داهاتی نانەوتی هەرێم نێردرا بۆ یەغدا
3 كاتژمێر لەمەوپێش
لەڕاگەیەندراوێکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە،وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ( ١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ لەکۆڕبەندی مێپس لەدهۆک هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق و تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق بە بەرپرسانى باڵاى هەرێم و کەناڵەکانى ڕاگەیاندیان وت مووچەى مانگى نۆ هیچ کێشەیەکى نییە و هەفتەى داهاتوو دەنێردرێت.
بابهتی پهیوهندیدار
