ئامانج ڕەحیم: هەرێم 71%ـی مووچەى خۆى دابین دەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ڕوونکردنەوە لەبارەی داهاتی نەوت و نانەوتی و پشکی هەرێم لە دابینکردنی مووچە دەدات.

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ڕایدەگەیێنێت، کۆی خەرجیی مووچەی مانگانەی هەرێمی کوردستان 945 ملیار دینارە، بەڵام دوای دەرکردنی داهاتی نەوت و نانەوتیی هەرێم، تەنیا بڕی 280 ملیار دینار دەکەوێتە سەر شانی وەزارەتی دارایی عێراق.

بەگوێرەی لێدوانەکە، هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 665 ملیار دینار بە کاش دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، کە پێکهاتووە لە:

داهاتی نەوت: بڕی 545 ملیار دینار (لە فرۆشی 200 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن سۆمۆوە).

ئامانج ڕەحیم ئاشکرای دەکات، ئێستا هەرێمی کوردستان بە داهاتی خۆی 71%ـی تێچووی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی خۆی دابین دەکات و تەنیا 29%ـی لەسەر بەغدادە.

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت: ئەگەر تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە (16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک) هەژمار بکرێت، ئەوا تێچووی مووچەی هەرێم لەسەر بەغداد دەبێتە نزیکەی 400 ملیار دینار؛ واتە لەو دۆخەشدا هەرێم خۆی 60%ـی مووچەکەی دابین کردووە.

ئەم داتایانە دوای ئەوە دێن کە لە 27ـی ئەیلولی 2025ـەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە و ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆمپانیای (سۆمۆ)ـوە بەبازاڕ دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار