لاهور شێخ جەنگی مەرجی بەجێهێشتنی کوردستان بۆ ئازاد کردنی قەبوڵ ناکات
3 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی ئازاد کردنی لاهور شێخ جەنگی بە مەرجی بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان، پارێزەرەکەی دەڵێت ئەو مەرجە لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە قەبوڵ ناکرێت.
بورهان رەشید، پارێزەری لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، بە پەنجەرەی راگەیاند: من ئاگادارنیم هیچ مەرجێکی وایان بۆ شێخ لاهور دانابێت، بەڵام دڵنیام مەرجی لەو جۆرە قەبوڵ ناکات.
وتیشی: هەفتەی داهاتوو دەیبینم و لێی دەپرسم. تا ئێستا دوو جار سەرم لێداوە و بینیومە، هیچ شتێکی وای باس نەکردوە.
لەبارەی دۆخی تەندروستی لاهور شێح جەنگی لە زیندان، پارێزەرەکەی دەڵێت: ئەو کاتانەی من سەردانم کردووە دۆخی باش بوە، بەڵام لە کۆتاییدا زیندان هەر زیندانە و بێ کێشە نابێت.
بابهتی پهیوهندیدار
