مالیکى: ناکۆکییەکانی هەرێم و ناوەند بە رێککەوتنی کاتيی چارەسەر ناکرێن
3 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا، گوتی:"گرووپە چەکدارەکان ئامادەن تێكەڵ بە حكومەت ببن و چەکە قورسەكانیان ڕادەست بکەن".
نووری مالیکی ڕەخنەی لە سیستەمی ئێستای هەڵبژاردن گرت و جەختی کردەوە کە پێویستی بە پیاچوونەوەیە، هەروەها دووپاتی کردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرێکی دیاریکراوی بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق داناوە، بەڵام بڕیاری نەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە خولی دووەمی سەرۆکوەزیران بێبەش بکرێت.
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، گوتی: "ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق بە رێککەوتنی کاتی چارەسەر ناکرێن، بەڵکوو پێویستیان بە داڕشتنی یاسایە و پڕۆسەی سیاسیی دوای ھەڵبژاردن وا دەخوازێت بچمە هەرێم بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە ئاڵۆزییەکان".
لەکۆتاییدا گوتی: "ئێمە نامانەوێت بەشێک بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئەمریکا؛ بەڵکو دەمانەوێت ڕۆڵی نێوەندگیری ببینین، عێراق نابێتە بەشێک لە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام یان هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل".
