ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی بۆ لیژنەی پەرلەمان ههڵكرد سەردانی ئۆجەلان بكات
4 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەنوسێکی تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەسەڵاتی بە لیژنەیەکی پەرلەمانی داوە سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبهری زیندانیكراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆببنەوە.
(عەبدولقادر سیلڤی) لە ستونێكدا لە رۆژنامەی (حوڕییەت) نوسیویەتی: رەجەب تەیب ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی هەڵكردووە بۆ سەردانی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لە دورگەی ئیمرالی.
بەوتەی ئەم نوسەرە، لە كۆبوونەوەی ئەمدواییەی ئەردۆغان و باخچەلیدا بەتەواوەتیی پێداچوونەوە كراوە بە نەخشە ریگای "توركیای بێ تیرۆر"، هەردوولا گەیشتونەتە رێككەوتنی تەواوەتیی بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵەكان بەوپەڕی تواناوە.
پێشتر دەوڵەت باخچەلی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان تایبەت بە چارەسەری پرسی كورد، سەردانی ئۆجالان بكات، بۆ مێژووی ئەوەی سەلماند كە ئۆجالان لە پرۆسەی ئەمجارەدا بەتەواوەتی پابەندی بەڵێنەكانی بووە.
سەرباری ئەمە، وەكو نوسەری (عەبدولقادر سیلڤی) لە وتارەكەیدا باسی لێوەكردووە، لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی بەرێوەبەری ناوەندیی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكەپە)دا باس لە ناڕەزایەتی بنكەی جەماوەریی پارتەكە كراوە سەبارەت بە سەردانی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان بۆلای ئۆجالان و وەكو "بارێكی سەخت" ناویان هێناوە، ئەردۆغان وتویەتی: پارتەكەمان ناچێتە ژێر باری شتێكەوە كە بەرگەی نەگرێت، بەڵام سەرباری ئەمەش مۆڵەتی داوە سەردانی ئۆجالان بكرێت، ئەمەش بە واتای هەڵكردنی گڵۆپی سەوزی كۆتایی دێت.
