کۆمسیۆنى عێراق 840 کارمه‌ند له‌ئۆفیسه‌کانى پارێزگاکانى هه‌رێم داده‌مه‌زرێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

پهرلهمانتارانى کورد لهبهغدا دهڵێن ئهو کارمهندانهى بهشێوهى گرێبهست لهگهڵ کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکانى عێراق لهههرێم کاریان کردووه (840) کهسیان دهگهڕێنهوه.

بههار مهحمود، ئهندامى فراکسیۆنى گۆڕان لهپهرلهمانى عێراق، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى  وت»لهپارێزگاکانى ههرێمدا لهوێستگهکانى ههڵبژاردن بهبهراورد بهپارێزگاکانى دیکهى عێراق جیاوازى ههیه، چونکه لهساڵى 2018 لهدواى ههڵبژاردنى پهرلهمان ژمارهیهک کارمهند ههبون گرێبهست بوون لابران و گرێبهستهکانیان کۆتایى پێ هێنرا، بهو پێیه جیاوازى لهژمارهى کارمهندان لهوێستگهکاندا دروست بووه«.

ههروهها ئاماژهى بهوهکرد لهههر وێستگهیهکى ههڵبژاردن لهعێراق ههشت کارمهند ههیه که لهپارێزگاکانى ههرێم کهمکرایهوه بۆ سێ کارمهند، بههار مهحمود وتیشى: «لهدوورخستنهوهکهدا پشک پشکێنهى حزبییان بهکارهێناو لهسلێمانى ئهوانهیان هێشتهوه کهیهکێتین و لهدهۆک و ههولێریش ئهوانهى که پارتین مانهوه«.

پهرلهمانتارهکهى گۆڕان جهختى لهوهکردهوه، کهئێستا مۆڵهتى گهڕاندنهوهمان بۆ وهرگرتوون لهڕێگهى کۆمسیۆن و حکومهتى عێراقهوه «ئهو (840) کارمهنده بهپێى پارێزگاکان دابهشدهکرێتهوه بهپێى وێستگهکانى ههڵبژاردن لهسهر بودجهى ساڵى داهاتوو».

بڕیاره 6ى حوزهیرانى ساڵى داهاتوو ههڵبژاردنى پێشوهخت لهعێراق بهڕێوهبچێت و ئهندامانى نوێ بۆ پهرلهمان ههڵبژێردرێت و حکومهت نوێ بکرێتهوه.

شیروان میرزا، ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى عێراق به‌‌ هاوڵاتى وت: «کاتى خۆى ژمارهى ئهندامانى وێستگهکانى پارێزگاکانى ههرێم کهمکرایهوه بهبیانووى ئهنجامنهدانى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان، بهڵام دواتر ئهمه لهعێراقیش ههڵوهشێنرایهوه، بۆیه ئێمهش داوامان کردووه وهک یهکى لێبکرێتهوه«.

ئهم پهرلهمانتاره هێماى بۆ ئهوهکرد دانانهوهى ئهو کارمهندانه پهیوهندى بههیچ حزبێکهوه نیهو بهپێى ئهزموون و لێهاتوویى کهسهکان و ساڵى خزمهتیان دهبێت، ئهوانهى زۆر موستهههقن، وتیشى:» کۆمسیۆن سهربهخۆیهو خۆى کارهکان رێکدهخات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار