قاسه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم روو له‌بوژانه‌وه‌یه‌

نه‌وت به‌دۆلار ده‌فرۆشێت‌و مووچه‌ به‌دینار دابه‌ش ده‌کات‌و داهاته‌که‌ى 75 ملیار دینارى مانگانه‌ زیاد ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



 

سهرچین ساڵح

 

دابهزینى بههاى دینارى عێراق بهرانبهر بهدۆلار رێژهى داهاتى ههرێمى کوردستان زیاد دهکات بههۆى فرۆشتنى نهوتى خاو بهدۆلارو دابهشکردنى موچه بهدینار، کهمانگانه زیاتر له (75) ملیار دینار دهکات.

بانکى ناوهندى عێراق رۆژى 20ى کانونى یهکهمى 2020، بههاى دینارى بهرانبهر بهدۆلارى ئهمریکى دابهزاند، کهههر (100) دۆلارێک بهرانبهر به (145) ههزار دینار دهبێت، لهکاتێکدا پێشتر ههر (100) دۆلارێک به (120) ههزار دینار لهبانکى ناوهندى دهفرۆشرا.

حکومهتى ههرێمى کوردستان رۆژانه (460) ههزار بهرمیل نهوتى خاو بهرههمدههێنێت و (30) ههزار بهرمیلى لهناوخۆدا بهکاردههێندرێت، واتا (430) ههزار بهرمیل لهڕێگهى بۆرییهوه ههناردهى دهرهوه دهکات، کهمانگانه (12) ملیۆن و (900) ههزار بهرمیل نهوت دهکات.

حکومهتى ههرێم پێشتر مانگانه بڕى (300) ملیۆن دۆلارى دهکرده دینارو دهخرایه سهر ههژمارى بانکى وهزارهتى دارایى کهنزیکهى (375) ملیار دینارى دهکرد، زائیدهن (19) ملیۆن دۆلارى هاوکارى هاوپهیمانان بۆ هێزهکانى پێشمهرگه بۆ دابهشکردنى موچه، لهگهڵ ئهو (320) ملیار دینارهى که بهغدا دهینارد بهلێبڕینى لهسهدا 21% موچهیان دابهشدهکرد.

ئهندامێکى لیژنهى سامانه سروشتییهکان لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت نازانن داهاتى نهوتى فرۆشراوى ههرێم چهنده؟

کاروان گهزنهیى ئهندامى لیژنهی وزهو سامانهسروشتییهکان لهپهرلهمانی کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت: «حکومهتى ههرێم رایگهیاندووه رۆژانه (440) بۆ (470) ههزار بهرمیل نهوت بهرههمدههێنێت و بهشێکى لهناوخۆدا بهکاردههێنرێت و بهشێکى ترى دهفرۆشرێت، ئهوهى جێگهى پرسیاره نازانین ئهوهى دهیفرۆشێت داهاتهکهى چهندهو چهند بۆ حکومهت دهمێنێتهوه«.

ههروهها ئهو ئهندامهی لیژنهی وزهو سامانه سروشتییهکان باسى لهوهشکرد حکومهتى ههرێم نهوت بهدۆلار دهفرۆشێت، بۆیه داهاتهکهى زیاددهکات، بهڵام ئهمه چارهسهر نییه، وتیشى:» پێویسته حکومهت ئهمه بکاته دهرفهتێک بۆ پێدانى موچه لهکاتى خۆیدا، بهڵام لهههموو حاڵهتێکدا باشتره حکومهت بازاڕ کۆنترۆڵ بکات و رێگهنهدات زیاتر لهسهر هاووڵاتیان بکهوێت و بهرههمى خۆماڵى پهره پێبدهن و باج و رسومات کهمبکهنهوه«.

کۆمپانیاى دیلۆیت بۆ وردبینى کردن لهداهاتى نهوتى ههرێمى کوردستان، مانگى ئایارى ئهمساڵ راپۆرتى خۆى لهسهر بڕى ههناردهو داهاتى نهوتى ههرێم بڵاوکردهوه.

بهپێى راپۆرتهکهى دیلۆیت، لهساڵى 2019دا ههرێمى کوردستان، زیاتر له (160) ملیۆن بهرمیل نهوتى لهڕێى بۆرییهوه فرۆشتووه، داهاتهکهى چوار ملیار و (500) ملیۆن دۆلار بووه.

حکومهتى ههرێمى کوردستان خاوهنى ملیۆنێک و (255) ههزار موچهخۆرهو بۆ دابهشکردنى موچهى مانگانه پێویستى به (890) ملیار دیناره، بهڵام بههۆى دابهزینى نرخى نهوت و نهناردنى بهشه بودجهى ههرێم لهلایهن بهغداوه لهئهمساڵدا پێنج موچه دراوه بهفهرمانبهران، دوو جاریان بهلێبرینى 21%و جارێک بهلێبڕینى 18% بووه.

ههروهها شێرکۆ جهودهت ئهندامى لیژنهى دارایى و کاروبارى ئابورى لهپهرلهمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت:» حکومهتى عێراق و حکومهتى ههرێم نهوت بهدۆلار دهفرۆشن، بهڵام موچه بهدینار دهدهن، لهبهرئهوهى کهداهاتى نهوت لهدۆلارهوه دهکرێت بهدینار بهڕێژهى 20% بۆ 22% سودمهند دهبێت و داهاتى حکومهت زیاد دهکات، لهبهرامبهردا بۆ خهڵک خراپهو گرانى دروستدهکات».

هاوکات باسى لهوهشکرد داهاتى نهوت تائێستا ئاشکرا نییه، بهڵام ئهوهى روونه مانگانه حکومهت (300) ملیۆن دۆلار دهدات بهوهزارهتى دارایى، ئهمهش کهدهکرێتهوه بهدینار بهڕێژى 20% بۆ 22% داهاتى وهزارهتى دارایى زیاد دهکات بۆ دابهشکردنى موچه.

ئهگهر پێشتر (300) ملیۆن دۆلار نزیکهى (375) ملیار دینارى کردبێت، بۆ لهمهودوا ئهو (300) ملیۆن دۆلاره دهکاته (430) ملیار دینار ئهگهر ههر (100) دۆلارێک به (143) ههزار دینار ههژمار بکرێت، بێجگه لە (19) ملیۆن دۆلارهکهى ئهمریکاو هاوپهیمانان بۆ هێزهکانى پێشمهرگه کهدهکاته زیاتر له (27) ملیار، زائیدهن داهاتهکانى ناوخۆ که بهدینارهو نزیکهى (150) ملیار دیناره.

واتا بهکۆى گشتى وهزارهتى دارایى و ئابوورى بڕى (430) ملیار دینارى داهاتى نهوت و (27) ملیار دینارى هاوکارى هاوپهیمانان و (150) ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى لهبهردهستدا دهبێت بۆ دابهشکردنى موچه کهدهکاته (607) ملیار دینار.

سهرۆکى لیژنهى وزهو سامانه سروشتییهکان لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت حکومهتى ههرێم بههۆى دابهزینى بههاى دینارهوه داهاتهکهى (75) ملیار دینارى زیادى کردووه تهنها ئهو داهاتى نهوتهى دهدرێت بهوهزارهتى دارایى بۆ دابهشکردنى موچه.

عهلى حهمهساڵح سهرۆکى لیژنهى وزهو سامانه سروشتییهکان لهپهرلهمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت: «ئهو (300) ملیۆن دۆلارهى پێشتر دهدرا بهوهزارهتى دارایى لهداهاتى نهوت بۆ دابهشکردنى موچه (75) ملیار دینار داهاتهکهى زیادى کردووه بههۆى دابهزینى بههاى دینارهوه«.

ناوبراو جهختى لهوهکردهوه که لهکۆى داهاتى نهوت «ئاگادار نین»، وتیشى:»لهبهرئهوهى مانگانه هیچ بهیانێکمان لهسهر چۆنێتى فرۆشتنى نهوت و بڕى داهاتهکهى بۆ نایهت».

وهزارهتى دارایى و ئابوورى ئهوه ئاشکرا دهکات که بههۆى دابهزینى بههاى دینارهوه لهفرۆشتنى نهوت، داهاتى حکومهتى ههرێم زیادى کردووه.

سهرچاوهیهک لهوهزارهتى دارایى کهنهیویست ناوى بڵاوبکرێتهوه به‌‌هاوڵاتى وت: «بهدڵنیاییهوه دابهزینى بههاى دینار بهرانبهر دۆلار وهک چۆن کاریگهرى لهسهر بازاڕ ههیه، بهههمانشێوه کاریگهرى لهسهر بهرزبوونهوهى داهاتى نهوتیش ههیه،  بهڵام روون نییه تاچهند ئهو داهاته بۆ ههرێم چهند زیاد دهکرێت و چهندى دێتهوه بۆ وهزارهتى دارایى».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار