ساڵح موسلیم: پێمان وایە تورکیا ڕێککەوتنى ١٠ى ئازارى قبوڵکردووە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی پەیەدە، سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان وەک هەنگاوێکی نوێ و ئەرێنی تەماشای کۆبوونەوەکەیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی سووریا.

ساڵح موسلیم ڕایگەیاند: گرنگترین بابەت ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوو، کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو. لەو بارەیەوە وتی: “پێدەچێت لەسەر زۆرێک لە پرسەکان کۆدەنگی لەسەر کرابێت و ڕێککەوتنی ۱۰ـی ئازاریش لەلایەن تورکیاوە قبووڵ کرابێت، کە ڕێککەوتنێکی گرنگە بۆ هەموو سووریا”. ئەو هەشت مادەیەی لەم ڕێککەوتنەدا هەیە بۆ بەرژەوەندی هەمووانە و هەمووان دەیانەوێت جێبەجێ بکرێن.

ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشدا، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی نەبووە لە ئامادەکردن و واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە و ویستی هەڵیوەشێنێتەوە، بەڵام بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم کۆبوونەوەیەدا، ئێستا دەتوانین بڵێین دەوڵەتی تورک ئەم ڕێککەوتنەی قبووڵ کردووە.

ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی پەیەدە جەختی لەوەش کردەوە، کە ئێستا دانوستانەکان تەواو بوون و داوای کرد، کە پرۆسەی یەکگرتنی دیموکراسیی لە سووریا ئەنجام بدرێت و وتی: “دەمانەوێت لەسەر بنەمای دیموکراسی تێکەڵ بە سووریا بین، لەبەر ئەوەی یەکگرتن بەبێ دیموکراسی ناتوانرێت ڕووبدات و دیمەشقیش هەر وەک ئێمە دەبێت باوەڕی بە دیموکراسی هەبێت”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار