نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان ئەمڕۆ دادگایی دەکرێ

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەو جووتیارە کوردەی گرتە ڤیدیۆییەکەی کە تێیدا لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە بە ملپێچەکەی ڕادەکێشرا کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەسەر دوو سکاڵا لە دادگای دووبز دادگایی دەکرێت.

محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد لە سەرگەڕان، کە لە هەمانکاتدا قوربانیی ڕووداوەکەیە، ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای هەریەک لە:

محەممەد ئەمین بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، "ئەمە پێنجەمین جارە لەسەر ئەو کەیسە بانگێشتی دادگا دەکرێم، بەڵام هیچ کاتێک سکاڵاکارەکان ئامادە نەبوون، بۆیە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە."

ڕۆژی 17ی شوباتی 2025، کاتێک محەممەد ئەمین دەیویست زەوییەکەی بکێڵێت، هێزەکانی سوپای عێراق ڕێگرییان لێکرد. کاتێک ئەو بەرگریی لە خۆی کرد و لە تراکتۆرەکەی نەهاتە خوارەوە، سەربازێک بەناوی "کەرار شاکر" بە ملپێچەکەی ڕایکێشا و هەوڵی خنکاندنی دا.

ئەم ڕووداوە کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە و لەلایەن هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانەوە سەرکۆنە کرا.

محەممەد ئەمین، تەمەن 56 ساڵ، نوێنەری جووتیارانی کوردە لە سەرگەڕان. لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، لە ساڵی 1986 سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ دەرکراوە و پێنج ئامۆزاشی لەسەردەستی ڕژێمی بەعس شەهیدکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار