هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستپێدەکەن و سودانی دێتە هەرێم

3 كاتژمێر لەمەوپێش



دانوستانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستپێدەکات و سوودانیش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

 ئەمڕۆ هەینی، وەفا محەمەد لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەی سۆمەرییەنیوزی ڕاگەیاند، پارتی پەیوەندییەکی چڕ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن دەستپێکردووە دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

ڕوونیشیکردەوە کە پارتی دوای بەدەستهێنانی زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار دەنگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، پلەی یەکەمی لەناو هەرێمی کوردستان و پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەدا کە “ئەم پەیوەندییانە بە ئامانجی خۆئامادەکردن بۆ پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئەنجام دەدرێن”.

محەمەد وەفا ئاشکرای کرد کە “سێشەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، سەردانی هەردوو شاری دهۆک و هەولێر دەکات، کە بڕیارە لەوێ لە چوارچێوەی ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و قۆناغی سیاسی داهاتوو، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبێتەوە”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار