بیانوویه‌کى حکومه‌تى هه‌رێم رێگره‌ له‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان

فشاره‌کان له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم به‌هۆى نه‌ناردنى پرۆژه‌ بودجه‌ى 2021 زیاد ده‌کرێت له‌پێناو به‌رجه‌سته‌بوونى شه‌فافییه‌تى دارای

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

حکومهتى ههرێمى کوردستان ماوهى شهش ساڵه پڕۆژهى بودجهى رهوانهى پهرلهمانى کوردستان نهکردووهو تاکه «بیانوویهک»یان بۆ پهرلهمانتاران هێناوهتهوه که بهرچاوڕوونى داراییان نییه بۆ ناردنى.

حکومهتى ههرێمى کوردستان لهساڵى 2014ەوه پڕۆژهى بودجهى رهوانهى پهرلهمانى کوردستان نهکردووه، ئهوهش بهبیانووى قهیرانى دارایى و نهناردنى شایسته داراییهکان لهبهغداوه.

گفتوگۆکانى ئهمجارهى وهفدى حکومهتى ههرێم بهسهرۆکایهتى قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم و گفتوگۆکانى لهگهڵ حکومهتى عێراق و جێگیرکردنى شایسته داراییهکان لهپرۆژه بودجهى 2021، ئهم پرسه یهکلادهکاتهوه کهگهیشتووەته پهرلهمانى عێراق.

پهرلهمانى کوردستان سێ ئهرکى سهرهکى لهسهره، که دهرکردنى یاساو چاودێریکردنى حکومهت و پهسهندکردنى بودجهى ساڵانهیه، تا لهو رێگهیهوه بهرنامهى دارایى بۆ حکومهت دیارى بکرێت.

بهپێى پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمانى کوردستان پێویسته حکومهت ساڵانه لهمانگى تشرینى یهکهم (مانگى 10) پڕۆژهى بودجه بهشێوهى خهمڵاندن رهوانهى پهرلهمان بکات، بهڵام حکومهت شهش ساڵه پێشێلى دهکات سهرهڕاى فشارى پهرلهمانتارانیش تائێستا خۆى دزیوهتهوه لهناردنى.

کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم لهلایهن سێ لایهنى سهرهکییهوه پێکهاتووه که(پارتى و گۆران و یهکێتیه)،  پهرلهمانتارهکانیان دهڵێن حکومهتى ههرێم یهک «بیانوو»ى ههیه که بهرچاوڕوونیان لهڕووى داراییهوه نییه، بۆیه تائێستا پرۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان نهکراوه.

سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت: «فشارمان لهسهر حکومهت کردووه که بۆ ئهمساڵ پڕۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان بکات».

زیاد جهبار، سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى  وت: «لهدهستپێکردنهوهى وهرزى کارهکانماندا سێ کۆنووس و پێشنیار دراوهته حکومهتى ههرێم کهیهکێکیان ناردنى پرۆژه بودجهى 2021-ە، بهڵام تائێستا حکومهتى ههرێم و وهزیرى دارایى بیانوو دههێننهوه بۆ نهناردنى».

ناوبراو ئاماژهى بهوهکرد ناردنى پڕۆژهى بودجه شهفافییهت دروستدهکات و گهندهڵى کهمدهکاتهوهو بهرنامهو کارو پرۆژهى وهزارهتهکانى تێدایهو یهکێکه لهئهرک و کارهکانى پهرلهمان کهپهسهندکردنى بودجهیه.

سهرۆکى لیژنهى دارایى ئهوهشى دووپاتکردهوه کهحکومهتى ههرێم لهساڵى 2014وه پرۆژهى بودجهى نهناردووهته پهرلهمان و ماوهى سێ ساڵیشه (بهیانى مالى) راپۆرتى دارایى نهناردووهته پهرلهمان، وتیشى: «چهندین جار لهگهڵ وهزیرى دارایى لهناو پهرلهمان و لهکۆبوونهوهکانمان لهلیژنهى دارایى پێمان راگهیاندووه، بهڵام بیانووهکهیان ئهوه بووه کهشایسته داراییهکانى ههرێم لهبهغداوه روون نییهو نایانهوێت لهسهر بنهماى داهات و خهرجییهکانى ههرێم رهوانهى بکهن».

زیاد جهبار، ئهوهى دووپاتکردهوه که لهئهولهویهتى کارهکانى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان ناردنى پرۆژهى بودجه دهبێت» ئهگهر حکومهتى ههرێم لهگهڵ عێراق رێککهوتن بکات یان نا، گرنگترین کار ناردنى پرۆژهى بودجهیهو دهکرێت لهسهر بنهماى داهاتهکان و خهرجییهکانى پرۆژهى بودجه بهخهمڵاندن رهوانهى پهرلهمان بکات».

یهکێک لهبهڵێنهکانى بزوتنهوهى گۆڕان «شهفافیهت» بووه بۆ بهرنامهى حکومهت، سهرهڕاى ئهوهى ئاوات شێخ جهناب وهزیرى دارایى و ئابوورى حکومهتى ههرێمى کوردستان لهسهر پشکى گۆڕان ئهو پۆستهى وهرگرتووه، بهڵام تائێستا ئاماده نییه پرۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان بکات.

دابان محهمهد، ئهندامى فراکسیۆنى گۆڕان لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى  وت:» سهد جار داوامان لهحکومهت و وهزیرى دارایى کردووه کهپرۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان بکهن، بهڵام (وتوویانه بهرچاومان روون نییه) ئهمه تاکه بیانوویهک بووه بۆ نهناردنى».

ناوبراو هێماى بۆ ئهوهکرد ئهگهر حکومهتى ههرێم رێککهوتن لهگهڵ حکومهتى عێراق بکات هیچ «بیانوویهک» نامێنێت بۆ نهناردنى پرۆژهى بودجه، چونکه بهبڕواى پهرلهمانتارهکهى گۆڕان نهبوونى شهفافییهت بههۆى نهناردنى پرۆژهى بودجهوه بووه.

 «یهکێک لهئهولهویهته گرنگهکانى فراکسیۆنى گۆڕان ناردنى پرۆژه بودجهى 2021 دهبێت و کاریشى لهسهر دهکهین»، دابان محهمهد وا دهڵێت.

بهپێى بهدواداچوونهکانى حکومهتى ههرێم بهڕێوهبهرایهتى گشتى بودجه لهوهزارهتى دارایى داواى کارنامهو پرۆژهکانى لهوهزارهتهکان کردووه بۆ ساڵى 2021، بهڵام هێشتا کارهکانیان تهواو یهکلانهبووهتهوه.

ئهندامێکى فراکسیۆنى پارتى دهڵێت حکومهتى ههرێم بهڵێنیداوه بۆ 2021 پرۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان بکات پاش پهسهندکردنى پرۆژه بودجهى عێراق.

ئهرشهد حوسێن لۆلانى، ئهندامى فراکسیۆنى پارتى لهلیژنهى دارایى پهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى  وت: «ساڵى رابردوو، تهنانهت ئهمساڵیش داوامان کردووه پرۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان بکرێت، بهڵام حکومهتى ههرێم بهرچاوڕوونى نهبووهو مانگ بۆ مانگ داهاتهکانى حکومهتى ههرێم جیاواز بووه«.

ناوبراو وتیشى: «بۆ پرۆژهى 2021، حکومهتى ههرێم بهڵێنیداوه رهوانهى پهرلهمانى کوردستانى بکات، بهڵام پاش پهسهندکردنى پرۆژه بودجهى عێراق، چونکه ئهوکات شایسته داراییهکانى ههرێم دیار دهبێت و لهسهر ئهو بنهمایه رهوانهى پهرلهمان دهکرێت».

ئهندامێکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهلیژنهى دارایى دهڵێت: «حکومهتى ههرێم پێشێلى سهرهکیترین کارى حکومهتدارى کردووه بهنهناردنى رهشنووسى پرۆژهى بودجه«.

عومهر گوڵپى، ئهندامى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهلیژنهى دارایى پهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى  وت: «حکومهتى ههرێم پێشێلى سهرهکیترین کارى حکومهتدارى کردووه بهنهناردنى پرۆژهى بودجه، چونکه پێویسته حکومهت راپۆرتى ساڵانهى دارایى ههبێت، ئهوهش لهچوارچێوهى یاسای داراییدا دهبێت».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد کهوتهبێژى حکومهتى ههرێم باسى لهوهکردووه که بۆ 2021 پرۆژهى بودجه رهوانهى پهرلهمان دهکهن، وتیشى: «ناکرێت حکومهتى ههرێم چاوهڕێى پهسهندکردنى پرۆژه بودجهى عێراق بکات، ئهوه خهلقى یاساییه بهرانبهر پهرلهمانى کوردستان».

حکومهتى ههرێمى کوردستان لهئێستادا چهند جۆرێک داهاتى ههیه، کهبریتین له داهاتهکانى (فرۆشتنى نهوت، داهاتى ناوخۆ لهباج و گومرگ، هاوکارى هێزهکانى هاوپهیمانان)، بهڵام بهفهرمى هیچ ژمارهیهکى روون نهدراوهته پهرلهمان کهمانگانه ئهو داهاتانه دهگاته چهند.

حکومهتى ههرێم مانگانه (460) ههزار بهرمیل لهڕێگهى بۆرییهوه ههناردهى دهرهوه دهکات و لهداهاتى نهوت مانگانه تهنها (380) ملیار دینار رهوانهى پهرلهمان دهکرێت لهگهڵ داهاتهکانى ناوخۆو مانگانهى (20) ملیار دینارى هاوکارى هاوپهیمانان بۆ هێزهکانى پێشمهرگه.

شهفاف نهبوونى سهرجهم داهاتهکانى حکومهتى ههرێم و نهناردنى پرۆژهى بودجهى ساڵانه بۆ پهرلهمانى کوردستان وایکردووه پهرلهمانتارانیش وهک پێویست نهیانتوانیوه بهدواداچوون و چاودێریى بۆ سهرجهم کارهکانى حکومهت بکهن، سهرۆکى لیژنهى دارایى ئهوهى دووپاتکردهوه که تائێستا بهفهرمى نازانن داهاتهکانى  حکومهتى ههرێم دهگاته چهند، زیاد جهبار وتى: «تهنها ئهوهنده دهزانین کهبهشێک لهداهاتى نهوت دهگهڕێتهوه وهزارهتى دارایى، داهاتى ناوخۆى حکومهت لهباج و زهرائیب ژمارهکهى لاى ئێمه نییه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار