ئینستیوتى ئابورى به‌ژماره ورده‌کارى موچه‌کانى 2020ى هه‌رێم بڵاوده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئینستیوتى ئابورى به‌ژماره وه‌ک ناوه‌ندێکى شیکارى داتا و ئابورى له‌ڕاپۆرتێکدا به پشت به‌ستن به به‌ڵگه و داتا و زانیاریه‌کان وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه ده‌داته‌وه که ئایا له‌ساڵى 2020 دا هه‌شت موچه یانپێنج موچه دابه‌شکراوه.
ئه‌مڕۆ 1ى کانونى دووه‌مى 2021، ئینستیوتى ئابوری له راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که پێویسته پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره ئه‌وه ڕونبکه‌رێته‌وه، دابه‌شکردنى موچه له‌ماوه‌ى 12 مانگ جیاوازه، له پرسى دابه‌شکردنى موچه بۆ ساڵى 2020، چونکه له‌ڕوى ژماره‌یه‌وه سه‌یر بکڕێت حکومه‌ت له‌نێوان مانگى 1 بۆ مانگى 12ى ئه‌مساڵ هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردوه. به‌ڵام ئایا ئه‌و 8 موچه‌یه موچه‌ى ساڵى 2020 بووه؟ به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر.. ئه‌وه‌ى دابه‌شکراوه سێ موچه‌ى ساڵى 2019 بووه، به‌ڵام له ساڵى 2020 دابه‌شکراوه.
ورده‌کارى دابه‌شکردنى موچه بۆ ساڵى 2020، به‌پێى راپۆرته‌که‌ى ئینستوتى ئابوری:
مانگى 1/ کانونى دوه‌م
کاتى دابه‌شکردنى موچه: 4/5/2020
موچه‌ى دابه‌شکراو: 892,000,000,000 ملیار دینار
..................
مانگى 2/ شوبات
کاتى دابه‌شکردنى موچه: 26/6/2020
موچه به‌لێبڕینى 21% : 727,000,000,000 ملیار دینار
...........................................................
مانگى 3/ ئازار
کاتى دابه‌شکردنى موچه: 18/8/2020
موچه به‌لێبڕینى 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار
............................................................
مانگى 9/ ئه‌یلول
کاتى دابه‌شکردنى موچه: 15/10/2020
موچه به‌لێبڕینى 18%: 737,000,000,000 ملیار دینار
.............................................
مانگى 10/ تشرینى یه‌که‌م
کاتى دابه‌شکردنى موچه: 2/12/2020
موچه به‌لێبڕینى 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار
............................................
هه‌روه‌ها راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو به‌دابه‌شکردنى موچه له‌ساڵى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ته‌نیا موچه‌ى پێنج مانگى دابه‌شکردوه له‌کاتێکدا چوار مانگى به‌لێبڕینه‌وه دابه‌شکراوه که ده‌کاته 81% موچه‌یه‌کى ته‌واو.
واته یه‌ک موچه‌ى ته‌واو و چوار موچه به لێبڕین و سێ موچه پاشه‌که‌وت کراوه له‌سه‌ر کابینه‌ى هه‌شته‌م و چوار موچه‌ش به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه له کابینه‌ى هه‌شته‌مدا.
هاوکات باسله‌وه‌شکراوه "ئه‌گه‌ر سه‌یرى خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه له ساڵى 2020دا بکه‌ین له زۆرکاتدا 50 رۆژ جارێک موچه دابه‌شکراوه و ئه‌ویش به لێبڕینى 21% له کۆى گشتى موچه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى کابینه‌ى نۆیه‌م به بیانوى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق مانگه‌کانى (4/5/6) به پاشه‌که‌وت ئه‌ژمارکردوه له‌سه‌ر کابینه‌ى هه‌شته‌م".
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ساڵدا کابینه‌ى نۆیه‌م ساڵى 2020 به‌جێده‌هیڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر موچه‌ى مانگه‌کانى (7/8/11/12) و هه‌روه‌ها لێبڕینى موچه‌ى مانگه‌کانی( 2/3/ 9/10) که ده‌کاته 81% کۆى گشتى موچه‌ى مانگى موچه‌خۆرێک.. له‌به‌رئه‌وه ساڵى 2020 نه‌ک 5 موچه دابه‌شنه‌کراوه، به‌ڵکو 4 موچه و 19% موچه‌یه‌ک دابه‌شکراوه."
ئینستیتیوتى ئابورى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که به‌پێى خه‌مڵاندانه‌کان بڕى پاره‌ى پێویستى به‌رده‌ستى حکومه‌ت بۆ دابه‌شکردنى پێنج موچه‌ى مانگه‌کان له‌ساڵى 2020 بڕه‌که‌ى سێ ترلیۆن و 810 ملیار دینار بوه، به‌پێى نوسراوێکى حکومه‌تى عێراق له‌ماوه‌ى ساڵى 2020 بڕى 2ترلیۆن و 81 ملیار دینار له‌چوارچێوه‌ى شایسته داراییه‌کان بۆ ساڵى 2020 ڕه‌وانه‌کردوه، "واته دواى لێده‌رکردنى بڕى ته‌رخانکراوى حکومه‌تى عێراق ده‌رده‌که‌وێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ موچه‌ى 2020 ته‌نیا بڕى یه‌ک ترلیۆن و 729 ملیار دینارى ته‌رخانکردوه که ته‌نیا 45% کۆى موچه‌ى دابه‌شکراوى ساڵى 2020ه."