عەلی حسێن: پارتی ڤیتۆی لەسەر ئەوانە ئەبێت کە بڕوایان بە دەستوور نییە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسی ڕێکخستن و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، سوپاسی هاووڵاتیان، بە تایبەتی دانیشتووانی سلێمانی دەکەین بۆ سەرخستنی لیستی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بێگومان بەهێزی پارتی واتە بەهێزی هەرێمی کوردستان لە عێراق. 

ئەمڕۆ چوار شەممە 12ی یشرینی دووەمی 2025، عەلی حوسێن، بەرپرسی ڕێکخستن و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان بە شێوەیەکی زۆر هێمن و دیموکراسی بەڕێوەچوو، سوپاسی هاووڵاتیانی کوردستان، بە تایبەتی دانیشتووانی سلێمانی دەکەین، بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی زۆر بەشداریان لە پرۆسەی هەڵبژاردن کرد، ئەمەش ئامادەیی و بڕوابوونی خەڵکی کوردستانە بە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی.

عەلی حوسێن گوتی: پیرۆزبایی لە کاندیدە سەرکەوتووەکان دەکەین، هەوڵ و ماندوو بوونی ئەندامان و لایەنگرانمان بەرز دەنرخێنین، ئەو کاندیدانەشی کە دەنگی پێویستیان بە دەست نەهێناوە ئەوانیش سەرکەوتوون، چونکە ڕۆڵیان لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە و لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەبووە.

گوتیشی: دەمەوێ بە تایبەتی سوپاسی خەڵکی سلێمانی بکەم بۆ پاڵپشتی و پشتگیریان لە سەر خستنی پرۆسەی دەنگدان و لیستی 275ی پارتی لە بازنەی سلێمانی. 

بەشێکى دیکە لە پەیامەکەى عەلى حسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - راپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان

ــ پارتی وەكو حزب لە ئاستی عێراق حزبی یەكەمەو دەنگی یەكەمی هێناوە.
ــ یەكێتی بۆیە نەهاتە پێشەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت چونكە قەناعەتی وابوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەنگی زیاتر دەهێنێت.
ــ لە ساڵی (1964)ئەو ململانێیە لەنێوان پارتی و یەكێتی هەیە، كەسمان سودمان لە شەڕی ناوخۆ و یەكتر برینداركردن نەبینیوە بەڵكو زیانمان كردووە.

ــ لەپێكەوەی كاركردن و لەبەرەی كوردستانی و پێكەوەبوون لە بەغدادو هەرێمی كوردستان، قازانجمان بەخۆمان و میللەتەكەمان گەیاندووە.
ــ كاك فازیل میرانی پیاوێكی بە ئەزمونەوەو بەبێ‌ بنەما قسەناكات، دەرەنجامی وەڵامی قسەكانی كاك بافڵ بوو.
ــ دەنگەكانی پارتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو لە سنوری سلێمانی نزیكەی (20) هەزار دەنگ زیادی كردووە.

ــ خەڵكی ئەم سنورە رقیان لە پارتی نییەو چاوەڕوانیان لێی هەیە، پێموایە ئەو دەرگایە خەریكە دەكرێتەوە.
ــ وەك پارتی دەمانەوێت هەمووان پێكەوەبین لە بەغداد، بەڵام هەندێك لایەن ئەمەیان ناوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار