ژماره‌ی خێزانه‌کان له‌ناحیه‌ی ئه‌تروش به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات

له‌کۆی 200 خێزان ئێستا ته‌نها 115 خێزان له‌سه‌نته‌ری ناحیه‌که‌ ده‌ژین

6 مانگ لەمەوپێش



عهمار عهزیز- دهۆک

کهمال ئهتروشی ههفتهی رابردوو لهپهرلهمانی کوردستان بهزۆرینهی دهنگ بووه وهزیری سامانه سروشتییهکان، لهههمان کاتدا ژمارهی نیشتهجێبووانی ناحیهی ئهتروش له (200) خێزان کهمبووەتهوه بۆ نیوه، ئهوهش بههۆی نۆژهن نهکردنهوهی خانووهکانیان کهمێژووهکهی دهگهڕێته بۆ ساڵانی حهفتاکان.

عارف تۆفیق ،(23) ساڵه لهسهنتهری ناحیهی ئهتروش دهژیت، به‌‌ هاوڵاتى وت « ئێمه زۆر کێشهمان ههیه، لهوانه دوو خوێندنگامان ههیه زۆر کۆنن، مێژووی دروستکردنی دهگهڕێتهوه بۆ ساڵانی حهفتاکان، بهداخهوه تائێستا نۆژهن نهکراون،  پێویسته خوێندنگایهکی نوێمان بۆ دروستبکرێت یان ههردوو خوێندنگاکه نۆژهن بکرێتهوه، خانووهکانمان هی سهردهمی رژێمی بهعسن، ژیان لهناو ئهو خانووانه زۆر قورس و ناخۆشه، داوامان کردووه ههریهکێک لهئێمه پارچه زهویهکی پێبدرێت تاوهکو خانوویهکی نوێ بۆ خۆی دروستبکات، بهڵام تائێستا هیچ دیارنیه«.

عارف وتیشی « بهپیێ زانیارییهکانم ئهتروش کونترین ناحیهیه لهسهرانسهری ههرێمی کوردستان، لهساڵی 1918 خوێندنگای لێکراوهتهوهو کونترین مهڵبهندی زانیاری و خوێندن بووه، دهیان بهرپرسی ئهتروشی ههن لهناو حکومهتی عێراق و ههرێمی کوردستان، بهڵام ناحیهکهی خۆیان پشتگوێ خستووه، داوایان لێدهکهین بههانای خهڵکی ناوچهکهوه بێن و کێشهکانمان چارهسهربکهن».

عارف تۆفیق ئاماژهی بهوهشدا « ئهگهر پارهم ههبیت یهک رۆژیش لهئهتروش نامێنم و دهچمه شێخان یان شاری دهۆک، من دڵنیام ئهگهر کێشهکان چارهسهرنهکرێن خهڵکهکه زیاتر لهئهتروشهوه کۆچ دهکات».

ئهتروش لهساڵی 1878 بووەته ناحیه، لهساڵی 1957 نزیکهی (700) خێزان لهناحیهکه دهژیان، کەئهوکات رێژهی دانیشتوانی لهشاری دهۆک زیاتر بوو، ناحیهی ئهتروش سهر بهقهزای شێخانه لهسنوری پارێزگای دهۆک، ئێستا نزیکهی (115) خێزان لهناحیهکه دهژین، ناحیهی ئهتروش له (81) گوند پێکهاتووه، لهم ژمارهیه نزیکهی (65) گوند ئاوهدانن و خهڵک لێی نیشتهجێیه.

موحهمهد سلێمان، موختارى ناحیهی ئهتروش به‌‌ هاوڵاتى وت « کێشهی سهرهکی ئێمه خانووهکانمانن لهوهرزی زستان دڵوپ دهکهن، خانووهکان  مێژووی دروستکردنیان زۆر کونن و دهگهڕێتهوه بۆ ساڵانی حهفتاکان، ئێمه نامانهوێت خانووهکان نۆژهن بکهینهوه، خهڵکی ناحیهکه دهیانهوێت لهشوێنێکی تر بهڵام ههر لهسنوری ناحیهکه پارچه زهوییان پێبدرێت تاوهکو سهرلهنوێ خانوو بۆ خۆیان دروستبکهن».

موختارى ناحیهی ئهتروش وتیشی «خزمهتگوزارییهکانی تر وهکو ئاوو کارهباو شهقامهکان هیچ کێشهمان نیه، پێش دوو ساڵ بهڕێوهبەرایهتی ناحیهکه شوێنێکی نوێیان دهستنیشانکردو بڕیار بوو لهو شوێنه ههر خێزانێک پارچه زهوییهکیان پێبدرێت تاوهکو خانوویهکی نوێ بۆ خۆیان دروستبکهن، ئهتروشی کۆنیش بمێنێتهوه وهکو ناوچهیهکی شوێنهواری، بهڵام لهبهر ئهم بارودوخهی کوردستان ئهوهش جێبهجێ نهکرا».

موحهمهد سلێمان ئاماژهی بهوهشدا « پێش 2003 نزیکهی (200) خێزان لهناو سهنتهری ناحیهی ئهتروش دهژیان، بهڵام ئێستا ژمارهکه کهمبووەتهوه بۆ (115) خێزان، ئهگهر وابڕوات ژمارهکه هێشتا کهمتر دهبێتهوه، دۆخی خهڵک زۆر خراپه بههۆی ئهو خانووانهوه، لهههندێک خانوو دوو خێزانی تێدا دهژین و شوێنیان زۆر بچووک و ناخۆشه، داوا لهوهزیری نوێی سامانه سروشتییهکان و حکومهتی ههرێم دهکهین ئهو کێشهیهمان بۆ چارهسهربکهن».

سالم عوزێر، بهڕێوهبهری فهرمانگهی شارهوانی لهناحیهی ئهتروش به  هاوڵاتى وت « ههر لهسنوری ناحیهی ئهتروش شوێنێکی نوێمان ئاماده کردووه بۆ هاووڵاتیانی  ئهتروش کهنزیکهی (12) هەزار دۆنمه، ههر سهرۆک خێزانێک پارچهزهویهکی پێدهدرێت تاوهکو خانووهیهکی نوێ بۆخۆی دروستبکات، بهڵام بههۆی قهیرانی دارایی پرۆژهکه راوههستاوه، لهم کاتهدا باوهڕناکهم پڕۆژهکه جێبهجێ بکرێت، چونکه ههر تهنها دروستکردنی خانوو نیه، بهڵکو پێویستی بهشهقام و ئاوو کارهبا و زۆر خزمهتی تر ههیه «.

سالم عوزێر وتیشی «خانووه کۆنهکانی ناحیهی ئهتروش لهلایهن حزبی بهعسهوه دروستکراون،  بۆیه ئهو خانووانه موڵکی هاووڵاتی نین، ههرکاتێک پارهی پێویست بۆپرۆژهکه خهرج کرا ئێمه دهستدهکهین بهدابهشکردنی پارچه زهوی لەسهر هاووڵاتیانی سهنتهری ناحیهی ئهترش».

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار