ئاسایش: حەشدی شەعبی لەسلێمانی هیچ بازرگانێکی دەستگیر نەکردووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەک سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، سەبارەت بەدەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر لەشاری سلێمانی لە رۆژی 19ـی 11ـی 2025، کە چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکانی کەرکوک سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بە سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکرایەوە کەدەستەی حەشدی شەعبی لە شاری سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردبێت، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت کە ئەم هەواڵە دورە لە راستییەوە، دوای ئەوەی نوسراوی رەسمی دادوەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوکمان بەدەست گەیشت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکانی کەرکوک کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ناوبرا و بە هاوەڵی سێ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بەسەرکەوتوانە توانرا بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی سێ کیلۆگرام حەشیش.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە گرتوخانەی دەزگای ئاسایش لەشاری سلێمانی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار