى روونکرده‌وه‌و وتى» به‌وپێیه‌ى هه‌رێم فرۆشى نه‌وتى به‌دۆلاره، بۆیه جۆرێک له‌گۆڕانکارى له‌داهاتى هه‌رێمى کوردستاندا دروستده‌بێت و زیاد ده‌کات و ده‌کرێت دابه‌شکردنى موچه باشتر ببێت، به‌ڵام کاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌داهاتیان دیاریکراوه‌و موچه‌خۆرن ده‌رده‌که‌وێت زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من، به‌ڵام نابێته هۆى گرانى و قات و قڕى».
هاوکات، بیلال ره‌ئوف ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) نرخى شتومه‌ک و کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادده‌کات و کاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر کۆى ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى که به‌دۆلارن.