رێژه‌ى بێکارى له‌دهۆک بۆ له‌سه‌دا 13% به‌رزبووه‌ته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
پ.دهۆک
ته‌نها له (10) رۆژى رابردوودا یانزه حاڵه‌تى خۆکوشتن و کوشتن له‌پارێزگاى دهۆک تۆمار کراوه‌و به‌شێکى رووداوه‌کان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى بێکارى هه‌ژمار ده‌کرێت که له‌سه‌دا 13%ی تێپه‌ڕاندووه.
مامۆستایه‌کى زانکۆى دهۆک له‌ماوه‌ى ساڵى 2020 تووێژینهوهیهکى ئه‌کادیمى ئه‌نجامداوه له‌باره‌ى رێژه‌ى بێکارى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک، به‌پێى ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى رێژه‌ى بێکارى له‌ساڵى رابردوودا بۆ له‌سه‌دا 13% زیادى کردووه.
کۆڤان ته‌ها، مامۆستاى زانکۆى دهۆک له‌کۆلێژى کارگێڕى و ئابورى بۆ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاى دهۆک ملیۆنێک و (600) هه‌زار که‌سه بێجگه لهئاوارهو په‌نابه‌ره‌کان، له‌م ژماره هه‌موو که‌سێک له‌ناو بازاڕى کاردا نین، نزیکه‌ى (700) هه‌زار که‌س ته‌مه‌نیان له‌یه‌ک ساڵ و تا (15) ساڵ و ئه‌وانه‌ى سه‌رووى (60) ساڵن و نزیکه‌ى (550) هه‌زار که‌س یا خوێندکارن یان ئه‌و ژن و کچانه‌ن که لهماڵهکاندان.
هه‌روه‌ها کۆڤان ته‌ها وتیشى: «هێزى کار له‌پارێزگاى دهۆک ژماره‌یان ده‌گاته (350) هه‌زار که‌س، له‌م ژماره‌یه 13%یان بێکارن، رێژه‌که زۆره بۆ پارێزگاى دهۆک».
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆى دهۆک پێشیوابوو کارگێڕى پارێزگاى دهۆک پێویسته به‌وردى کار له‌سه‌ر بایه‌تى بێکارى بکه‌ن و له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم و رێکخراوه‌کان کۆببێته‌وه تا رێژه‌ى بێکارى که‌مبکرێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى په‌یامنێرى هاوڵاتى له‌دهۆک ئه‌نجامى داوه ته‌نها له‌ماوه‌ى (10) رۆژى رابردوودا له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (11) رووداوى کوشتن و خۆخنکاندن روویانداوه‌و بێکارى به‌یه‌کێک له‌هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانى خۆکوشتن داده‌نرێت.
سامى ئیبراهیم، تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌پارێزگاى دهۆک به‌هاوڵاتى وت»رێژه‌ى بێکارى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک گه‌یشتووەته ئاستێکى مه‌ترسیدار، به‌داخه‌وه حکومه‌ت و رێکخراوه‌کانیش تائێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن، رۆژ به‌ڕۆژ رێژه‌که زیاتر ده‌بێت، یه‌کێک له‌ده‌رئه‌نجامى بێکارى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى خۆکوشتن بووه له‌م سنوره‌دا».
ئه‌و توێژه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هه‌زاران ده‌رچووى کۆلیژو په‌یمانگا هه‌یه بێکار له‌ماڵ دانیشتووه‌و هه‌لى کار زۆر که‌مبووته‌وه، خه‌ڵک به‌گشتى له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه زۆر بێزاربووه، وتیشى:» ئه‌گه‌ر ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م دۆخه نه‌دۆزنه‌وه رێژه‌ى خۆکوشتن زۆر زیاد دەبێت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا».