‌له‌ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل 37 هه‌زار دۆسیه‌ى بازرگانى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ى دادگاکان ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز _ دهۆک

لهدهروازهى ئیبراهیم خهلیل (37) ههزار دۆسیهى بازرگانى بۆ لێکۆڵینهوه رهوانهى دادگاکان کراون بهپێى وتهى بهرپرسى راگهیاندنى دهروازهکه، دهشڵێت:» لهدوو ساڵدا زیاتر له (150) ههزار تۆن کهلوپهل گهڕێندراونهتهوه بۆ تورکیا».

کامى کمال، لێپرسراوى بهشى راگهیاندن لهدهروازهى ئیبراهیم خهلیل به‌‌هاوڵاتى وت:» لهماوهى ساڵى 2019و 2020 نزیکهى (100) ههزار تۆن کهلوپهل گهڕێندراونهتهوه بۆ شوێنهکانى خۆیان».

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد تهنها لهساڵى 2019 نزیکهى (50) ههزار تۆن بووهو بهشێک لهو کهلوپهلانه لهناو دهروازهکه لهناوبراون و بهشێکى دیکهیان گهڕێندراونهتهوه بۆ تورکیا.

 کامى کهمال ئهوهشى خستهڕوو ئهو کهلوپهلانهى گهڕێندراونهتهوه بۆ تورکیا بریتیبوون له(کۆزماتیک تهندروستى، خواردن و خواردنهوه، کشتوکاڵى و بیناسازى و خۆراکى)، هۆکارى لهناوبردنیان نهبوونى جێبهجێکردنى مهرج و رێنماییهکانى عێراق و حکومهتى ههرێم بووه یان بهسهرچوون، وتیشى:» ههر بازرگانێک کهلوپهل بهپێى رێنماییهکانى حکومهت هاورده نهکات بههیچ شێوهیهک رێگهنادهین بێته ههرێمى کوردستانهوه«.

کامى کهمال باسى لهوهشکرد لهماوهى ساڵانى 2019 و 2020 زیاتر له (37) ههزار دۆسیه لهدهروازهى ئیبراهیم خهلیل بۆ لێکۆڵینهوه  رهوانهى دادگاکان کراون، وتیشى: «ئهم دۆسێیانه بۆ مهبهستى لێکۆڵینهوه و یهکلاییکردنهوهى لهسهر ئهو بازرگانانهى کهلوپهلهکانیان بهپێى مهرجهکان نهبووه رەوانەی دادگا کراوە».

هاوکات جهختى لهوهشکردهوه لهسهرهتاى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگهرى لهسهر خاوبوونهوهى جوڵهى ئهو بارههڵگرانهى که لهتورکیاوه هاتوونهته ههرێمى کوردستان دروستبووه، بهڵام لهئێستادا باشتر بووه .

دهروازهى ئیبراهیم خهلیل کهدهکهوێته سنورى پارێزگاى دهۆک، یهکێکه لهسهرچاوه سهرهکییهکانى داهاتهکانى ناوخۆ بۆ حکومهتى ههرێم، بهڵام تائێستا بهفهرمى داهاتى ئهو دهروازهیه بۆ راگهیاندنهکان و پهرلهمانتاران ئاشکرا نهکراوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار