رێژەى ئه‌وانه‌ى دووباره تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه
ئه‌نجامدانى تاوانه‌کان له‌هه‌رێم به‌راورد به‌ساڵى رابردوو که‌مى کردووه‌و داوا ده‌کرێت زیندانیى چاکسازییه‌کان باشتر بکرێن
4 ساڵ لەمەوپێش
کۆچه‌ر فه‌تاح
به‌پێى ئاماره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم، به‌شێک له‌تاوانه‌کان که‌مى کردووه‌و هه‌ندێکى به‌راورد به‌ساڵى پێشوو لێک نزیکبوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دووباره تاوان ئه‌نجامده‌ده‌نه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه.
کارزان ئه‌میر غه‌فووری، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى گشتیى هه‌رێمى کوردستان ئامارى ساڵى 2020ى رووداوه‌کانى کوشتن، خۆکوشتن، دزییکردنى له‌پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان راگه‌یاند.
کۆتایى هه‌موو ساڵێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى پۆلیس ئاماره‌کانى ساڵانه‌ى کارکردنیان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌کانى پۆلیسى هه‌رێم ئه‌مساڵ (257) رووداوى کوشتن و خۆکوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵى رابردوو (260) رووداو هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئەمساڵ سێ هه‌زارو (298) تاوانى دزیکردن هه‌بوون، به‌ڵام ساڵى رابردوو چوار هه‌زار و (322) تاوانى دزیکردن تۆمارکراون.
شوان سابر، سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان رایگه‌یاند له‌سه‌دا 73%ى گرتووخانه‌کان قه‌ره‌باڵغییه‌کى تیادایه، که له‌هه‌ندێک شوێن ده‌گاته حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆی، 90%ى ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆ چاکسازیى یان به‌ندینخانه به‌کاردێت له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیندان دروستنه‌کراوه، به‌ڵکو باڵه‌خانه‌یه‌کى ئاسایى یان سه‌ربازگه‌یه‌ک بووه«.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاکسازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:» دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى تاوان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان رێژه‌که که‌مه له‌نێوان له‌سه‌دا 4% بۆ 5٪دایه«.
ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاکسازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتى وتی:» ئه‌و قسه‌یه‌ى شوان سابر به‌رپرسى تۆڕى دادوه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان باسیکرد راسته، به‌ڵام رێژه‌ییه‌و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى تاوان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان رێژه‌که که‌مه له‌نێوان 4٪ بۆ 5٪دایه، که‌دووباره زیندانییه‌کان به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاوانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو به‌ندیخانه‌کان».
هه‌روه‌ها وتیشی:» زۆرترین ئه‌و تاوانانه‌ى که‌دووباره ئه‌نجامده‌درێنه‌وه به‌پله‌ى یه‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ن مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌کارده‌هێنن، دواتر تاوانى دزیکردن و کوشتن، به‌ڵام رێژه‌که زۆر که‌مه«.
تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم بێت «که‌ره‌نتینه کردن کاریگه‌رییه‌کى ئه‌وتۆى نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵکشان و دابه‌زینى رێژه‌ى تاوانه‌کان».
چۆمان ئه‌حمه‌د، تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌هاوڵاتى وت:»هیچ مرۆڤێک له له‌دایکبوونییه‌وه مرۆڤێکى تاوانبار نییه، به‌ڵکو ژینگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌و ئه‌زموونه‌کانى له‌ژیاندا که له‌قۆناغه‌کانى ته‌مه‌ندا که‌پێیدا تێپه‌ڕبووه هۆکار بوون بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مرۆڤێکى تاوانبار».
هه‌روه‌ها پێشیوابوو هه‌ندێک له‌مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر کارى تاوانکارى رادێن و دووباره‌ى ده‌که‌نه‌وه ده‌بێته به‌شێک له‌که‌سایه‌تییان،» ئه‌گه‌ر له‌ناو چاکسازییه‌کانیشدا بن هه‌ر که‌دێنه ده‌ره‌وه دووباره ده‌ستپێده‌کانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ڕووى که‌سێتییه‌وه له‌سه‌رى راهاتوون».
هاوکات، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌دادگاکان و چاکسازییه‌کان وه‌ک پێویست چاکسازى له‌که‌سێتى مرۆڤه‌کاندا ناکه‌ن و نایانکه‌نه‌وه به‌مرۆڤێکى ئاسایى و ئیش له‌سه‌ر که‌سایه‌تى و هه‌ڵسوکه‌وتیان ناکه‌ن.
ئێستا نزیکەی پێنج هەزار زیندانی لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هەن، کە زۆرترینیان لەهەولێرن، دواتریش دهۆک و سلێمانی لەپلەی سێیەمدایە، لەگەڵ ئەوەی شوێنی هەر چاکسازییەک بۆ (٨٠٠) تا (٩٠٠) کەس دروستکراوە، بەڵام نزیکەی دوو هەزار زیندانی تێدایە، کە رێژەکە زۆر زۆرەو ئەوەش کێشەیەکی دیکەی گەورەیە لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان.