رەوتی هەڵوێست: دەستی دۆستایەتی بۆ سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی درێژدەکەین

3 كاتژمێر لەمەوپێش



رەوتی هەڵوێست لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت:  سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین متمانەیان بە لیستی هەڵوێست دا، جارێکی دی بەڵێن بە دەنگدەران دەدەینەوە "متمانەتان نادۆڕێنین". 
سەرباری فشاری زۆر گەورەی دەسەڵات لەسەر دەنگدەران، لیستی هەڵوێست سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. 

فراکسیۆنی هەڵوێست، نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیە باڵاکانی دەکات… 

نوێنەرەکانمان، تەنیا نوێنەرایەتی دەنگدەری هەڵوێست نیە، نوێنەری هەموو ئەوانەیە لە ژێر فشاردا دەنگیان سوتاند، نوێنەری بایکۆت و کۆی دەنگی ناڕازی کوردستان دەبێت. 

لێرەوە دەستی دۆستایەتی بۆ سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی درێژدەکەین.. بۆ کاری پێکەوەیی و نوێنەرایەتیەکی ڕاستەقینەی تەواوی خەڵکی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار