کێشە بۆ کارەبای نیشتمانی دروستبووەو مۆلیدەى ئەهلى هەڵدەکرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لە پارێزگاى هەڵەبجە بەهۆی بارانبارینەوە کارەباى شارەکە ناوەناوە دەکوژێتەوە و شۆرت لە زۆرێک لە فیدەرەکانیاندا ڕوویداوە، لە سلێمانیش بە هەمانشێوە ژمارەیەک فیدەر گرفتیان بۆ دروستبوو.

کاوان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە تایبەت بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە شۆرتی کارەبا لە زۆرێک لە فیدەرەکانیاندا ڕوویداوە و تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن.

هاوبەشانى کارەباشى دڵنیاکردەوە، کە لەکەمترین کاتدا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و کێشەکە چارەسەر دەکەن و کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخى ئاسایى خۆى.

هەر ئەمڕۆ بەهۆی بارانەوە کارەبای 80 فیدەر لە سلێمانى کوژایەوە، سیروان محەممەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بارانباریندا کوژانەوەی کارەبا، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی چاوەڕوانکراوە، چونکە گرفتى ئەو فیدەرانە لە ڕۆژانی ئاساییدا دەرناکەوێت.

لەبارەی پرۆژەی ڕووناکی و توانای لە وەرزی سەرمادا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو؛ نازانن پرۆژەی ڕووناکی چۆن دەبێت، بەڵام ئەگەر کوژانەوەی کارەبا ڕوویدا، گرێبەست لەگەڵ مۆلیدە ئەهلییەکاندا کراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە و پێدانی کارەبا بە هاونیشتمانییان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار