موچه; جوڵه‌ سیاسییه‌کان چڕ ده‌کاته‌وه‌

جوڵه‌ سیاسییه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان بۆ چاره‌سه‌رکردنى موچه‌ له‌گه‌ڵ پارتى چڕ ده‌کرێنه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



‌هاوڵاتى 

یهکێتى و گۆڕان جووڵه سیاسییهکانیان بۆ چارهسهرکردنى موچه لهگهڵ پارتى چڕدهکهنهوه، لهو چوارچێوهیهدا هاوسهرۆکانى یهکێتى» کۆبوونهوهى نهێنى و دوور لهمیدیاکان»لهگهڵ بهرپرسانى باڵاى بزووتنهوهى گۆڕان ئهنجامدهدهن بۆ رادهستکردنى نهوت و جێبهجێکردنى لامهرکهزى.

دوێنێ یهکشهممه 10ى کانوونى دووهم، ههریهک له بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى هاوسهرۆکانى یهکێتى سهردانى بهرپرسانى باڵاى گۆڕانیان کردووه لهمهکۆى سهرهکى گۆڕان لهسلێمانى.

بهپێى بهدواداچوونهکانى ‌هاوڵاتى  کۆبوونهوهکه تایبهت بووه بهدۆخى دارایى ههرێمى کوردستان بهتایبهت پرسى «مووچه«و شۆڕکردنهوهى دهسهڵاتهکان لهحکومهتى ههرێمهوه بۆ پارێزگاو قهزاو ناحییهکان ئهوهى لهدهسهڵاتى کابینهى نۆیهمدا ههیه.

کۆبوونهوهکهى دوێنێى نێوان یهکێتى و گۆڕان، دواى ئهوه دێت لهچهند رۆژى رابردوودا مهکتهبى سیاسى یهکێتى بهنهێنى کۆبووهتهوه بۆ تاووتوێکردنى چهند پرسێک تایبهت بهئاڵوگۆڕى پۆستهکان لهنێوان گۆڕان و یهکێتیدا کهیهکێکیان پۆستى پارێزگارى سلێمانییه.

سهرچاوهیهکى ئاگادار لهکۆبوونهوهکان به‌‌‌هاوڵاتى  وت:» ئهمه یهکهم سهردانى هاوسهرۆکانى یهکێتى نهبووهو لهههفتهى رابردوودا دوو تا سێ جارى دیکه کۆبوونهوه کراوه بۆ ئهو دۆخه خراپهى ههرێمى کوردستانى تێدایه«.

ههروهها باسى لهوهشکرد ههرسێ لایهنى (یهکێتى، پارتى، گۆڕان) بهرپرسیارێتى گهورهیان لهسهر شانه بهرانبهر بهدۆخى هاووڵاتیان» کۆبونهوهکان نهێنین و دوور لهمیدیا ئهنجامدهدرێن و تائێستا هیچ دهرئهنجامێکى ئهوتۆى لێنهکهوتووهتهوه تا رابگهیهندرێت، بهڵام بهئاگادارى پارتى ئهنجامدهدرێن».

هاوکات ئهوهشى دووپاتکردهوه که«یهکێتى و گۆڕان و پارتى رێککهوتوون ئهوهى لهپرۆژه بودجهى 2021ى عێراقدا ههیه جێبهجێ بکرێت تابهغدا هیچ بیانویهکى نهمێنێت و کێشهى موچه چارهسهر بکرێت، بهڵام لهبهرانبهردا بهغداش سهقفى داواکارییهکانى بهرزکردووهتهوه ئهوهش پێویستى بهمانۆڕى سیاسى سهرکردایهتى سیاسى کورد ههیه لهگهڵ لایهنهکانى عێراق».

لهلایهکى دیکهوه ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى دهڵێت: »یهکێتى و گۆڕان زۆر لێک نزیکن و پرۆژهمان ههبووه بۆ پرسى شۆڕکردنهوهى دهسهڵاتهکان، بهڵام پارتى ههنگاوى کردارى بۆ نهناوهو تێیدا سسته«.

ئارێز عهبدوڵا ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى لهلێدوانێکدا بۆ ‌هاوڵاتى  باسى لهوهکرد کهئاگادارى کۆبوونهوهکانى نێوان یهکێتى و گۆڕان نییه، وتیشى:»بهڵام ههردوولامان پرۆژهمان ههیه بۆ سیستمى حکومهتى نا ناوهندێتى دهسهڵاته کارگێڕییهکان کهشۆڕبکرێنهوه بهسهر پارێزگاو قهزاو ناحییهکان و ههردوولامان داکۆکیى لێدهکهین، بهڵام سهرهڕاى ئهوهى لهکارنامهى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمدا ههیه پارتى بهڕاستى سستهو بهقسه کهمتهرخهمى ناکات، بهڵام ههنگاوى کردارى بۆ نهناوه«.

ناوبراو ئهوهشى خستهڕوو کهخاڵێکى رێکهوتنى گۆڕان و پارتى و یهکێتى و پارتى جێبهجێکردنى لامهرکهزى بووه، بهڵام ههنگاوى کردارى نابینن.

ئهو ئهندامهى سهرکردایهتى یهکێتى پێشیوابوو مهرج نییه نهوت رادهست کرا کێشهى موچه چارهسهر بکرێت، «ئێستا رێککهوتنێکى کاتیى ههیه بۆ پرۆژهى بودجهى 2021، بهڵام پێویسته یاساى نهوت و غاز لهپهرلهمانى عێراق دهربکرێت تاپرسى نهوت بهڕێککهوتن لهو یاسایهدا جێگهى بکرێتهوه بهتهواوى چارهسهر بکرێت لهنێوان ههرێم و عێراقدا». 

ئارێز عهبدوڵا، جهختى لهوهشکردهوه کهههرێم یا بهغدا رێکناکهون، بهڵام ئهڵتهرناتیڤمان چییه؟» قسهکه لهوهیه بهدواى ئهڵتهرناتیڤێکى گونجاو بگهڕێن ههرچهنده لهدواڕۆژدا بێت ههر دهبێت بهغداو ههولێر رێکبکهون، بهڵام بائهوهش بزانین لایهنهکانى عێراق ئهو قهیرانهى ههرێمیان قۆستووهتهوهو متمانه نهماوه، نه ههرێم سازش لهسهر دهستکهوتهکانى دهکات، نه عێراق ئامادهیه بهپێى دهستور مافى ههرێم بدات».

سهرکردایهتییهکهى یهکێتى ئهوهشى دووپاتکردهوه کهدۆسیهى نهوت لهدهستى پارتیى دیموکراتى کوردستاندایه، وتیشى:»سیاسهتى نهوتى لهههرێمى کوردستاندا کلیل و قوفڵهکهشى بهدهست پارتییهوهیه«.

‌هاوڵاتى ، چهند جارێک پهیوهندى بهچهند ئهندامێکى مهکتهبى سیاسى پارتییهوه کرد، بهڵام وهڵامى پهیوهندییهکانیان نهدایهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار