وەڵامێکی تووند لە پارتییەوە بۆ یەکێتی
3 كاتژمێر لەمەوپێش
پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان وەڵامێکی تووندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە و ڕایدەگەییێت، ئەگەر بیانەوێت کورسی لایەنەکان بکڕن ئەوا زۆربەی کورسییەکانی یەکێتی لە هەموویان هەرزانترن.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان چەند ڕۆژێکە بەرپرسانی یەکێتی باس لە کڕینی کورسی حیزبەکان دەکەن لەناویاندا نەوەی نوێ.
سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکی تایبەت بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
ـ ئێمە وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردن، هەر لە سەرەتاوە دەرگامان کراوە بووە بۆ لایەنە براوەکانی دیکە، ئێستاش دەرگامان کراوەیە بۆیان، بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن پێشوازی لە هەر لایەنێک دەکەین بێتە ناو حکومەت".
ـ پارتی هیچ کاتێک هەوڵی نەداوە و نەیویستووە پەرلەمانتارانی حیزبەکانی تر بکڕێت، ئەمە هەوڵێکی بێبنەمایە دژی پێکهێنانی کابینەی دەیەم، هەوڵی لایەنێکە کە هەر لە سەرەتاوە دەیانوسیت پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوابکەوێت.
ـ ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، ئەوا زۆربەی کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن.
