لەسعودیە 45 عومرەکار گیانیان لەدەستدا

11 كاتژمێر لەمەوپێش



پۆلیسی هیندستان رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیان لە سعودیە، 45 حاجیی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
 
ڤی. سی. ساجانار، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری حەیدەرئاباد بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "رووداوە دڵتەزێنەکەی پاسی عومرەکارە هیندستانییەکان لە سعودیە جێگەی نیگەرانییەکی قووڵە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، زۆر لەو هاووڵاتییە هیندستانییانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی شاری حەیدەرئاباد بوون.
 
ساجانار گوتیشی، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەکاتی رووداوەکەدا 46 کەس لەنێو پاسەکەدا بوون و جێگەی داخە، تەنیا یەک کەس رزگاری بووە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار