نەوەی نوێ: پڕۆژەیەکمان بۆ چارەسەری یەکجاری مووچە ئامادەکردووە

کاتژمێرێک لەمەوپێش



هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ پرۆژەیەکی تۆکمەیان ئامادەکردووە بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشەی مووچەو داهاتی هەرێم و ئالیەتی چاودێریی ئەو داهاتە لە یاسای بوودجەدا.

ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەستەی بەڕێوبردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، تێیدا باس لە چۆنیەتیی چارەسەری دۆخی هاوڵاتییان و مووچە و شێوازی چاودێریی دەسەڵات و حکومەت لە داهاتوودا کرا.

هاوکات، لە کۆبونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک هەنگاو و رێکار کرا، لەوانە هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە هەرێم و لە بەغداد دەیگرنەبەر، کە پرۆژەیەکی تۆکمە لەخۆدەگرێت بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشەی مووچەو داهاتی هەرێم وئالیەتی چاودێریی ئەو داهاتە لە یاسای بوودجەدا.

هەروەها فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بریاریاندا جوڵانەوەکە و سەرۆکی جۆڵانەوەکە لە زیندانەوە هەر بریارێک بدات ئەوە هەمووان پابەند دەبن پێیەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار