محەممەد حاجی مەحمود: فشاری زۆرمان لەسەر بوو لەهەڵبژاردن
4 كاتژمێر لەمەوپێش
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، کە بەر لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق؛ چەند لایەنێک داوای هاوپەیـمانێتییان لە پارتەکەیان کردووە، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق؛ لەچەند بازنەیەکی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لیستی هەبوو، بەڵام هیچ کورسییەکانیان مسۆگەر نەکرد، سەرەڕای بەدەستهێنانی نزیکەی 8 هەزار دەنگ.
محەممەدی حاجی محموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان؛ بە ئاڤای گوت، "بەشێکی لایەنەکان لەچەند بازنەیەک داوای هاوپەیمانێتییان لێکردین، بەڵام ئێمە ڕازی نەبووین و ناچینە نێو هاوپەیمانێتییەک کە پارتی و یەکێتی تێدا نەبێت."
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هەر لەمیانەی قسەکانیدا باسی لە چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ کرد:
ــ ئەگەر پارتی و یەکێتی بەیەکەوە نەبن، ئێمە ناچینە هیچ هاوپەیمانییەک.
ــ ئێمە لەگەڵ ئەوە بووین، هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەک بەشداربن.
ــ فشاری زۆرمان لەسەر بوو، کە بوونە هۆکاری ئەوەی دەنگەکانمان کەم بکات.
ــ لە کەرکووک و خانەقین کێشەی زۆرمان بۆ دروستکرا و لە خانەقین سەرۆکی لیستەکەیان بە پارە کڕی.
