کۆمیسیۆن دەنگى دا شاندێک دەچێتە ئیمرالى
2 كاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کۆبویەوەو دەنگ بە بەڵێ دا و شاندێک دەچێتە ئیمرالى.
بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیا، کۆمیسیۆنەکە دەنگی دا بۆ چوون بۆ ئیمرالی. دەنگدانەکە ٣٢ "بەڵێ" و ٢ "نەخێر" و ٣ ئەندام ئامادەنەبوون.
کۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بڕیاری دا شاندێک رەوانەی ئیمراڵی بکات بۆ دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە.
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى کۆبوونەوەى کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بەرێوەچوو دەنگدانەکەش بەنهێنى بووە.
میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، پێش دەنگدانەکە، ئەندامانى جەهەپە کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە. پارتی گەلی كۆماری توركیا (جەهەپە) وەكو یەكەم لایەن هەڵوێستی خۆی ئاشكراكردو رایگەیاند، ئامادە نییە ئەندامەكانی خۆی لە كۆمسیۆنەكە بنێرێت بۆ ئیمرالی.
بۆ ئەوەی كۆمسیۆنەكە بڕیار لەسەر چوونی بدات بۆ دیدار لەگەڵ ئ.ۆ.ج.الان پێویستە لەكۆی (51) ئەندام 31 ئەندامیان بە (بەڵێ) دەنگ بدەن.
