بوڵنت ئارنچ: دەبێت توركیا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێبكات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بوڵنت ئارنچ، سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانی توركیا دەڵێت: سەڵاحەدین دەمیرتاش پێیوتووە، چوار رۆژە هاوسەرەکەم (باشاک دەمیرتاش) چاوەڕێی ئازادکردنم دەكات لە ئەدەرنە، پێموتووە بڕوات.

سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانی توركیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "لیدەر هەبەر"ی توركی باسی سەردانەكەی كردووە بۆ لای سەڵاحەین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپەو عوسمان كاڤالا، خاوەن كارو چالاکوانی مافی مرۆڤ كردووە لە زیندانی ئەدرنە.

ئارنچ دەڵێت: هەردوو دیدارەكەم زیاتر لە کاتژمێرێکیان خایاندووە و زۆر گرنگ بوون بۆ من.
لە باسی دەمیرتاش-دا باس لەوەدەكات: لەو کاتەوەی دەمیرتاشی ئەندامی پەرلەمان بووە و ناسیویەتی، جارێک یان دووجار چاوی پێیكەوتووە، لە سەردەمی جێگری سەرۆک وەزیرانیشدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بووە.

ئارنچ ئاماژە بەوەدەكات: دەمیرتاش نۆ ساڵە زیندانی کراوە، لە ساڵی 2016ەوە، کاڤالا کەسێکی زۆر شارستانییە؛ هەردووکیان مرۆڤی زۆر میهرەبانن، هیچ ڕق و دوژمنایەتییەکیان هەڵنەگرتووە، هیچ کامیان هیچ کینە و ڕق و کینەیەکیان بەرامبەر کەس نییە، بەڕاستی من بەم شتە سەرم سوڕما، ئەگەر من لە هەمان دۆخدا بوومایە، تەنها ئەوەم دەزانی كە کێ ئەمەی لەگەڵ کردم،  رەنگە مرۆڤی ئاسایی بیر لەوە بکاتەوە. 

بوڵنت ئارنچ لە بەشێكی تری قسەكانیدا، بە پێویستی دەزانێت بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستوری سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە لەسەر داواکاری تاکەکەسی دەردەچن، بە جددی وەربگرین و دەبێت جێبەجێیان بکەین، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە پەیوەندییان بە کێوە هەیە، من ئەم پیاوەم بەدڵە، ئەو پیاوەم بەدڵ نییە، پێم وایە ئەمە تاوانبارەو ئەو کەسە بێتاوانە، ئەم جۆرە شتانە بوونیان نییە.

دەشڵێت: نزیکەی مانگێک لەمەوبەر مۆڵەتم وەرگرت بۆ بینیان، پێم وابوو ئازاد دەکرێن، منیش لە ماڵەکانیان سەردانیان دەکەم و قاوەیەكیان لەگەڵ دەخۆمەوە، ئەوە ڕووی نەداوە، بەڵام باوەڕم وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد دەكرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار