بێ بڕیارى سیاسیى پارتى و یه‌کێتى قاچاخچێتى کۆنترۆڵ ناکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى باشماخ: ئه‌و هێزانه‌ى له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کاندان فه‌رمان له‌ حزبه‌کانیانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن نه‌ک وه‌ز

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

مهسرور بارزانى لهسهر قاچاخچێتى سنوورهکان بڕیاریدا هێزێکى هاوبهشى پێشمهرگهو ناوخۆ رێگرى لهقاچاخچێتى دهروازه سنورییهکان بکهن و دهسهڵاتى یاساییان دهبێت، بهڵام پهرلهمانتاران و برپرسانى دهروازهکان دهڵێن بێ بڕیارى سیاسى پارتى و یهکێتى قاچاخچێتى کۆنترۆڵ ناکرێت.

لهکۆبوونهوهى رۆژى پێنجشهممهى ههفتهى رابردووى حکومهتى ههرێمدا، مهسرور بارزانى، سهرۆکى حکومهت ههردوو وهزارهتى ناوخۆو پێشمهرگهى راسپارد هێزێکى تایبهتو هاوبهش پێکبهێنن بۆ رێگرتن لهههر پێشێلکاریو سهرپێچیو کارێکى نایاسایى لهسهرجهم دهروازه سنورییهکانى ههرێمو جێبهجێکردنى یاساو رێکارهکان لهدهروازهکان بهبێ جیاوازی.

ههر لهچوارچێوهى گفتوگۆکردن لهسهر رێکخستنهوهى داهات لهپڕۆژهیاساى بودجهى ههرێم، سهرۆکى ئهنجومهنى وهزیران، ئاماژهى بهوهدا، «پێویسته لهچوارچێوهى کارنامهى چاکسازیى کابینهى نۆیهم، ههموو ههوڵێک بدرێت بۆ رێکخستنهوهو زیادکردنى داهاتهکانى حکومهتى ههرێمى کوردستان».

هاوکات بهپێى راگهیهندراوى حکومهتى ههرێم ئهو هێزه هاوبهشه، دهسهڵاتى یاسایى پێویستى دهبێت بۆ جێبهجێکردنى یاساو رێکارهکان لهدهروازهکانو بهرهنگاربوونهوهى قاچاخچێتیو کارى نایاسایى لهسهرجهم دهروازهکان بهبێ جیاوازی.

وهزارهتى پێشمهرگهو ناوخۆى حکومهتى ههرێم ههریهکهو لاى خۆیانهوه ئاماژه بهوه دهدهن که لهم ههفتهیهدا لهئهنجومهنى وهزارهتهکانیاندا گفتوگۆ لهسهر ئهو هێزه هاوبهشه دهکرێت.

لیوا قارهمان کهمال، جێگرى سوپاسالارى پێشمهرگه لهوهزارهتى پێشمهرگه لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» بڕیارهکهى حکومهتى ههرێم بۆ پێکهێنانى هێزێکى هاوبهشى نێوان پێشمهرگهو هێزهکانى ناوخۆ بۆ پاراستنى دهروازه سنورییهکانه«.

ههروهها باسى لهوهشکرد کۆتایى ههفتهى رابردوو ئهنجومهنى وهزیران ئهو بڕیارهى داوهو وهزیرى پێشمهرگه لهکۆبوونهوهکهدا بووه بزانن رێنماییهکان چین لهکۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزارهتى پێشمهرگه گفتوگۆى لهسهر دهکرێت و ژمارهیان دیارى دهکرێت.

لیوا قارهمان کهمال ئهوهشى روونکردهوه کههێزهکانى پێشمهرگهو هێزهکانى ناوخۆ» ژمارهیان زۆرهو دامهزراندنى نوێى تێدا نییه، حکومهتى ههرێمیش باس لهپێکهێنانى هێزێکى هاوبهش دهکات نهک دامهزراندنى کهسى نوێ».

هاوکات، سامى جهلال، سهرۆکى دیوانى وهزارهتى ناوخۆى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت: «بڕیارهکه نوێیهو ئهم ههفتهیه گفتوگۆ لهسهر چۆنییەتى بڕیارهکهو وردهکارییهکهى لهناو وهزارهت دهکهین، دواى ئهوه وردهکارییهکهى رادهگهیهنین تهحهمول بکهن».

لهههرێمى کوردستاندا (19) دهروازه بوونیان ههیه، کهتهنها چوار دانهیان لهلایهن حکومهتى عێراقهوه بهفهرمى ناسێندراون، کهبریتین له(ئیبراهیم خهلیل، حاجى ئۆمهران، باشماخ، پهروێزخان، سهیرانبهن)، ئهوانى دیکه بهفهرمى نهناسێنراون لهلایهن بهغداوه، بهڵام ههرێم جوڵهى بازرگانى تێدا ئهنجامدهدات.

جێگرى لیژنهى ناوخۆو ئاسایش و ئهنجومهنه خۆجێییهکان لهبارهى بڕیارهکهى حکومهتهوه دهڵێت: «ئهگهر ئهو هێزه هاوبهشه، هێزى پارتى نهباته دهروازهکانى باشماخ و پهروێزخان و هێزى یهکێتى نهباته ئیبراهیم خهلیل و حاجى ئۆمهران و سهرجهم دهروازهکانى دیکه سودى نابێت».

باڵانبۆ محەمەد، جێگرى لیژنهى ناوخۆو ئاسایش و ئهنجومهنه خۆجێییهکان لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:  «ئهمه جێگهى خۆشحاڵییه ئهم هێزانه هێزى هاوبهش بهبن، کێشهمان لهبوونى هێزو ئاسایش و پۆلیسمان ههیه، ئهم بڕیارهى حکومهت وهکو تهبدیلى هێز وایه«.

ناوبراو وتیشى: «قاچاخچێتى کۆنترۆڵ ناکرێت بهبێ بڕیارى سیاسى یهکێتى و پارتى، ئهگهر ئهوان پێکهوه دانیشن بڕیارى رێگریکردن و بنهبڕکردنى بدهن کێ دهتوانێت قاچاخچێتى بکات؟، چونکه کۆتایى بهشێرپهنجهى قاچاخچێتى نایەت ئهگهر بڕیارى سیاسى لهسهر نهدرێت».

جێگرى لیژنهى ناوخۆو ئاسایش و ئهنجومهنه خۆجێییهکان لهپهرلهمانى کوردستان، جهختى لهوهشکردهوه کهدۆخى خهڵک خراپهو موچه نییهو بازاڕ کزه، پێویسته یاسایهک لهپهرلهمانى کوردستان بۆ رێگرى لهقاچاخچێتى دهربکرێت، وتیشى: «یاسایهک دهربکرێت که ماڵى گشتیى وهک دزییهکى گهوره ههژمار بکرێت و سزاى توندى بۆ دیارى بکرێت، بهدهرکردنى چهند بڕیارێک رێگرى له قاچاخچێتى ناکرێت».

ئهو پهرلهمانتاره وتیشى: «دنیا دنیاى سهرمایهدارییه، ئهگهر حزب پارهو سهرمایهى نهبێت ناتوانێت ململانێ بکات، بۆیه ئهم دهیهوێ ئهو قوت بدات، ئهوى دیکه دهیهوێ ئهوى دیکه قوت بدات لهڕێگهى سهرمایهوه«.

بڕیاردهرى لیژنهى پێشمهرگه لهپهرلهمانى کوردستان ئهوه ئاشکرا دهکات که لهسهدا 90ى داهاتى دهروازه سنورییهکان ناچێتهوه خهزێنهى وهزارهتى دارایى.

رزگار حەمەد مهحمود، بڕیاردهرى لیژنهى پێشمهرگه لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» قاچاخچێتى مونهزهم دهکرێت لهسنورهکاندا هێزهکان خۆیان تێوهگلاون لهو قاچاخییه، (29) دهروازه لهههرێمى کوردستاندا ههیهو لهههموویدا کارى نایاسایى دهکرێت».

ناوبراو ئهوهشى خستهڕوو که لهناو پهرلهمانى کوردستاندا بهئامادهبوونى وهزیرى دارایى پێشنیاریان کردووه هێزێک پێکبهێندرێت سهر بهوهزارهتى دارایى بێت، نهک سهر بهناوخۆو پێشمهرگه بێت، چونکه« ئهو هێزانهى لهدهروازه سنورییهکاندان بهقسهى ئهشخاسى ناو حزبهکان دهکهن نهک وهزارهتى ناوخۆو پێشمهرگه«.

بڕیاردهرى لیژنهى پێشمهرگه وتیشى:»حکومهت دهبێت هێزى بێلایهن بنێرێت بۆ دهروازهکان، بڕیاردان لهسهر هێزى هاوبهشى ناوخۆو پێشمهرگه کارهساتێکى دیکهیه، چونکه هێزێکى سهر بهپارتى ناتوانێت بچێته دهروازهکانى زۆنى سهوز، یا هێزى یهکێتى ناتوانێت بچێته زۆنى زهرد، ئهمه چارهسهر نییه«.

رزگار حەمەد مهحمود ئهوهشى ئاشکرا کرد، که «دهروازه ههبووه وهزیرى دارایى لهحهوتى ئێوارهوه دایخستووه، بهڵام چاودێریى کراوه لهسێى شهودا دهرگاکانى دهکرێتهوه، تهنها یهک قهپان له(باوه مهحمود) دانراوه لهماوهى شهش مانگدا (800) ملیۆن دینارى دهستکهوتووه که دواتر داومانه بهدادگا».

بڕیاردهرى لیژنهى پێشمهرگه جهختى لهوهشکردهوه که لهسهدا 10ى داهاتى دهروازه سنورییهکان ناچێتهوه خهزێنهى وهزارهتى دارایى، وتیشى: «مانگانه زیاتر لهسهدان ملیۆن دۆلار بهقاچاخچێتى دهست قاچاخچییهکانى دهروازه سنورییهکان دهکهوێت، لهسهدا 10ی داهاتى دهروازهکان ناگاتهوه حکومهتى ههرێم و خهزێنهى وهزارهتى دارایى».

بهڕێوهبهرى گشتى گومرگى باشماخ ئهوه دووپاتدهکاتهوه کهئهو هێزانهى لهدهروازه سنورییهکاندان فهرمان لهوهزارهتهکانى خۆیانهوه وهرناگرن، بهڵکو لهحزبهکانیانهوه وهریدهگرن.

شاخهوان ئهبوبهکر، بهڕێوهبهرى گشتى گومرگى باشماخ لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» لهدهروازه سنورییهکانى سنورى سلێمانى و ههولێرو دهۆکیش هێزى ئاسایش و پۆلیسى لێیه، نازانم مهبهست لهدروستکردنى ئهو هێزه هاوبهشهى ناوخۆو پێشمهرگه چییه، بهڵام ئهوه کێشهى قاچاخچێتى چارهسهر ناکات».

ناوبراو وتیشى: «ئهو هێزانهى لهدهروازه سنورییهکاندان فهرمان لهوهزارهتهکانى خۆیانهوه وهرناگرن، بهڵکو لهحزبهکانیانهوه وهریدهگرن».

ده‌رباره‌ى هاورده‌کردنى ئوتومبێلى خوار مۆدیل (2018) که‌ رێگه‌پێدراو نییه‌ به‌پێى بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانتاره‌کان باس له‌زیاتر له‌ (16) هه‌زار ئوتومبیل ده‌که‌ن، شاخه‌وان ئه‌بوبه‌کر، وتى: «هه‌موومان له‌پێشانگاکانى ئوتومبێل ده‌یبینین که‌ئوتومبێلى خوار ئه‌و مۆدیله‌ کڕین و فرۆشتنى پێوه‌ ده‌کرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار