كۆنفرانسی كۆده‌نگیی پێكهاته‌كانی سوریا له حه‌سه‌كه

3 كاتژمێر لەمەوپێش
ديداره‌كه‌ی پاریسی نێوان (مەزڵوم عەبدیی و ئەحمەد شه‌رعی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
د. گه‌نجۆ خه‌سره‌و محمد
رۆژی هەینی (8/8/2025) بە بەشداریی زیاتر لە (400) کەسایەتی سیاسی و سەربازی و ئاینی، کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەن، لە ژێر درووشمی پێکەوە لە پێناو دیموكراتی فرەیی و یەکڕیزیی و ناناوه‌ندێتیی، بە هاوبەشی داهاتوو بونیات دەنێین، لە ناوەندی رۆشنبیریی شاری حەسەکەی هەرێمی جزیرە، کۆنفرانسەکە دەستی پێ‌کرد.
جگە لە کەسایەتییەکان، نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، پارتە سیاسییەکان، رێکخستنەکانی ژنان، مەترانی جزیرە و فورات، یەکێتی سریانی، بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتی، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی ئاینی و نوێنەری پێکهاتەکان بەشدار بوون. شێخ حیکمەت هیجری رابەری روحی دروزییەکان و شێخ غەزال غەزالی نوێنەری عەلەوییەکان بە ڤیدیۆ کۆنفرانس و شێخ مورشید خه‌زنه‌وی به ئاماده‌بوون بەشدارییان کرد.
ئه‌مه له كاتێكدا کە بڕیاربوو له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له كۆنگره‌یه‌كی پڕ ئومێدی نێوان (حكومه‌تی ڕاگوزه‌ری سوریا – هه‌سه‌ده) ئاینده‌ی سوریا به گشتی و ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فورات به تایبه‌تی و پرسی ڕیكه‌وتنی نێوانیان له به‌ڕیوه‌بردن و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان بخرێته ڕوو به تایبه‌ت دوای ئاڵۆزی و شه‌ری ناوچه‌كانی باشور (دروز) كه سوریا كەو‌تبووه ژێرگوشارێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ڵام هه‌ر هه‌مان ڕۆژ به شێوه‌یه‌كی له ناکاو و پێشتر ڕانه‌گه‌یندراو (هاكان فیدان) گه‌یشته كۆشكی گه‌ل و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پاریسی كرد و مه‌ترسیه‌كانی كۆنگره‌ی حه‌سه‌كه‌ی خسته ڕوو وه به پلانی (ئیسرائیلی – ئه‌مریكی – فه‌ره‌نسی) وه‌سفی كرد و به هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی كاتی سوریا و جێگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌ك هێزی نیشتمانی سوریا ناساند، به‌مه‌ش كات و شوێنی كۆنگره‌كه گۆڕانی به‌سه‌ر داهات و له ئێستادا عومانی پایته‌ختی ئوردن باسده‌كرێت، له سیاسه‌تدا شوێنی كۆبونه‌وه و كۆنگره‌كان ڕۆڵێكی باڵا ده‌گێڕن له ده‌رئه‌نجامه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا فه‌ڕه‌نسا له كورد نزیكه توركیا ترسی له ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌كه هه‌بوو كه به قازانجی كورد بشكێته‌وه بۆیه له ئێستادا داوای عومان ده‌كات كه له سیاسه‌ته‌كانی توركیا و سعودیه و سوریا نزیكه.
گۆڕانه جیۆپۆڵەتیكیه‌كان زۆر خێرا هه‌نگاوده‌نێن هه‌ر له‌شه‌ڕی (ڕوسیا – ئوكرانیا) و ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتنی (15) ئه‌م مانگه‌ی ئه‌ڵاسكای نێوان (پۆتین – تره‌مپ) و داننان به ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراین وه‌ك به‌شێك له خاكی ڕوسیا له‌لایه‌ك ڕیكه‌وتنامه‌ی (ئازه‌ربایجان - ئه‌رمینیا) و كه‌وتنه ژێڕ كۆنتڕۆڵی كۆریدۆری زه‌نگه‌زوور بۆ ماوه‌ی (99) ساڵ بۆ ئه‌مریكا و دوورخستنه‌وه‌ی ئێران له ئه‌رمینیا و ڕووسیا له ئێران كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی ڕیكه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی ئاڵوگۆری به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانن كه پێشبینی ده‌كرێـت درێژەی هەبیت بۆ نێو سوریا، به‌ڵام پێده‌چێت گۆڕانكارییه‌كان به چه‌ك یه‌كلابكرێنه‌وه له بری دبلۆماسیه‌ت وه‌ك:
- ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازیی توركیا له سوریا و دروستكردنی زیاتر له (129) گروپی میلیشیای سوریی له ژێر هه‌ژموونی توركیا.
- وه‌رگه‌ڕانی ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له باشوره‌وه بۆ باكوری خۆرهه‌ڵات كه ڕۆژی (11/8) زیاتر له (5000) سه‌رباز به چه‌كی قورسه‌وه ڕوه‌و باشوری دێره‌زۆر و باكوری حه‌ما پێشڕه‌ویان كرد.
- جوڵه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گوماناوین و ئۆپه‌راسۆنه‌كانیان به‌ره‌و قوڵای خاكی سوریا و بیابانی تەدموره به جۆرێك شه‌وی (9/8) نزیك بونه‌وه تا (15كم) رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق و گه‌ڕانه‌وه.
- جۆڵه‌ی سه‌ربازه درووزیه‌كان به پاڵپشتی ئیسرائیل هاوشان له‌گه‌ڵ سنوره‌كانی ئوردن به ئامانجی گه‌یشتن به ته‌نه‌ف (سێكوچه‌كه‌ی سنوری عێراق – سوریا - ئوردن) له‌به‌رامبه‌ردا هاتنه خواره‌وه‌ی هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) له به‌شی باكوری خۆرهه‌ڵات و گه‌یشتنیان به ته‌نه‌ف له پێناو كردنه‌وه‌ی كۆریدۆری داود كه ئیسرائیل ئامانجیه‌تی و له‌لایه‌كی تر كورد له خنكان ڕزگار ده‌كات.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ سوریا و چالاکكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی حمیمیم له لازقیه و فرۆكه‌خانه‌ی تەڕتوس و جێگیركردنی ڕادار و زیادكردنی سه‌رباز و چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی پێمان ده‌ڵێن ڕووسیا داوای به‌شه كێكی خۆی ده‌كات به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی كه‌نار.
- ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ سوریا ئه‌گه‌رچی دووره به‌ڵام ئێران له ئێستادا له هه‌وڵدایه به تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕۆژئاڤای كوردستان، جێهێشتنی كورد له‌به‌رده‌م ره‌می كه‌ڵبەی تیژكراوی شه‌رع و توركیا، ده‌رفه‌ت ده‌داته ئێران بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سوریا له ڕێگه‌ی كورده‌وه.
- له قاڵبدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تڕه‌مپ له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه به‌مه‌ش تره‌مپ ناتوانێ به ته‌نیا و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆنگرێس بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا بدات له سوریا كه ئه‌مه‌ش بۆ كورد خاڵی به‌هێز و ئه‌رێنیه.
- یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی سوریا نه‌بونی یه‌كده‌نگیه له نێوان گروپه جیهادییه‌كان، چونكه به‌شێك له‌و گروپانه له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌حمد شەرع نارازین و بگره به كوفری ده‌زانن به تایبه‌ت دوای هه‌وڵه‌كانی بۆ نزیك بونه‌وه‌ی سوریا له ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
- كۆنتڕۆڵ كردنی ئاسمانی سوریا له‌لایه‌ن ئیسرائیل و به‌كارهێنانی له بۆردومانه‌كانی كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل بكه‌وێته مه‌ترسییەوە، ئه‌مه‌ش حكومه‌تی جۆلانی ته‌واو گەمارۆ داوە.
ئه‌م خاڵانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی شه‌پۆڵی دووه‌می گۆڕانكاری له سوریا به‌مه‌ش چاره‌نوسی ئه‌حمه‌د شه‌رع له چاره‌نوسی به‌شار ئەسەد باشتر نابێت به تایبه‌ت دوای كۆمه‌ڵكوژیی عه‌له‌ویه‌كانی كه‌نار و دروزییه‌كانی باشور، له‌لایه‌كی تر په‌سه‌ند كردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌ك هێزێكی دیموكراتییخواز له سوریا به تایبه‌ت دوای داواكردنی هاوكاری دروزه‌كان و عه‌له‌وییه‌كان له (هه‌سه‌ده) بۆ پاراستنیان له شه‌بیحه‌كانی جۆلانی و پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كه‌مینه‌كان گلۆره‌ی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رع كه‌وتووەتە لێژیی و كۆنفرانسی حه‌سه‌كه و یه‌كده‌نگیی و كۆده‌نگیی پێكهاته‌كان له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تەكانی شه‌رع و په‌سەندكردنی سیاسه‌ته‌كانی (هه‌سه‌ده) ئه‌مه‌ی سه‌لماند.
