دوو تا پێنج هه‌زار دینار چووه‌ته‌ سه‌ر نرخى برنج، رۆن، ئاردو چا

دابه‌زینى به‌هاى دینار بارگرانى دارایى بۆ هاووڵاتیان و کاسبکاران و بازرگانان دروستکردووه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

پاش دابهزینى بههاى دینارى عێراقى، بهرههمه خۆراکییهکانى (برنج، رۆن، چاو ئارد)ى بهرزکردووهتهوهو ههر بهرههمێک دوو تا پێنج ههزار دینارى چووهته سهرو ئهوهش بارگرانى دارایى بۆ هاووڵاتیان و کاسبکاران دروستکردووه.

نرخی بهرههمه خۆراکییهکان لهبازاڕدا بهرزبووەتهوهو کاسبکاران و بریکارهکانى خۆراک هۆشدارى دهدهنه حکومهت لهخراپبوونى زیاترى بارى دارایى هاووڵاتیان. رۆژ 20ى کانونى یهکهمى 2020، بانکى ناوهندى عێراق بهفهرمى دابهزینى بههاى دینارى بهرانبهر بهدۆلار راگهیاند، کهههر (100) دۆلارێک بهرانبهر به (145) ههزار دینارى عێراقى دهبێت، ههرچهنده دوێنێ لهبازاڕدا (100) دۆلار بهرانبهر به (143) ههزار دینار بووه، لهدواى ئهو بڕیارهى بانکى ناوهندى، بازاڕ بهتهواوى شڵهژاوهو کاڵاو پێداویستییهکانى رۆژانهى هاووڵاتیان بهرزبووهتهوه.

کاسبکاران و هاووڵاتیان دهڵێن دابهزینى بههاى دینار گرفتى داراییان بۆ دروستدهکات و دۆخهکه خراپتر دهکات.

جهلال مستهفا، ماوهى زیاتر له (12) ساڵه دوکانى وشکهى ههیه لهناو بازاڕى سلێمانى، باس لهوەدهکات نرخى خواردهمهنى بهتایبهتى (برنج و رۆن) بهرزبووەتهوه، چونکه دۆلار ههژمار دهکرێت.

ئهم دوکانداره ئاماژهى بۆ ئهوهکرد»ئهم حکومهته هیچ رێگهیهک نازانێت بۆ کارئاسانى کردنى هاووڵاتیان، چونکه ههموو بڕیارهکانى ههر سهختکردنى بارودۆخى ئێمهى کاسبکار و هاووڵاتیانى موچهخۆره«.

«خهڵک وادهزانێت کهنرخمان بهرزکردووەتهوه قازانج دهکهین، نهخێر ئهوه زۆر ههڵهیه، زهرهره گهورهکه بهر ئێمه دهکهوێت، چونکه لهو رۆژهوهى بههاى دینار دابهزیوه بهرانبهر دۆلار، ئێمه پارهى رۆژێکى کرێ دوکانهکهمان دهرنهکردووەتهوه«، جهلال مستهفاى دوکاندار وادهڵێت.

نهسرین جهلال، تهمهن (41) ساڵ، لهدوکانى وشکهدا لهنرخى برنج و رۆنى دهپرسى، وتى»ئهمه زوڵمه لهخهڵکى دهکرێت لهم بێکاری و بێ موچهییهدا نرخهکان زیادیان کردووه«.

نهسرین فهرمانبهرهو وتى: «بهداهاتى موچهکهم تهنها دهتوانم شته زۆر پێویستییهکان بکڕم و لهدواى  دابهزینى دینار لهسهدا 50%ى شت کڕینم کهمکردووەتهوه«.

نهسرین داواى لهحکومهتى ههرێم کرد، لهکاتى خۆیدا موچه دابهشبکهن و چاودێریى بهرزبوونهوهى نرخى خواردهمهنییهکان بکهن.

لهپرۆژه بودجهى 2021ی عێراق کهبڕهکهى (150) ترلیۆن و (50) ملیار دیناره، بڕى (58) ترلیۆن دینار کورتهێنانى ههیه، بۆ پڕکردنهوهى بهشێک لهو کورتهێنانهى  پهناى بۆ دابهزینى بههاى دینار برد بهرانبهر بهدۆلارى ئهمریکى.

موسا محێدین، تهمهن (38) ساڵ و دانیشتووى پارێزگاى ههولێر بههاوڵاتى وت: «نرخهکان بهرزبوونهتهوه بهتایبهت ئهو بهرههمانهى خهڵک رۆژانه ناچاره بیانکڕێت وهک برنج و ئارد، بۆیه ئهمه بارگرانییهکى زۆره بۆ موچهخۆران».

پێداویستییه سهرهکییهکانى هاووڵاتیان لهههرێمى کوردستان برنج و ئاردو رۆن و چایه، که رۆژانه بهکاردههێندرێت، خاونى مارکێتێک دهڵێت بهپێى کاڵاکان کهمێک نرخیان بهرزکردووهتهوه که بهدۆلار دهیکڕن.

بارودۆخى دۆلار بهرانبهر دینار کۆنتڕۆڵ نهکرێت و بهو شێوهیه بمێنێتهوه وهزعهکه وهک ئێرانى لێدێت، خهڵک ناتوانێت هیچ شتێک بکڕێت

کاروان جهزا، خاوهنى سۆپهرمارکێتى نما لهسلێمانى بههاوڵاتى وت:» ههزار دینارێکمان زیادکردووه لهسهر کاڵاکانى خواردهمهنى، تهنیا بۆ ئهوهیه ئهو کورتهێنانهى که لهکرێى دوکانهکهدا ههمانه پڕی بکهینهوه، ئهوهش لهپێناو بهرژهوهندیى هاووڵاتیان و موچهخۆران بهتایبهتى».

ئهو خاوهنى سۆپهرمارکێته پێیوابوو ههموو بارگرانییهکان یهکهم جار بۆ موچهخۆرهو دواتر بۆ کەسانى کاسبکارو خاوهن کارهکانه، وتیشى:» تاچهند مانگێک دهتوانم لهبهر هاووڵاتیان نرخهکان گران نهکهم، بهڵام ئهمه نه بۆ من و نه بۆ هیچ کاسبکارێکى دیکه قازانجى نابێت و ناتوانین تاکۆتایی ئاوا کاربکهین، بۆیه ئهرکى حکومهته بارودۆخهکه چارهسهر بکات».

بریکارى زۆربهى بهرههمه خۆراکییهکانى ناو شارى سلێمانى دهڵێت نرخهکان ههر لهیهکهم چرکهوه لهسهریان زۆر زیادى کرد، بۆیه ناچاربوون لهفرۆشتنهوهیدا نرخهکان بهرزبکهنهوه.

شێرکۆ خالید، یهکێک لهبریکارى خۆراک وتى: »بارودۆخى دۆلار بهرانبهر دینار کۆنتڕۆڵ نهکرێت و بهو شێوهیه بمێنێتهوه وهزعهکه وهک ئێرانى لێدێت، خهڵک ناتوانێت هیچ شتێک بکڕێت».

ناوبراو پێشیوابوو رۆژ بهڕۆژ فرۆشیارهکانى ناوبازاڕ ناچار دهبن نرخهکان لهوهى ئێستا گرانتر بکهن، چونکه «ئهوهى ئێستا دهڵێت نرخهکان زیاد ناکهم مانگێکى دیکه ناتوانێت خۆراک و بهرههمهکان بهو پارهیەى دهستیدهکهوێت بیکڕێتهوه«. سهرۆکى ژوورى بازرگانیى سلێمانى ئاماژه بهوهدهدات، ئهو بڕیارهى حکومهتى عێراق بۆ دابهزینى بههاى دینار بهرانبهر بهدۆلار دهبوو ههنگاو بهههنگاو بووایه نهک لهشهوو رۆژێکدا بڕیارى لهسهربدهن.

سیروان محهمهد، سهرۆکى ژوورى بازرگانیى سلێمانى، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت: «گرفتى گهوره بۆ بازرگانان و خهڵک دروستدهکات دابهزینى بههاى دینار، گهورهترین زیانمهندیش لهو بڕیاره بهڵێندهرهکانن».

سهرۆکى ژوورى بازرگانیى سلێمانى، باسى لهوهشکرد قهبارهى بازرگانى لهههرێم ساڵانه (10) ملیار دۆلاره، واتا کاڵا هاوردهکراوهکان بهدۆلار دێنه ناو ههرێمهوه، بۆیه کاتێک ئهو کاڵایانه بهدینار دهفرۆشرێن نرخهکانیان بهرزدهبێتهوه.

«هاوڕانیم لهگهڵ وتهکانى وهزیرى دارایى عێراق کهئهو ههنگاوانه بۆ زیادکردنى ههناردهکردنى بهرههمى ناوخۆ بێت، بهڵکو رێگاى دیکه ههیه بۆ نموونه؛ دهتوانێت رێژهى گومرگ لهو کاڵایانه بهرز بکاتهوه کهدێنه وڵاتهوه بۆ ئهوهى هانى پیشهسازى و بهروبوومى ناوخۆیى بدات»، سیروان محهمهد وادهڵێت.

سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌ که‌چاره‌سه‌رى دۆخى دارایى عێراق به‌وه‌ ناکرێت به‌هاى دینارى خۆت داببه‌زێنیت له‌به‌رانبه‌ر دۆلاردا، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک چاکسازیى ریشه‌یى هه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌نجامبدرێت، به‌تایبه‌ت له‌به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجى و موچه‌ى ناپێویست و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانى ده‌وڵه‌تدا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار