وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ سودانی کۆبوونەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



وەفدێکی  باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی  کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی نەخشەڕێگای قۆناغی داهاتوو و پێکهێنانی کابینەی نوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان  لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی و هاریکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بەمەبەستی "خێرا جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانی ئەم قۆناغەی هەبێت.

لە بەشێکی  دیدارەکەدا بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە پیرۆزباییان لە یەکترکردووە و دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراقیان تاوتوێ کردووە.

وەفدەکەی  یەکێتی پێکهاتبوو لە  نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبەغداد خالید شوانی وەزیری داد و رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی  مەکتەبی  هەڵبژاردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار