هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هەپەگە شەش گەریلای شەهیدی بە شکۆوە بەبیر هێنایەوە کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون و ڕایگەیاند، وەك پاڵەوانانی کورد کە پێویستە هەموو گەنجانی کوردستان ئەوان وەک نموونە وەریبگرن، لە مێژووی قارەمانانەی گەلەکەماندا جێگای خۆیان گرت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهیدبوون.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، هەڤاڵانمان ئاخین، ڕزگار، دڵگەش، دۆغان، دەڤریم و مەحسوم کە لە بەرامبەر هێرشی دوژمن لە باکووری کوردستان، لە سەر هێڵی فیدای تیکۆشانیان کرد و لە کاتی جیاوازدا شەهیدبوون بە رێز و حورمەتەوە بەبەیر دەهێنینەوە.

ڕایگەیاند، ڕۆڵە بەنرخەکانی گەلەکەمان، هەڤاڵانمان ئاخین، ڕزگار، دڵگەش، دۆغان، دەڤریم و مەحسوم، بەشداری تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلەکەمانیان کرد، کە دەیان ساڵە ڕووبەڕووی زوڵم بووەتەوە و لەبەردەم هەڕەشەی جینۆسایددایە و بوون بە شەڕڤانی ئازادیی، هەڤاڵانمان کە جگە لە ئازادی گەل و ڕێبەر ئاپۆ هیچ ئارەزو و خواستێکی تریان نەبوو، ڕاستگۆیانە و بێ هیچ خەمێک، بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە خەباتیان کرد.

هەروەها باسی لەوەشکرد، هەڤاڵانمان ئاخین، ڕزگار، دڵگەش، دۆغان، دەڤریم و مەحسوم کە بە ئیرادە پۆڵایینەکەیانەوە، لە دژی هێرشی لەناوبردن کە دەوڵەتی تورک بە هەموو توانای خۆیەوە دەستی پێکرد بەرخۆدانیان کرد، توانیان ناوچەکانی بۆتان، ئامەد و دەرسیم بگۆڕن بۆ قەڵای بەرخۆدان و ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئەم جەنگاوەرە هێژایانە کە هێز و مۆڕاڵیان لە خەباتی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکانمان و گەلی نیشتمانپەروەرمان وەردەگرت، توانیان بە فیداکاری دژ بە دوژمن بڕۆن و تا دوا هەناسەیان پابەندی بەهاکانی ئازادی بوون، پێویستە هەموو گەنجانی کوردستان ئەوان وەک نموونە وەریبگرن، لە مێژووی قارەمانانەی گەلەکەماندا جێگای خۆیان گرت.

هەپەگە لە کۆتایشدا دەڵێت: ئێمە وەک هەڤاڵانیان، لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای هەڤاڵانمان ئاخین، ڕزگار، دڵگەش، دۆغان، دەڤریم و مەحسوم و هەموو گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین، کە تا ئامانج و خەونی هەموو شەهیدەکانمان بەدی نەهێنین، دەست لەم تێکۆشانە هەڵنەگرین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار