دوو هه‌زارو 887 رفێندراوى ئێزیدى چاره‌نووسیان نادیاره

نووسینگه‌ى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى: 400 ژن‌و کچى ئێزیدى له‌که‌مپى هۆڵ له‌ڕۆژئاڤاى کوردستاندان

4 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز _ دهۆک

بهشێکى زۆر لهکهسوکارى رفێنراوانى ئێزیدى بێهیوا بوونه لهگهڕانهوهى کهسوکاریان، نوسینگهى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى لهدهۆکیش دڵنیایى دهداته کهسوکارى رفێنراوان کهئهوان بهردهوام دهبن لهکارهکانیان تاوهکو تهواوى رفێنراوان رزگاردهکهن.

رافیدا نایف عیسا، دواى شهش ساڵ له رفاندنی، دوێنێ یهکشهممه له کهمپى هۆڵهوه له رۆژئاڤاى کوردستان گهیشته لاى کهسوکارى لهپارێزگاى دهۆک، گهیشتنهوهى (رافیدا) خێزانهکهى و ئێزیدییهکانى دڵخۆش کرد که بهشێکى دیکهیان له کهمپى هۆڵ له رۆژئاڤا لهژیاندا ماون.

رزگاربوانى ئێزدى داوا لهلایهنه پهیوهندیدارهکان دهکهن ئهوانهى لهژیاندا ماون ههوڵى رزگارکردنیان بدهن تابگهڕێنهوه بۆ لاى کهسوکاریان.

ئهدیبا موراد، رزگاربوویهکى دهستى داعشه، پێش هێرشى داعش بۆ سهر شنگال لهگهڵ هاوژینهکهى لهگوندى کوچۆ ژیانیان بهڕێدهکرد، به‌‌هاوڵاتى وت «زیاتر لهسێ ساڵ لهژێر دهستى داعشدا بووم، دواتر لهمانگى ئادارى 2019 لهڕۆژئاڤاى کوردستان بههاوکارى نوسینگهى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى بهههشت ههزار دولار رزگارکرام، پارهکه کهسوکارى من داویانه، دواتر نوسینگهکه بۆم دهگەڕێننهوە».

هاوسهرى ئهدیبا لهگهڵ (15) کهسى تر لهکهسوکارى هاوسهرهکهى چارهنووسیان دیارنیهو ئێستا ئهدیبا لهگهڵ کچه تاقانهکهى کهتهمهنى شهش ساڵه پێکهوه لهکهمپێکى سنورى قهزاى شێخان دهژین، به‌‌هاوڵاتى وت «زیاتر لهشهش ساڵه چاوهرێی هاوسهرەکەم دهکهم، زۆر جار کچهکهم پرسیارى باوکى لهمن دهکات، منیش ناتوانم هیچ وەڵامێکى بدهمهوهو بهفرمێسکهوه پێى دهڵێم دهگهڕێتهوه، بهڵام ئهویش بێزاربووه.

ههروهها ئهدیبا ئاماژهى بهوهکرد بهرپرسانى عێراق و وڵاته زلهێزهکان هیچ گرنگییان بهبابهتهکهیان نهداوه، وتیشى:»دهیان جار داوامان لهبهرپرسان کردووه ههوڵبدهن رفێنراوانى ئێمه رزگاربکهن، بهڵام بێسود بووه، ئێستا تهنها چاوهڕێی رهحمى خوا دهکهین ئهگهر ئهو دهرگایهک بۆ رفێنراوانمان بکاتهوهو رزگاربن لهو دۆزهخهى داعش کهئێستا تێدا دهژین».

لێپرسراوى نوسینگهى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى دهڵێت لهدواى رزگارکردنى شهنگالهوه تاوهکو ئێستا بهردهوام بهدواى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى دهگهرێین.

حسێن قایدى، لێپرسراوى نوسینگهى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى بههاوڵاتى وت «لهمانگى ئۆکتۆبهرى 2014 بهفهرمانى نێچیرڤان بارزانى کهئهوکات سهرۆکى حکومهتى ههرێم بوو، نوسینگهیهکى تایبهت بهڕزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى لهدهۆک دامهزراند، ههر لهوکاتهوه تاوهکو ئێستا بهردهوام بهدواى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى دهگهرێین، لهکۆى شەش ههزارو (417) رفێنراوى ئێزیدى تائێستا توانیومانه سێ ههزارو (540) رفێنراو رزگار بکهین، ئهوانهى رزگار نهکراون ژمارهیان دوو ههزارو (٨٨٧) کهسن».

لهبارهى ئهوهى کهبۆچى تاوهکو ئێستا ههموویان رزگار نهکراون، لێپرسراوى نوسینگهى رزگارکردنى رفێنراوانى دهۆک باسی لهچهند هۆکارێک کرد بۆ ‌ و وتی «هۆکارهکان زۆرن، یهکهمیان جگه لهحکومهتى ههرێم هیچ وڵاتێکى عهرهبى و ئیسلامى و ئهوروپى هاوکاریى ئێمهیان نهکردووه«.

ههروهها پێشیوابوو  چهکدارانى داعش لهدواى رزگارکردنى نهینهوا رفێنراوانى ئێزیدى بۆ ههندێک شوێن گواستۆتەوه وهکو رۆژئاڤاى کوردستان و پرۆسهکهش قورسهو کارێکى وردو باشی دهوێت تاوهکو ههموویان رزگاربکهن.

حسێن قایدى وتیشى: «بهپێى زانیارییهکانمان ئێستا بهشێک لهژن و منداڵانى ئێزیدى لهشارى نهینهوان و لهلایهن ژنانى داعشەوە شاردراونهتەوە، زۆر بهداخهوه حکومهتى فیدراڵى عێراق زۆر کهمتهرخهمییان کردووه لهبارهى رزگارکردنى ئهو ژن و کچانهى ئێزیدى که تائێستا لهشارهکانی عێراقدان».

لێپرسراوى نوسینگهى رزگارکردنى رفێنراوانى دهۆک جهختى لهوهکردهوه که نزیکهى (400) رفێنراوى دیکهى ئێزدى لهناو کهمپى هۆلى رۆژئاڤاى کوردستاندان.

نوسینگهى رزگارکردنى رفێنراوانى ئێزیدى بهڵێن بهکهسوکاری رفێنراوان دهدات کهئهوان بهردهوام دهبن لهکارهکانیان تاوهکو تهواوى رفێنراوان رزگاردهکرێن، بهڵام بههۆى لایهنى ئهمنى و پاراستنى سهلامهتى گیانیان ناتوانین ئاماژه بهناوهرۆکى پلانهکهیان بدهن.

ئێزدییهکان لهعێراق بهزۆرى لهقهزاى شنگال لەباکورى خۆرئاواى موسڵ و دهشتى نهینهوا نیشتهجێن، بهپێى ئامارهکانى حکومهتى ههرێم ژمارهیان لهعێراق (550) ههزار کهس بووهو (360) ههزاری ئهو پێکهاتهیه لهدواى هێرشى داعش بۆ سهر شنگال ئاواره بوون و زیاتر له (100) ههزار کهسیشیان کۆچیان کردووه بۆ دهرهوهى وڵات.

جێگرى مێرى ئێزیدییان ئهوهدهخاتهروو گفتوگۆو دانوساندنهکانیان بهردهوامه بۆ رزگارکردن و گهڕانهوهى ئهو کچ و ژنانهى لهناو کهمپى هۆڵ ماونهتهوه له رۆژئاڤاى کوردستان.

جهوههر عهلى بهگ ، جێگرى میرى ئێزیدییان بۆ کاروبارى پهیوهندییهکان و راگهیاندن به هاوڵاتى وت « پارساڵ لەسهر فهرمانى میرى ئێزیدییان ئێمه لهگهڵ شاندێکى باڵاى ئێزدییهکان که پێکهاتبوون لهئهندامانى جڤاتى روحانى و بهشێک لهکەسوکارى قوربانیان سهردانى ماڵى ئێزیدییانمان کرد له رۆژئاڤاى کوردستان، گفتۆگۆو دانوستاندنمان کرد لهسهر چۆنیهتى رزگارکردنى ئهو ژن و کچانهى ئێستا لهناو کهمپى هوڵى رۆژئاڤادان، بهداخهوه بههۆى چهند هۆکارێک نهمانتوانى بچینه ناو کهمپ و لهگهڵ بهرپرسانى کهمپ قسه بکهین «

ههروهها جهوههر عهلى بەگ وتیشى: «حکومهتى سوریاو بهرپرسانى کهمپ لهگهڵ ئێمه هاوکارنین، کوڵنادهین و ئهم پرسه لهههموو کۆبوونهوهکان لهگهڵ میرى ئێزیدییان تاووتوێ دهکهین که گهیشتینه چ ئهنجامێک ئاشکراى دهکهین».

«پلانى نوێ دادهنێن و بهردهوام لهگهڵ بهرپرسانى حکومهتى ههرێم و عێراق تاووتوێى دهکهین، بهرپرسیارێتى ئهم پرسه زیاتر دهکهوێته سهر ئهستۆى بهغداو دهبێت رفێنراوهکانمان رزگاربکات» جێگرى میرى ئێزیدییان وا دهڵێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار